حەمەسەعید حەسەن
(هه‌ورێکی وه‌ڕز و تینوو بوو، ده‌یویست قاچ له (زین)ی ئه‌سپ گیر بکات. ل٣٣٣) ئه‌وه‌ی قاچی لێ گیر ده‌کرێت، زین نییه، ئاوزهنگییه. (به توندی گالیسکه‌کان به ناو گه‌رده‌لووله‌کاندا باژۆ ده‌ده‌م. ل٢٧٨) (ئه‌و گالیسکانهم بینی که مردووه‌کان باژۆیان ده‌دا. ل٢٧٩) باژۆ که به واتای لێ بخوڕه دێت، (ده‌دا و ده‌ده‌م)ی ناچێته سه‌ر. شاعیر پێویسته زمان جوانتر بکات، نه‌ک بیشێوێنێت، که‌سێک ده‌توانێت شتی نوێ له زماندا دابهێنێت که به‌سه‌ر زمانی کۆن و باودا زاڵ بێت. ئاخۆ که‌سێک شاره‌زای شێوه‌زاری زێدی خۆی نه‌بێت، توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت، جوانکاری له شێوه‌زارێکی دیکه‌دا بکات!
(مه‌رهه‌م ده‌ده‌م له‌و پاوه‌نه سووتاوانه‌ی ڕه‌ش دهچنهوانێ. ل٣٦٢)
(بۆنی ئه‌و مه‌مکانه‌م ده‌وێت که به ده‌رزی لکاون به سینهوانێ. ل٣٦٧)
(با نه‌توانن جارێکی تر هه‌ڵفڕن و بێنهوانێ. ل٣٦٩)
به‌ڕاست ئه‌وه کاره‌سات نییه، شاعیرێکی سوپهرمۆدێرنیست، به (وانێ) یان دروستتر به شێوەزاری دێرینی مه‌ڵکه‌ندی که گه‌ڕه‌کێکی شاری سلێمانییه، بنووسێت؟ شێوه‌زارێک که ته‌نیا هه‌ندێک کۆلکه‌خوێنده‌وار له ژیاندا ماون پێی بئاخفن. هه‌ولێرییه‌کان زۆر له‌سه‌ر هه‌قن که گاڵته‌یان به (وانێ) دێت و من به‌ش به حاڵی خۆم که به‌ده‌گمه‌ن گوێم له که‌سێک ده‌بێت له تیڤییه‌که‌وه به وانێ ده‌په‌یڤێت، شه‌رم دامده‌گرێت، شه‌رمێک تا ڕاده‌ی عاره‌قکردنه‌وه.
محه‌ممه‌د ماغووت له‌مێژه گوتوویه‌تی:
(خۆشه‌ویستم
ئه‌وان سه‌رقاڵی سه‌فه‌رن
ئێمه دیلی چاوه‌ڕوانی
ئه‌وان خاوه‌نی سێداره‌ن
ئێمە گه‌ردن.
ئەوان خاوەنی مروارین
ئێمه برین
ئه‌وان خاوه‌نی کازیوه و ڕۆژ و شه‌ون،
ئێمە پێستی زبر و ئێسقان.)
به‌ختیار عه‌لی تازه‌کی ده‌ڵێت:
(هاوڕێم
ئه‌وان خه‌ونیان به په‌رداخی پڕ له مروارییه‌وه ده‌بینی
ئێمە شووشه‌ی پڕ له فرمێسک‌مان لایه. ل٣٠٥)
له (دیوان)ه‌که‌ی به‌ختیار عه‌لیدا، بۆ شیعری دیکه‌ی محه‌ممه‌د ماغووت بگهڕێێت، نا‌ئومێد نابیت، بۆ نموونه:
(ئه‌ی نیشتمان!
تاکه نهێنییه‌کم هه‌بوو
ئه‌ویشت پێ ڕه‌وا نه‌بینیم. ل٣٧٥)
ئه‌وه‌یش هه‌ر ده‌ربڕینێکی سووکه ده‌ستکاریکراوی ماغووته و بنووسی ئه‌م دێڕانه کردوویه به کوردی:
(نه ژوورێکت پێ به‌خشیم ئۆقره‌ی تیا بگرم،
نه ئومێدێ دڵم ڕۆشن بکاته‌وه
ئه‌ی نیشتمان!)
به‌ختیار عه‌لی قسه ڕیز ده‌کات و ده‌نووسێت:
(په‌ریی سه‌ر به‌ردی ئۆقیانووسه‌کان لێیان پرسیم. ل٢٩٨)
ڕاسته شاعیر پێویسته خه‌یاڵی فراوان بێت، وه‌لێ هێنده فراوانیش نا که هه‌موو ئۆقیانووسه‌کان تهی بکات و وه‌ڵامی پرسیاری هه‌موو ئه‌و په‌رییه غهمگینانهیش بداته‌وه! تۆ له په‌رییه‌کان بگه‌ڕێ که ته‌نیا له ئه‌فسانه‌دا بوونیان هه‌یه، شاعیر ئه‌وه‌ی ڕوون نه‌کردووه‌ته‌وه، ئایا ئه‌و به‌ردانه له‌ناو یان له که‌ناری ئۆقیانووسه‌کاندا هه‌بوون؟
(من زێتر ده‌چمه ناو گه‌مه‌کانی چێژ و سادییهتهوه. ل٤١٠)
جاری وا هه‌یه، به وشه‌یه‌کی نه‌گونجاو، شیعرێک له‌بار ده‌چێت. ئایا (سادییه‌ت) که ده‌بڕینێکی عه‌ره‌بیی ڕه‌قوته‌قه، شیعری لێ به‌رهه‌م دێت؟ باشتر نه‌بوو سادیزم که ئینگلیزییه و له‌سه‌ر زار خۆشتره و له زمانی کوردیشه‌وه نزیکتره، بنووسێت؟ سادیست که‌سێکه نه‌خۆش، چێژ له‌وه وه‌رده‌گرێت، سه‌روه‌ختی ئاوێزانبوون، ئازاری خۆشه‌ویسته‌که‌ی بدات، که‌واته چێژ له‌و ڕسته‌یه‌دا زێده‌یه و به‌ختیار عه‌لی ئه‌گه‌ر کاتی نووسین، بیری لای خوێنه‌ری شتزان بووایه، وشه‌ی چێژی فه‌رامۆش ده‌کرد.
(بۆهیمییهتی گوڵه‌باخ هیچ له دانایی شه‌و که‌م ناکاته‌وه. ل٣٩٨)
(باڵداره ئه‌م بۆهیمییهتهی تۆ
دره‌خته ئه‌م بۆهیمییهتهی تۆ. ل٤٥٧)
بۆهیمی که به ئینگلیزی (بۆهیمیان)ه، یاخیبوویهکه ئه‌وه‌ی گوێی پی نه‌دات، دابونه‌ریته. گۆران که ده‌ڵێت:
(ئه‌ژیام ژیانی سه‌رسه‌ری،
نه‌مبوو که‌س بۆ ڕابه‌ری.) ده‌شێت مه‌به‌ستی له ژیانی سه‌رسه‌ری، ژیانی بۆهیمییانه بێت. ئایا بۆهیمییهت، نه‌ک بۆ شیعر، ته‌نانه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یش، هه‌ر ده‌ربڕێنێکی ناقۆڵا نییه؟ قه‌ت ددانی خێر به شیعرێکدا نانێم، سادییه‌ت و بۆهیمییهتی تێدا بێت، با بنووسی شیعره‌که (پوشکین)یش بێت. قه‌ت بووه وشه‌کان عه‌ره‌بی نه‌بن و شاعیرێکی کوردی، قوربانیی ده‌ستی جه‌للادی عه‌ره‌باندن، ته‌عریبیان بکات؟
(ئه‌ی شه‌وی من له‌ناو ئه‌م ڕووناکییه‌دا که ژه‌هره،
قه‌فه‌زی من له‌ناو ئه‌م ئازادییه‌دا که زیندانه. ل١٤١)
به هۆی ئه‌وه‌وه دیاری قه‌ره‌داغی کردوویه به گۆرانی، ئه‌وه ناودارترین شیعری به‌ختیار عه‌لییه، وه‌لێ له‌م شیعره‌یشدا که‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه. شه‌و و ڕووناکی ناکۆکن، دوای ئه‌وان ژه‌هر دێت، تا ئێره هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک نییه، قه‌فه‌ز و ئازادی که ناکۆکن، دوای ئه‌وان زیندان دێت که هه‌ر قه‌فه‌زه، هه‌ڵه‌که له زینداندایه.
به‌ختیار عه‌لی له (شیعر)ی (ئه‌ی ئه‌وه‌ی من گوناهبار ده‌که‌یت)دا پێمان ده‌ڵێت:
(ئه‌ی گه‌مژه، لووتی تۆ له‌وه زهلیلتره
بۆنی باغی من بکات
تۆ له جنسی مێرووله‌ی خووساوی
من له جنسی خودام
تۆ پاسه‌وانی که‌لاوه‌ی
من ئه‌ندازیاری یۆتۆبیام
تۆ کڕیاری زبڵخانه‌ی
من نوور و گڕ و ڕه‌شه‌بام.ل٤١٣)
١) ناونیشانی (شیعر)ه‌که هه‌ڵه نییه، لاوازه، ده‌بوو بڵێت: ئه‌ی ئه‌وه‌ی گوناهبارم ده‌که‌یت.
٢) جنس عه‌ره‌بییه، ڕه‌گه‌ز دروسته.
٣) یۆتۆبیا هه‌ڵه‌یه، یوتۆپیا دروسته، واتا له یه‌ک وشه‌دا دوو هه‌ڵه هه‌یه.
٤) له‌و کۆپله‌یه‌دا لای که‌م پێنج جنێو هه‌یه: گه‌مژه، زه‌لیل، مێرووله‌ی خووساو، پاسه‌وانی که‌لاوه و کڕیاری زبڵخانه! واتا نزیکه‌ی نیوه‌ی وشه‌کان جنێون، نیوه‌که‌ی دیکه‌یشی ستایشن، ستایشی خۆی! ڕه‌نگه به‌ختیار یه‌که‌مین (شاعیر)ی دنیا بێت، جنێو ئاڕاسته‌ی خوێنه‌ری شتزان بکات و په‌سنی خۆی بدات.
٥) ئه‌گه‌ر ئه‌و (شیعر)ه به هه‌ر زمانێکی ئه‌ورووپایی نووسرابا، خاوه‌نه‌که‌ی وه‌ک ڕاسیستێک به دادگا ده‌درا، ئاخر هیتله‌ریش هه‌مان بۆچوونی هه‌بوو، خۆی له ڕه‌گه‌زه‌کانی دیکه به باڵاتر ده‌زانی.
به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت:
(خۆم له به‌رده‌م سه‌رۆکه بێشهرهفهکاندا بکوژم. ل٥٣٢)
به ڕاست جنێو هه‌یه، له بێشه‌ره‌ف به‌هێزتر!
(لێوی خۆی نه‌دامێ بۆ گۆرانی. ل٤٣٢)
لێو گۆرانیی پێ ناگوترێت، فیکه‌ی پێ لێ ده‌درێت.
(به ده‌سته سوکراتییهکانی ژه‌هرێکی دیکه‌ی بۆ هێنام. ل٤٢٤)
سوکرات، ژاری بۆ که‌س نه‌بردووه، ژاریان بۆ هێناوه.
(له هه‌ر مهعدهنێکت بگرم، له ستیل یا هه‌وا یا لم، دهڕزێیت. ل424)
(ستیل)یش هه‌ر کانزایه، که‌واته ستیل له‌وێدا هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌وا و لمیش مه‌عده‌ن (کانزا) بوونایه، ستیل بۆ ئه‌و جێیه دروست ده‌بوو، تۆ له‌وه‌ی گه‌ڕێ، هه‌وا له کۆمه‌ڵێک گاز پێک دێت. چونکه هه‌ر وشه‌ی ڕیز کردووه، هه‌ڵه‌کانی له‌و تاقه ڕسته‌یه‌دا، له ژماره نایه‌ن!
(مه‌حروومی که‌ن له هه‌توان و ده‌وا. ل٤٣١)
ههتوانیش که کرێم (مه‌ڵحه‌م)ه، جۆرێکه له ده‌وا، واتا: هه‌توان و ده‌وا یه‌ک شتن نه‌ک دووان، ئه‌وی بۆ هه‌ڵبژارده و خوێنه‌ری وریا بنووسێت، کورت‌بڕی ڕه‌چاو ده‌کات، نه‌ک درێژدادڕی و شیکردنه‌وه‌ی مانای وشه‌کان.
(ناتوانم وه‌ک شه‌و پڕ بم له هاواری ئاورنگ. ل٤٤٩)
ئاونگ: شه‌ونمه، ئاورنگ: پریشکی ئاگره. به‌ختیار عه‌لی به درێژایی (دیوان)ه‌که‌ی هه‌ستی به جیاوازیی نێوان ئاونگ و ئاورنگ نه‌کردووه.
(خۆی له دههالیزهکانی خۆیدا دووباره ده‌کاته‌وه. ل٤٣٩
به‌ره‌و هه‌ر دههلیزێک بچیت له‌م شاره‌دا،
به‌ره‌وه هه‌ر شارێک بڕۆیت له‌م دههلیزهدا. ل٤٤٦)
ئه‌مانه بێجگه له ڕیزکردنی قسه، هیچی دیکه نین، ئاخر شیعر نه به دههلیز پێک دێت، نه به ده‌هالیز!
(هاتم نه‌خشه‌ی کۆچی نهیازکهکانم پێ نه‌بوو. ل١٩٤)
نه‌یزه‌ک که ده‌ربڕینێکی میللییه، ئه‌ستێره‌ی کشاوه، تاکه، نهیازک (کۆ)یه، وه‌لێ نه‌یازکه‌کان، هه‌م به عه‌ره‌بی و هه‌م به کوردییش کۆیه، ئه‌مه ته‌واو وه‌ک ئه‌وه وایه له‌بری کورسییه‌کان، بلێین: کهراسییهکان! نه‌یزه‌که‌کان دروسته.
(تۆ ڕاستگۆیت
که له ئاوی که‌س ناخۆیت. ل٤٦٧)
ناخۆیت، سه‌روایه بۆ ڕاستگۆیت! جاران کۆلکهشاعیران له‌به‌ر ڕاگرتنی کێش، یان هێنانه‌وه‌ی سه‌روا، زمانیان ده‌شێواند، به‌ختیار عه‌لی که په‌خشانه‌شیعر ده‌نووسێت و بڕوای به کێش و پاشبه‌ند نییه، له سۆنگه‌ی چییه‌وه، زمان ده‌شوێنێت؟ ئاخر ده‌بوو بنووسێت: له ئاوی که‌س ناخوێتهوه.
(بازنی ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان. ل٣١٨)
بازنگ، دروسته.
(ته‌پوتۆزی باغاتی لۆکه،
باغی په‌موو. ل٤٤٩)
کێڵگه‌ی په‌موو یان لۆکه دروسته نه‌ک باغ.
(قه‌یماغی پێغه‌مبه‌رانه‌مان بۆ دێنن. ل٥٠٢)
به (قه‌یماغ و پێغه‌مبه‌ر)دا، ڕه‌نگه خوێنه‌ر (مه‌یموون و مێزه‌ر)ی بیر بکه‌وێته‌وه، ئاخر هیچ قه‌یماغ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا کۆ ناکاته‌وه، ئه‌وه نه‌بێت له هه‌ردووکیاندا، حه‌رفی (غ)یان تێدایە.
(ئه‌ی دیلی ئه‌م که‌مانه سهرسامهی له بادا مهبهووره. ل٥٣٢)
ئه‌م ڕسته‌یه‌یش بێ مانایه و هه‌ر وشه ڕیزکردنه. چونکه ئینبیهار لوتکه‌ی ئیعجابه، که‌واته ئه‌وی مونهبههیر بووبێت، ئیدی له‌مێژه له موعجیب (سه‌رسام)ی تێپه‌ڕاندووه. مهبهوور هه‌ڵه‌یه، مونبههیر دروسته.
(شه‌و و ڕۆژ له (بانوێ)ی عه‌تردا مه‌له ده‌که‌ن. ل٣٦٧)
بانیۆ نه‌ک بانوێ! ئه‌مه دروست وه‌ک ئه‌وه وایه به ڕادیۆ بڵێین ڕادوێ، یان به یۆنان بڵێین وێنان! ئایا ئه‌وه کۆمیدیای نێو کاره‌سات نییه، که‌سێک ساڵانێکی دوورودرێژ، ده‌یان جار به فیلمی گوتبێت: فلیم کە تەواو وەک ئەوە وایە، بە جومعەی گوتبێت: جوعمە و ئەوانەیشی پێ گەمژەبێت کە پێی سەرسام نین!
*
() به‌ختیار عه‌لی، تا ماته‌می گوڵ، تا خوێنی فریشته، کۆی به‌رهه‌مه شیعرییه‌کان (١٩٨٣ – ٢٠٠٤) چاپخانه‌ی ڕه‌نج ٢٠٠٦ سلێمانی. (*) له هه‌موو نموونه‌کاندا، ڕینووسم بۆ (شاعیر) ڕاست کردووه‌ته‌وه.