فەزیلە شۆڕش
لە پایەتەختی کوردستان هەولێر لە ٢١،٢٢- ١٢-٢٠٢٣ کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەسەرکەوتوویی بەسترا و ستافی نوێ بۆ ئەم رێکخراوە پیرۆزە هەلبژێردرا، لە وارگەی پێکەوە ژیان جارێ توێژە جیاجیاکانی نیشتیمان لە پیرۆزبایی و سەردانیان بۆ سکرتایەت تەواو نەبووبوو، پاسدارانی دووژمنی هەموو دونیا و کاوڵکەری شارستانیەت، پایەتەختی بریار و پارێزەری هزری نەتەوەیی کورد و سفیلەکانی کردە ئامانج بۆ رشتنی داخ و رق و قینەی بەرامبەر کورد، هەولێری هۆلاکۆ بەزێنی موشەک باران کرد،بە پاساوی پووچ و نادروست، بێگوومان ئەمە خۆی لە خۆیدا بێهێزی و شکستی رژێمی ئێرانی کۆنەپەرستە بۆ شەهید کردنی بێ تاوانەکانی شاری ئارامی.
بۆ دەربرینی نارەزایی ئەم زوڵم و ستەمکاریە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤی سەرکۆنەی ئەم هێرشەیان کرد و نارەزایی خۆیان بە پەیام و خۆ پیشاندان دەرخست.
بێگومانی، ئافرەتان لە تاراوگە هەر وەک چۆن هەموو کات لە پێشەنگن بۆ دەرخستنی دلسۆزی و خەمخۆریان لە هەموو بۆنە خۆش و ناخۆشەکانی کوردستان، ئەم جارەش بە خۆپیشاندانەکەی ئەوروپا رۆلێکی بەرچاویان هەبوو.
جێگای شانازیە ئافرەتی کورد خەمی میللەت و نەتەوەی پێش هەموو خەمەکانی داناوە،درێخی ناکات و هەموو کات پێشەنگە لە قوربانی دان و چاونەترسی، ئیرادەی بە هێز سیمای ئافرەتی کوردە، زۆر شانازی بە فەرمودەی سەرۆک و رابەر بارزانی دەکەین کە فەرموویەتی:
.“دەتوانن بمانکوژن، بەڵام دڵنیا بن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستینن”
ئیرادەی کورد پۆلاینە و بە تاکیدیش عیشق و خۆشەویستی نیشتیمان لە دڵی ئافرەتانی تاراوگە رۆژ لە دوا رۆژ کڵپەی گڕتر دەبێت. ئافرەتان دووبارە پەیمان دووپات دەکەنەوە بە شێوەیەکی سەردەمیانە بەردەوام بن لە خەباتی خۆیان لە پێناو ماڤە رەواکانی نەتەوە و ئافرەت و دۆزی نیشتیمان هیچ سلی نەکەن و سورن لە پێداگیریان بۆ پاراستنی نیشتیمان و کۆمەڵگە، باوەری تەواویان بە حکیمانەی پارتی دیموکراتی کوردستان وحکومەتی هەرێم هەیە.