خالید فاتیحی
نامه‌ی سێزده
عالییه‌ی ئازیزم.
حه‌زم ده‌كرد له‌لای تۆبم، به‌ڵام به‌چی ده‌چێ، مۆمێكی كز و مات ماڵه‌كه‌ت رووناك ناكاته‌وه، به‌ڵكو حاڵه‌تێكی خه‌مگین ده‌هێنێته هێلانه‌كه‌ت.
پێمبڵێ له چ رێگایه‌كه‌وه فێڵ له دڵم بكه‌م؟ ژیان واتا بێ ئاگایی، بێجگه له تێپه‌ڕبوونی كات چ شتێك ده‌توانێ دڵی شكاو فێری ئه‌م بێ ئاگاییه بكات؟
عالییه! چ كاتێك مانگه‌شه‌و هه‌ڵدێ؟ كێ له‌م شه‌وه تاریكه‌دا بانگی منداڵه‌كه‌ی ده‌كات؟
ئه‌فسووس! هه‌موو جێگایه‌ك ڕه‌شه، به‌ڵام نابێ تۆ ره‌شپۆش بیت. رازینابم به خه‌مباری بێی بۆ ئێره، هیچ باش نییه، ده‌ڵێی بڕوام به خورافاته. به‌ڵێ، به‌دبه‌ختی وا له مرۆڤ ده‌كات. ئازار مرۆ ده‌گه‌یه‌نێته خودا.
دوێشه‌و له ترسان تا به‌یانی نه خه‌وتم. كێ هه‌تاكو ئێستا منی بینیوه هێنده ترسنۆك بم و وه‌كو داری بی بله‌رزم.
بڵێسه‌یه‌كی كز، كتێبێكی ئاسمانی و پارچه خشتێك، له سووچێكی ژووره‌كه‌ی باوكمدا، شوێنی باوكمیان گرتبوو. چما رۆح به‌و كه‌ره‌ستانه ئاماده ده‌بێت. ره‌نگه! باوكم! باوكم!
دوێشه‌و ده‌ستێكی ره‌ش سینگمی رێكده‌گوشی. بۆچی به نیوه‌شه‌ویش وازیان له شتێتێك نه‌ده‌هێنا؟ له ترسان هانام بۆ دایكم برد، چ په‌نایه‌ك. وه‌ڕێكه‌وتم، قاچه‌كانم ده‌له‌رزین. سێبه‌ری دار شمشادێك ترساندمی. عالییه! كه‌وایه له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. ته‌مه‌نی گوڵ كورته.
نیما
جۆزه‌ردانی 1305
*نامه عاشقانه‌كانی شاعیری ناوداری ئێران، نیما یوشیج (1897- 1959) كه به باوكی شیعری نوێی فارسی ده‌ناسرێ.