بەهیوای ساڵی پڕ فەڕ و خێر و خۆشگوزەرانی

عومەر چنگیانی

پشتیوان بەخوا یەکەم خەلەکی ساڵی نوێمان ٢٠٢٤ لەم زنجیرەی گوڵخەرمانە(١)، بە لێکدانەوەی چلونۆیەمین ئایەتی سورەتی (یوسف) دەست پێدەکەم کە خوای گەورە لە دوای باسی ژیانە سەخت و چاوەڕوانکراوەکە پڕ نەهامەتی و قاتو قڕییەکەی کە بەخەو نیشانی پاشای میسری دا و یوسفی کەریم و پەیامبەر – سڵاوی خوای لەسەر – لە لێکدانەوەی ئەوخەوە بە(ئاڵۆز) ناوزەدەکراوەدا سەرکەوتوو بوو و، دواجار مزگێنی پێدان کە دوای نەهامەتییەکان ساڵێک دێتە پێشەوە کە تیایدا خەڵکی دەرووی خێریان لێدەکراێتەوە و، لە ئاسمانێ ڕا بارانیان بۆدەبارێ و ساڵیکی پڕ فەڕ ی وادەبێت، زەوی بەپیت دەبێت و تەنانەت، نەک هەر تێر دەبن لە دانەوێڵە و دەبووژینەوە، بگرە ڕەزو باغیشیان دەژێتەوە و هیندەی بە تەڕو نوێی لێ دەخۆن، ئەوجا لێیشیان زیاد دەبێ و بگرە جۆرەها شەربەتیشی لێ دروستدەکەن و دەبێتە هۆی گوشینی هەموو شت! هەر لە پاڵاوتنی کەسەکانەوە تا بەبەرو بوومی زەوی دەگات!، کە دیارە ئەم قسەیەی یوسف تەنها قسە نەبوو،بەڵکو لەودیوییەوە پلان و بەرنامەی تۆکمەی بۆ داڕیژرابوو چ وەک نیگا لەلایەنی خواوە یوسف فێر کرابوو، چ وەک بلیمەتی و زیرەکی خۆی و ڕاوێژ پێکراوی باش و پسپۆڕ لەخۆنزیکخستنەوە و کۆدەتا دروست کرد ن بەسەر واقیعێکی پەنگ خواردووی ماوەی کلتووری لاسایی و سەقەتی دیزە بەدەرخۆنەکردن لە شتەکان و، دەست هێنان بەسەرو ملی گەندەڵ و تەفرە داەرەکان.
خوێنەری بەڕیز: لەکاتێکدا کە خەڵکانێک بێ هیوایی هەڵی قرچاندوون و تۆوی نەیارێتی خاک و وڵات و بە کەمزانینی ڕابردووی پڕ سەروەری دەچێنن، بە ئەو پەڕی هیواوە من لە ساڵی نوێمان هیوا دەبینم و ئەو خەم خۆرییەی بۆ وڵات بەدی دەکەم جیایە لەوەی ڕواڵەت پەروەران بەدی دەکەن، کورتی و کرمانجی لەژێر ڕۆشنایی دەیان دەقی پیرۆزی نێ و قورئان و فەرموودەی دروست کە هیوابوون و هەولدانم فێردەکەن و بگرە لە ئیسلامدا بێ هیوابوون لە میهرەبانی خوا جۆرێکە لەجۆرەکانی گوناهەگەورەکان و لە ڕیز بەندی هاوەل بۆخواپەیداکردن و داوین پیسی و دزی و زمان بەدی دادەنرێت، فەرموون سەیرێکی ئایەتی هەشتا و حەوتی هەمان سورەتی یوسف بکەن کە دەفەرمێت: (بەڕاستی بێ هیوا نابێت لە میهرەبانی خوا کەسانێک نەبن کە لەمیانەی بێ بڕوا و هەقوەشێرەکانن). لە پەنجا و شەش هەمین ئایەتی سورەتی(حیجر)یشدا دەفەرمێ: (کێیە بێ هیوا دەبێت لەمیهرەبانی خوا کەسە گومڕاکان نەبن).
بێگومان وەک لە فەرموودەی دروستی پێغەمبەردا هاتووە – دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت – (گەر خوا خۆشیی کەسێکی بوێت، هۆکاریەلێکی بۆدەڕەخسێنێت)و، دەکرێ هەموومان قۆڵ و باسکی یەکتری تەواو کردنی لێ هەڵبماڵین و دەیان ڕێگا چارە لەژێر رۆشنایی ئەو دڵسۆزییە نەبڕاوە لە مێژیینەی هەیە ببینینەو و ساڵمان ببیێتە ساڵە پڕفەڕەکەی یوسفی دڵسۆزی بە ویقار – سڵاوی خوای لێبیت.

ھەواڵی زیاتر