به‌ره‌و كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

سنه‌وبه‌ر سابیر رشید

یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ساڵی 1952 له‌سه‌ر پێشنیاری بارزانی نه‌مر دامه‌زرا وه‌كو رێكخراوێكی مه‌ده‌نی ئافره‌تان. له‌و رۆژه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا شان به‌شانی حزب و رێكخراوه‌كانی سه‌ر شانۆی سیاسی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی له‌زۆربه‌ی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێشه‌نگ بێ و له‌ژێر چه‌تری ئه‌و رێكخراوه‌ گه‌وره‌ به‌ ئه‌زموونه‌ چه‌ندین ئافره‌تی كورد به‌سه‌رجه‌م ئاسته‌ رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی و ئایدیا جیاوازه‌كان كۆبكاته‌وه‌، هه‌میشه‌ وه‌كو قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ بۆ پێگه‌یاندنی ئافره‌تان بۆ نێوه‌نده‌كانی دیكه‌ی حزبی و جه‌ماوه‌ری و ئیداری و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حكومی و مه‌ده‌نی چه‌ندین ئافره‌ت له‌رێگه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌ گه‌وره‌یه‌ دروست بوون و پێگه‌یشتن و له‌شوینه‌ باڵا و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌رزه‌كان له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، و له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئۆرگان و نێوه‌نده‌كانی دیكه‌ جێ په‌نجه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌توانایانه‌ به‌دیاركه‌وتووه‌ كه‌ له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانن.
ئه‌م رێكخراوه‌ جگه‌له‌ بواری په‌روه‌رده‌یی و گرنگیدان به‌ كێشه‌ی ئافره‌تان، چ له‌نێو زانكۆ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌، وه‌یان وه‌كو مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاره‌كان توانیویه‌تی هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێ و داكۆكی له‌مافی ئه‌و ئافره‌تانه‌ بكات، هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌رێكخستنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ دیار و به‌رجه‌سته‌یه‌ كه‌ وه‌كو ئه‌ندامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بره‌ویان به‌تواناكانیان داوه‌.
چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌ گرنگی ته‌واوی به‌ ئافره‌تانی فه‌رمانبه‌ر و دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ر و مافپه‌روه‌ر و ئه‌ندازیار داوه‌، و توانیویه‌تی ئه‌م هه‌موو توانا و بواره‌ جیاوازانه‌ له‌خۆ بگرێ و له‌نێو رێكخستنه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه‌، گرنگی به‌ ئافره‌تانی ماڵه‌وه‌، دایكان و هۆشیاركردنه‌وه‌یان له‌رووی یاسایی و ته‌ندروستی داوه‌ تاوه‌كو ئه‌ندامێتی كارای ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ رۆلیان هه‌بێ و له‌په‌روه‌رده‌كردنی خێزان سه‌ركه‌وتووانه‌ رۆڵێكی به‌رجه‌سته‌ و كاریگه‌ریان هه‌بێت. یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سه‌ره‌رای خه‌باتی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنه‌لۆژی و زانستی هه‌موو جیهان و ناوچه‌كه‌ كه‌پێیدا تێپه‌ره ده‌بیت خۆی گونجاندووه‌ و سودی له‌و پێشكه‌وتنه‌ زانستیه‌ بینیوه‌ و توانیویه‌ت له‌رێگای تۆره‌كۆمه‌ڵیه‌تیه‌كان ده‌نگی خۆی و حه‌زورو چالاكی خۆی بڵاوبكاته‌وه‌، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌كۆنفرانس و كۆنگره‌ جیهانیه‌كان تایبه‌ت به‌ خێزان و ئافره‌تان به‌شداربووه‌ و توانیویه‌تی ده‌نگی ئافره‌تی كورد بگه‌یه‌نێته‌ جیهان. یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌گه‌ڵ قۆناغ به‌قۆناغ خه‌باتی میلله‌تی كورد هاوته‌ریب و یه‌كسان بووه‌ هه‌میشه‌ ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌ هۆشیارانه‌ خۆی گونجاندووه‌ و چه‌ندین خه‌بات و قوربانیداوه‌ له‌رابردوو و له‌ئێستا تاوه‌كو له‌ئاینده‌ به‌ ئامانجه‌ ستراتیژی و گرنگه‌كانی بگات. له‌خه‌باتی ئاواره‌یی ده‌ربه‌ده‌ری رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌، له‌ راپه‌رین و پێكهینانی حكومه‌ت و كابینه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان رۆڵی هه‌بووه‌. له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌نگیداوه‌ و خۆیان كاندید كرووه‌و له‌لیژنه‌كانی په‌رله‌مان رۆڵی دیاریان هه‌بووه‌. ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌میشه‌ له‌گه‌ل قۆناغی خه‌باتی ئه‌م میلله‌ته‌ كاریگه‌ری هه‌بووه‌، ئێستاش به‌ره‌و كۆنگره‌ی 9ی ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌نگاو ده‌نێن پێویسته‌ ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌ به‌شێوازێكی مه‌ده‌نی و شارستانی له‌كۆنگره‌ به‌ په‌یره‌و و پرۆگرامی نوێو ستراتیژیه‌تی نوێی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن سه‌ركردایه‌تی به‌توانا هه‌ڵبژێرن كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی سه‌ركردایه‌تی به‌توانا هه‌لبژێرن كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ خه‌باتی میلله‌تكه‌مان بگونجێنن، لێهاتوانه‌ رۆڵین هه‌بێت و پێشه‌نگ بن له‌بلأوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و كاراكردنی ئافره‌تان و ئه‌ندامانیان به‌شێوازێ نوێ به‌سود وه‌رگرتن له‌و زه‌مینه‌ ره‌خساوه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌ و گرنگیدان به‌ئافره‌تان به‌شدار بووه‌ و پاڵپشتی و پشتگیری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئافره‌تی كورد دووباره‌ جیگای و رێزو ته‌قدیره، پێویسته‌ سود له‌و پاڵپشتیه‌ وه‌ربگرێ به‌تایبه‌تی چه‌ند جارێك جه‌نابی سه‌رۆك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری به‌ره‌وپێشچوونی ئافره‌تان به‌دیاركه‌وتنیان و سود وه‌رگرتن له‌تواناكانیان جێی ئاماژه‌كردنی به‌رێزیان بووه‌. لێره‌دا پێویسته‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی نۆی كۆنگره‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌رپرسانه‌ هه‌نگاو بنێن و له‌رێگه‌ی گفتوۆگۆ له‌سه‌ر په‌یره‌ و پرۆگرام و ئایدیا و ئه‌جندای كۆنگره‌ و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی، ئاینده‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌پێشینه‌ی ئه‌ولیاتی كاره‌كانیان بێت، به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م كۆنگره‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو و پر ده‌ستكه‌وتی گرنگ بێت بۆخودی ئه‌ندامانیان و ئافره‌تانی كوردستان به‌گشتی.