خالید فاتیحی
نامه‌ی پازده
عالییه‌ی ئازیزم.
نزیك نیوه‌شه‌وه، ناتوانم بخه‌وم. رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه له ژیانی نووسه‌ردا گرنگی زیاتریان هه‌یه. دوێشه‌و ویستم هه‌واڵت بپرسم، نه‌یانهێشتم. له دووره‌وه ته‌ماشای ژووره‌كه‌مانم ده‌كرد. دیتم گڵۆپه‌كه كوژاوه‌ته‌وه. دیتنی ئه‌م دیمه‌نه خه‌مباری كردم. به‌ناچاری به سه‌ر دیواره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتم. ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ربانی دانیشتم. لێم مه‌گره، خۆشویستن پێویستی به‌وه نییه كه‌سه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان له راده‌به‌ده‌ر جوان و له‌به‌ردڵان بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه، چ مرۆڤێك بێ هه‌ڵه ژیاوه؟
ئه‌مه‌ش له ئاكامدا شێتییه‌كه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی ژیان تووشیان كردووم. خۆت ده‌زانی، هه‌تاكو دووڕه‌گه‌ز یه‌كبگرن، له‌گه‌ڵ یه‌كتر كێشمه‌كێشیان هه‌ر ده‌بێت.؟
به‌ڵام ئه‌مجاره شه‌ڕه‌كه بێهۆ بوو. هه‌واكه سارد بوو، سه‌رمات بوو و، نه‌خۆش كه‌وتی. ئه‌وه خه‌تای سروشته، بێگومان خه‌تای خۆته، بۆچی رۆیشتی بۆ گه‌رماو؟ به‌پێچه‌وانه منیان تۆمه‌تبار ده‌كرد. ده‌زانم له‌م رۆژانه‌دا بارودۆخه‌كه به‌گشتی په‌یوه‌ست بوو به‌و شتانه‌وه. تۆ منت به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچاندا هاوڕێم، ئه‌وانیش به‌وه تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن كه به‌هۆی زمانی منه‌وه نه‌خۆش كه‌وتووی. زۆر سوپاس!
دووری شیرینه، له دووبه‌ره‌كی كه‌م ده‌كاته‌وه و دۆستایه‌تی زیاد ده‌كات، سوكنایش به دڵه ناڕازییه‌كان ده‌دات، به‌ڵام…
سوێند به دارستانه‌كانی «نه‌ی تیل» من ته‌نیا یه‌ك كه‌سم خۆشده‌وێ و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و دواییانه‌ش هیچ شتێكی وا نه‌بوو، وه‌كو ئه‌وه وابوو به ئه‌نقه‌ست كارێكی وابكه‌ن له‌وێ دووربم. بێجگه له‌وانه‌ش زۆر نیگه‌رانم، به‌تایبه‌ت كه ده‌بیستم له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێداوی ئه‌وه خه‌نجه‌ریان له دڵی من داوه.
هه‌ر بۆیه مه‌هێڵه له‌م ته‌نیاییه كه‌سێك كه هیچ كه‌سی نییه و خه‌ریكه نا‌ئومێد ده‌بێ، بگری و به‌ده‌م گریانه‌وه خه‌وی لێ بكه‌وێت…
نیما
17ی به‌فرانباری 1305
*نامه عاشقانه‌كانی شاعیری ناوداری ئێران، نیما یوشیج (1897- 1959) كه به باوكی شیعری نوێی فارسی ده‌ناسرێ.