مەنووسە، بنووسە!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە شارەوانی پایتەخت. بنووسە شارەوانیی پایتەخت.
مەنووسە ترافیکەکە خۆش بەڕێوەدەڕوات. بنووسە هاتوچۆ ئاسان دەبێتمەنووسە سستم، یان سیستم. بنووسە سیستەم.
مەنووسە گەشتیاری رووسی. بنووسە گەشتیاری ڕووس. مەنووسە هەڵکەوتەی سلێمانی تەمە رەساسییەکەی بۆ دروستکردووە. بنووسە پێگەی جوگرافیی سلێمانی تەمە خۆڵەمێشییەکەی پێک هێناوە.
مەنووسە به‌غدا سسته‌ له‌ كاره‌كان. بنووسە بەغدا لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا سستە.
مەنووسە کارەکان راگیران و نەتوانرا لە کاتی دیاریکراودا جێببەجێ بکرێت. بنووسە کارەکان ڕاگیران و نەتوانرا لە کاتی دیاریکراودا جێبەجێ بکرێن.
مەنووسە ئێستا دیراسەکردن و داتاکۆلێکشنی شەقامی سالم تەواو بووە. بنووسە ئێستە لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەیت زانیاریی شەقامی سالم تەواو بووە.
مەنووسە رێڕەو بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتییەکان و پایسکل بوونی دەبێت. بنووسە ڕێڕەو بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتییەکان و پاسکیل دروست دەکرێت.
مەنووسسە دوو کەس هەڵساون بە دزیکردن لە سێ دوکانی مۆبایل فرۆشی. بنووسە دوو کەس دزییان لە سێ دووکانی مۆبایلفرۆش کردووە.
مەنووسە چوار بەربژێر بۆ سەرۆکی پەرلەمان پێشکێش کراون. بنووسە چوار بەربژێر بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کراون.
مەنووسە ئاشکرایکرد، ناڕێکدەبێت، جێگیرکردووە، پیسبووە، رایدەگەیێنێت. بنووسە ئاشکرای کرد، ناڕێک دەبێت، جێگیر کردووە، پیس بووە، ڕایدەگەیەنێت.
مەنووسە پاڵەوانێتی کوردستان بۆ جوانی ئەسپی عەرەبی ڕەسەن. بنووسە پاڵەوانییەتی کوردستان بۆ جوانیی ئەسپی عەرەبیی ڕەسەن. چونکە ئەوەی نووسراوە واتە پاڵەوانییەتی بۆ جوانێکی ئەسپی عەرەبێکی ڕەسەن!

ھەواڵی زیاتر