ڕۆڵ و کاریگەری ئافرەتلەبازاڕی کاردا

تەرزە محەمەد

بەدرێژایی مێژوو ئابوری گرنگی و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەسەر خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی كۆمەڵگەكان.ناپلیۆن بۆناپارت كە بووە ئیمپراتۆری فەڕەنسا وتی: «ئافرەت بە دەستێكی لانكە و بەدەستێكی هەموو جیهان رادەژەنێ».ئافرەت بەردەوام بە نیوەی کۆمەڵگه ناودەبرێت و ڕۆڵی گرنگ دەبینێت لە پەروەردەی نەوەکان و پەروەردەی خێزانی و جۆر و چۆنیێتی ئامادەکردنی تاک بۆ نێو کۆمەڵگه. بەدرێژایی مێژوو ئابوری گرنگی و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەسەر خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی كۆمەڵگەكان. لەگەڵ ئەمانەشدا ئافرەتان لەڕابردولەئێستاوداهاتووشان بەشانی پیاوان لەهەموبوارەکانی ژیان هەوڵێ پێشکەوتنیان داوەبەتایبەت لەڕوی ئابوریی سەربەخۆوە بەكۆشش و ماندو بونی خۆیان دەركەوتوون لەبواری كاردا، .پێگەو بوونی ئافرەت لە بەشداریی سیاسی وئابوری لە هەرێمی كوردستان، بەپێی هەلومەرجە جیاوازەكان و سەردەمە جیاكان رۆڵی خۆی هەبووە، لە رێكخراوەییدا هەنگاوی باشیان ناوە. ئەم تەوژمە بەهێزەی ژن، لە دوادەیەیی سەدەی رابردوودا وەرچەرخانێكی مێژوویی و زێڕینە، وەكو دەست پێ كردنێكی گرنگ و پڕ لە گوڕ، كە لێكۆڵەران و عەوداڵانی پرسی ئافرەتان لێی دەڕوانن. بە جۆرێك كە بۆ مێژووی بزاڤی ئافرەتان هەنگاوێكی مەزنە. ئەوەش جێگەی خۆشحاڵییە، هەرچەندە ئەوەی تا ئێستا بەدەست هاتووە، لای ئێمەی ئافرەتان كەمترە لەوەی چاوەڕێمان دەكرد، بەڵام ناشبێت بەبێ قەدر سەیری بكەین‌ لەجیهان و ناوچەکەدا ژمارەی ئەو ژنانەی کەسەرکەوتنیان لەبواری ئابوری و بازرگانیدا بەدەستهێناوە کەم نین، هەیە خاوەن کۆمپانیا و بزنسە، زۆرێک لەژنان ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری فەرمانگەی حکومی و کۆمپانیای گەورەن. بەتوانا و حەزو داخوازیەكانی خۆیان لەكایەكانی ژیان .هەرچەندە بەداخەوە بازاڕی كاری كوردستان بازاڕێكی تەندروست نیە و خاڵی نیە لەگەندەڵی و پاڵپشتی سیاسی و مەحسوبیەت و زۆر هۆكاری تر كە ڕۆڵیان هەیە بۆ دەركەوتنی كەسانی دەوڵەمەند و خاوەن سەرمایە. .كەرتی تایبەت لەئێستادا ڕۆڵیكی گرنگ دەگێڕێت لەبوژاندنەوەی ئابوری وڵاتدا، كۆمپانیاكانیش بەپێی قەبارە و كاریگەریان بەشیان هەیە لەو بوژانەوەیەدا. كەسانی كاریگەر و سەركردەش توانیویانە زۆرترین پشك و قازانج بخەنە خزمەتی خۆیان. جێگای داخە تا ئێستا توێژینەوە و ئامارێكی ورد و باوەڕپێكراو نیە سەبارەت بە بەشداری ئافرەتان لەپرۆژەكانی كەرتی تایبەتدا، ئافرەتانیش بەو پێیەی زۆربەی كات خاوەنی ئابوری سەربەخۆ نەبوون، نەیانتوانیوە وەك پێویست گەشە بەتوانا و حەزو داخوازیەكانی خۆیان بدەن. هاوبەشی و بەشداریی ئافرەتان لە هەموو بوارەکانی ژیان، کاریگەری و گرنگیی خۆیی هەیە، بەڵام پشتگوێ خستن یان بوارنەدان بە ئافرەتان بۆ سەلماندنی تواناکانیان. ئافرەتان بەشدارن، رۆڵێکی کاریگەر دەبینینن لەبازاڕی کاردا لەنێو هەموو نەتەوەیەکدا کە ئافرەت هاوشانی پیاوکاری کردووە پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ئەگەر چاوێک بە کۆمەڵگەکانی ئیستا دا بخشێنین دەبینین کەئافرەت هەوڵی ئەوەیان داوە بەربەستەکان تا ڕادەیەکی زۆر تێک بشکێنن، بەردەوام دەرفەتی نوێ بۆ گەشەکردنی تاکەکان بڕەخسێنن کاتێک بەناو بازاڕی شارەکان گوزەر دەکەین ئەوە تێبینی دەکرێت کە ژمارەیەکی زۆرو بەرچاو لەئافرەت بە پیشەی جیاوازەوە سەرقاڵن.
بەشێکیان جگە لەوەی خاوەن کاری خۆیانن بوونەتە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار بۆ بەشێکی تری ئافرەتان کەئەمەش زۆر گرنگە، پێویستە یارمەتی ئەوئافرەتانە بدرێت کەبوونتە هۆی رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ ئافرەتان، لەسەردەمانی زوو کەم تا زۆر هەندێک رێگری و بەربەست لەبەردەم کارکردنی ئافرەتان هەبووە، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ بەهەوڵ و ماندووبوونی ئافرەت زۆرێک لەبەربەستەکان تێک شکاون و تا ڕادەیەکی باش ئافرەتان ڕۆڵ دەگێرن لەکارکردندا، گرنگە هەوڵ بدرێت بۆ زیاتر تێک شکانی ئەو بەربەستانە، ئافرەت دەبێت توانای بیسەلمێنت کە هیچی لە پیاو کەمترنیە دەتوانێت چەندان کاری جیاواز بکات.
تاڕادەیەکی زۆر باشیش دەتوانین شوێنی خۆمان لە بازاڕی کارکردندا زیاتر بکەینەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەشێکی بازاڕی کاری ئافرەتان پێک دەهێنن وە پێویستە هەوڵ بدرێت ئەم ڕێژەیە زیاتریش بکرێت، بازاڕی کاری ئێستاکە هەمەچەشن بەخۆییەوە بینیوە، چەندین کاری جیاواز دروستبوونە کە پیشە بنەڕەتیەکەی بۆ ئافرەت دەگەرێتەوە، بەتایبەت ئەوکارانەی کەپەیوەستن بەخودی ئافرەتەوە، لەئێستادا تاڕادەیەکی زۆرباش لە هەرێمی کودستان بیرو هزری پیاوان سەبارەت بە زەرورەتی کارکردنی ئافرەت گۆڕاوە، لەهەموو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و پێشکەووتوو پێوستە ئافرەتان و پیاوان شان بە شانی یەکتر کاربکەن لەبەر ئەوەی هەردوو رەگەز تەواو کەری یەکترن دەبێت هاوکارو پاڵپشتی یەکبن نەوەک هەوڵی یەکتر سڕینەوە بدرێت کە دواجار ئەم هاوسەنگیە نەبێت کۆمەڵگە لاسەنگی خۆی لەدەستدەدات.