خالید فاتیحی
نامه‌ی حه‌ڤده/ دوا نامه
عالییه‌ی ئازیزم.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌رزاره‌كی به خه‌ڵك ده‌گوترێن و كاتێك كاریگه‌رییان نه‌بوو، ده‌بێ بنووسرێن، ده‌شێ له رێگای دووه‌مه‌وه كاریگه‌ری هه‌بێت. هه‌ر بۆیه ده‌نووسم. تۆ كاتت هه‌یه تاكو بیربكه‌یته‌وه، ئه‌وكات دڵنیاده‌بی ئه‌و شته‌ی ده‌ینووسم له‌كاتی نووسیندا بیرم لێ كردۆته‌وه.
له داوێنی چیادا، ئه‌و جێگایه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ مندا ته‌ماشات كردووه، له كۆتاییه‌كانی پایزدا، هه‌ندێك كه‌و ده‌بینرێن كه ده‌یانه‌وێ فێڵ له راوچی بكه‌ن، سه‌ریان ده‌خه‌نه ناو به‌فره‌كه‌و كلكیشیان له هه‌وا ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه بۆخۆیان راوچییه‌كه نابینن، واده‌زانن راوچییه‌كه‌ش ئه‌وان نابینێ.
دوێشه‌و كاتێك له ژووره‌كه‌م ده‌هاتمه‌ده‌ر، چاوم به مانگ كه‌وت، خه‌م دایگرتم. گوتم عالییه‌ش وه‌ك ئه‌و كه‌وانه ده‌چێ و هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ش، واتا به ئاشكرا هه‌ست به شاردراوه بوون له مرۆڤیش‌دا هه‌یه. كاتێك كه‌سێك نا ناسن پێیانوایه، كه‌سیش ئه‌وانی نه ناسیوه.
به‌ڵام من تۆ باش ده‌ناسم. تۆ له‌خۆڕا به من ده‌ڵێی هه‌وه‌سباز. كام هه‌وه‌سباز عه‌تری به‌یانی و ئوتوویی كراسه‌كه‌ی له یاد ده‌كات؟ به‌یانی له ده‌رگای ماڵ ناچنه‌ده‌رێ، هه‌تا به ته‌واوی خۆیان نه‌ڕازاندبێته‌وه. ئه‌و كه‌سانه هه‌موو پاره‌كانیان بۆ ده‌رخستنی رواڵه‌تییان خه‌رج ده‌كه‌ن و هه‌موو ناخیشیان به دراوێكی قه‌ڵب ده‌فرۆشن. نه بڕوایه‌كی جێگیریان هه‌یه و نه خۆڕاگرن.
ره‌نگه نووسینی زۆر و كاری دژواری فكری، كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ناجۆرن، خزمه‌تكردن بێ به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك، نه‌ناسراوی و هه‌ژاری من، هۆكاری هه‌وه‌سبازی من بێت. راسته سه‌رده‌مانێك جۆرێكی دیكه بووم، به‌ڵام عالییه زۆر كه‌لله‌ڕه‌ق و له ڕاده‌به‌ده‌ر ره‌شبینم.
ئه‌و شتانه‌ی پێشتر نووسیومن و بۆ تۆم خوێندوونه‌وه بۆ ئه‌وه بووه، كه وجودی ئازیزی تۆ زیاتر له خۆم نزیك بكه‌مه‌وه. تۆ له مه‌به‌ستم تێناگه‌ی.
ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك زووتر به یه‌كتر ده‌گه‌یشتین، پێمده‌گوتی هه‌ر باڵنده‌یه‌ك هێلانه‌كه‌ی له‌كوێیه! ئێستا گله‌ییت لێ ناكه‌م. به رێكه‌وت! هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیماندا زۆر بێسه‌روبه‌ر و كه‌مته‌رخه‌م بووم، به‌ڵام تۆ هێنده كه‌مته‌رخه‌م مه‌به. له‌سه‌ر ئه‌م شه‌پۆلانه‌دا، ژیان وه‌كو پردێكی كورت و ته‌نگه‌به‌ر ده‌چێ، كه‌مێك كه‌مته‌رخه‌می به‌سه بۆ خلیسكان و ته‌سلیم بوون به شه‌پۆله توڕه‌كان. ئه‌م شه‌پۆلانه رووداوه‌كانن. مرۆڤ به توانایی و بیركردنه‌وه ره‌نگه بتوانێ ئه‌وانه پێش و پاش بخات، به‌ڵام ناتوانێ به بچووكیان بزانێت.
با فكرێكی باشت بده‌مێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نووسرێ ره‌نگه كاریگه‌ری هه‌بێت. هه‌وڵبده له دڵی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی یادگاری گه‌لێك به‌جێبهێڵی تا له ده‌ورانی پیریدا، كاتێك بته‌وێ و نه‌ته‌وێ لاواز‌و په‌ككه‌وته ده‌بی، ئه‌و یادگاریانه رێگربن له‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه لێت دوور بكه‌وێته‌وه.
رازاندنه‌وه‌ی رواڵه‌تیش پێگه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ركاتێك له‌ناو چوو، رێك وه‌ك ئه‌و بڵقانه‌یه، كه به‌هۆی بارینی دڵۆپه بارانه‌وه له‌سه‌ر ئاوه‌كه دروست بووه و ره‌نگدانه‌وه ره‌نگاڵه‌ییه‌كان له‌سه‌ریدا ده‌ربكه‌وێت، چونكه ناوئاخنیان نییه و دێنه سه‌ره‌وه، سووڕێك ده‌خۆن، پاشان وه‌كو خه‌یاڵه سركه‌كان، وه‌كو ده‌ره‌نجامه به‌ره‌ییه‌كانی تۆ، زوو له‌ناو ده‌چن.
عالییه‌ی ئازیزم! خۆشه‌ویستییه رواڵه‌تیه‌كان زوو له‌ناو ده‌چن، به‌ڵام هه‌ركه ناوه‌رۆك و حه‌قیقه‌تێكی هه‌بوو، بۆ هه‌میشه ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وای دڵی مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی نه‌مانی رووخسار، ناخ ده‌بێته جێگره‌وه‌ی رووخسار.
عالییه، ئه‌گه‌ر له مندا هه‌ستێكی باش شكده‌به‌ی، گرنگی به چاوه‌ڕوانییه‌كانم بده. من شتێكم له تۆ ده‌وێ: «له‌گه‌ڵم یه‌ك جۆر به« له ژوورێ به ته‌نیا، سه‌روه‌سه‌ر هه‌ردووك ده‌ستانت بكه‌و بیربكه‌وه..
نیما
*نامه عاشقانه‌كانی شاعیری ناوداری ئێران، نیما یوشیج (1897- 1959) كه به باوكی شیعری نوێی فارسی ده‌ناسرێ.