لیا سیف الدین
لەرێکەوتی21_22دیسەمبەری 2023 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسروربارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێتی ئافرەتانی کوردستان نۆیەمین کۆنگرەی خۆی لەژێر دروشمی(هێز و توانای ئافرەت، بناغەی ئاشتی و ئابورییە) ئەنجامدا.
جێگای ئاماژەپێکردنە ( 143 ) ئەندامانی كۆنگرە بەشدارییان کرد، كە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانیان دەكرد، پرۆسەکە بە شێوەیەکی دیموکراسی بەڕێوە چوو.
مەرەم لە ئەنجامدانی کونگرەی نۆیەم، مومارەسەکردنی دیموکراسی و بەردەوامیدانە بە خەبات و تێکۆشانی ئەم ڕێكخراوە مەزنە، ئامانجمان خۆنوێكردنەوە و خۆسازانە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم، هەمیشە هەوڵمانداوە قەڵغانێک بین بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان، مێژوو شاهیدە لەسەر خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.
لە دووەم ڕۆژی كۆنگرە و لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ لە كەشێكی ئازاد و دیموكراسیدا ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان دا بە بەربژێرەکان بۆ مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ئا.ک) ودەستەی نوێی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستات هەڵبژێردرا، کە پێکهاتبوو لە (7ئەندامی سکرتاریەت و 3ئەندامی یەدەگ)پاشان لە ناو دەستەی نوێی هەڵبژێردراو خاتوو (زیباتەها) وەک سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵبژێردرا.
جێی ئاماژە پێدانە ئەم ڕێكخراوە لەماوەی خەباتی خۆیدا هەشت كۆنگرەی بەستووە بە ئامانجی خۆنوێكردنەوە و خۆسازان لەگەڵ سەردەم و بەردەوامیدان بە كارەكانی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئاماژە بە قوناغێ دەستپێکی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بکەین کەلە 11/12/1952 بە ڕێنوێنی و ڕاسپاردەی باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد بارزانی نەمر لە شاری سلێمانی لە مالی بەرەحمەت بێت (میرزا غەفوور ) بە شێوەیەكی نهێنی دامەزرا، بەڵام لەبەر نالەباری بارودۆخی سیاسی ئەو كاتە نەتوانرا كۆنگرە و كونفرانسی تایبەت بەخۆی ببەستن بۆ هەڵبژاردنی سكرتێر و هەیكەلی ڕێکخستنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ئەم ئافرەتانەی کەناویان دەهێنن ئامادەبوون لەڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان (درەخشان خانی جلال حەفید، سورەیاخانی مەلا گەورە، ناجیە خانی مستەفا فەندی موفتی، ناجیە خانی میرزا غەفوور، ناهیدەخانی میرزا غەفوور، ئەفتاو خانی كەریم، مەدیحە خانی محەمەد كەریم و چەند ئافرەتانی تر، هەروەها ناهیدەی شێخ سەلام و زەكیە خانی ئیسماعیل حەقی ئاگادار كرا بوون، بەڵام لە بەر نالەباری بارودۆخی ئەوکاتە نەیانتوانیبوو ئامادەبن، تا ساڵی 1963 یەکێتی ئافرەتانی کوردستان كۆمەڵێک ئافرەت بە شێوەی گروپ گروپ كاریان كردووە لەناو رێزەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.
لەم كۆنگرەیەدا هەیكەل و پێكهاتەی یەكێتی ئافرەتان گۆڕانكاری بەسەردا هات بەم شێوەیە: لەجیاتی (ئەنجومەن) ناونرا(ناوەند)، كە بەرزترین دەسەڵاتە لە پارێزگا و قەزاکاندا و راستەوخۆ لە لایەن مەکتەبی سکرتاریەت سەرپەرشتی دەکرێن.
هەروەها کۆنگرەی نۆیەم جەختی لە هێڵە گشتی و ستراتیژییەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیان کرد، کە پرسی ئافرەت و پرسە نیشتمانییەکان هاوتا لەگەڵ یەکتر .
ستافی نوێی سکرتاریەت هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ داکۆکیکردن و دەستەبەر کردنی مافەکانی ئافرەتانی کودردستان و بەرزکردنەوەی توانای ئافرەت لە بواری (ڕۆشنبیری گشتی، خۆشەویستی نیشتیمانی، پرسە سیاسییەکان، ووشیاری کۆمەڵایتی، ئابوریی هیتد….).
لەکۆتاییدا سوپاسی ئامادەبوونی ڕێزداری مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، جەنابیان هەمیشە پرسی ئافرەت بە گرنگی زانیووە و بەردەوام پاڵپشتیکردووین، هەروەها سوپاسی ئامادەبوونی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ڕۆژی دەستپێکردنی کۆنگرە ئامادەببوون لەگەڵماندا، هەروەها سوپاسی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرە دەکەین بۆ ئەو متمانەی کەبە ستافی نوێی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیان بەخشی بەڵێن دەدەین بەردەوامبین لەسەر خزمەتکردن لەپێناو سەرخستنی ئەم رێکخراوە مەزنە.