سوودانی و تێڕوانینی بۆ هەرێمی کوردستان

‎شێرکۆ حەبیب

لە میانەی بەرنامەی بێستون تۆک، باسی لە بارودۆخی عێراق لە سەرجەم بوارەکان و هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش کرد. ئەوەی سەرنجمی راکێشایەک دوو بابەت بوو سەبارەت بە کوردستان، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەی دووپاتکردەوە کەوا ئەو بڕە پارە لە ماوەی ئەم سێ مانگەی دوایدا بەغدا هەناردەی هەولێری کردوە، بەقەرزە؛ کە ئەمەش بۆ چارەکردنی گرفتەکانە، واتە دەبێ حکومەتی هەریم ئەو مەبلەغەڕادەستی بەغدا بکاتەوە! بەڵام بەڕێز سوودانی ئاماژەی بەوە نەکرد کە بۆچی ئەو بڕە پارەیە بەقەرز دراوەتە هەرێم؟ لێرەدا پرسیار دەبوایە لە جەنابی سەرۆکوەزیران بکرابایە ئایا ئەو بڕە پارە بۆ بەقەرزە؟ ئایا حکوومەتی هەرێم بەشی خۆی لە بوودجە وەرگرتووە؟ هەروەک هەموو لایەک دەزانین لە ساڵی ٢٠١٤ بەغدا بەشە بوودجەی هەرێمی نەناردوە و لەسەر چ بنەمایەک حکوومەت ئەو بڕە پارە قەرزە دەداتەوە. لە ساتێک دەڵێ حکومەتی هەرێمڕۆژانە زیاتر ٤٧٠٠٠٠ بەرمیلڕادەستی سۆمۆ دەکات، واتە هەرێم نەوتەکەیڕادەستکردوە ئەوە کاری حکومەتی فیدراڵە چۆن لە بازاڕەکانی جیهان دەیفرۆشێت و ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بوودجەی هەرێم دابین بکات ساتێک هەرێم پابەندی سەرجەم بڕیارە دەستوورییەکان و ڕێککەوتنەکانە..هیچ وڵاتێکی جیهان نییە حکوومەت مووچە بەقەرز بداتە فەرمانبەرانی.
سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەڵێ زێدە کردنی مووچەی پێداویستییە تایبەتیەکان لە لایەن حکوومەتی هەرێم دەبێت، دیارە ئاگادار نییە کەوا حکوومەتی هەرێم نزیکەی ١٠ ساڵە بێ بوودجەیە.
بەرێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەڵێ بڕگەی ١٤٠ برگەیەکی دەستورییە، ئەگەر بەڕێزیان ئەوە دەزانن بۆ پابەندی نابن.
ئەوەی جێگای تێبینیە بەرێز سودانی تۆپەکەی خستە گۆرەپانی حکومەتی هەرێم، و بەداخەوە ئەوەی بەدی دەکرێت هیچ ئاسۆیەکیڕوون نییە بۆ چارەکردنی گرفتەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کە لە وتەکانی بەرێز سوودانی بەدی کرا، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەندی بریارەکانی دەستوورە، بەڵام بەداخەوە تا ئیستا تێروانینی بەغدا نەگۆڕاوە بەرامبەر کوردستان، ئەمەش دەبێتە هۆکاریئاڵۆزی زیاتری کێشەکان و بەغدا بەرپرسیارە لەو ئاڵۆزییە. ئەوەیڕوونە پرسیارەکان وا دارێژراون کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دژی حکوومەتی هەرێم بێت، دەبوایە پرسیارەکان لە بەرژەوەندی هەرێم بوایە نەک بە پێچەوانە. بۆ پرسیاریان نەکرد کە حکومەتی هەرێم نەوت و داهاتیڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کردوە بەڵام گرفتی بوودجە و ماددەی ١٤٠ و شایستە داراییەکان رۆژ بەڕۆژ ئاڵۆز تر دەبێت. بۆ بەڕێز سوودانی ئەگەر کەم تەرخەمییەک لە لایەن حکومەتی هەرێم هەیە ئاماژەی پێ نەکرد.
هەندێڕاگەیاندن لە هەوڵی ئەوەن حکوومەتی هەرێم تاوانبار بکەن بە گرفت و ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵام حکوومەتی هەرێم بەڕوونی و شەفافیەت هەموو لاپەڕەکان هەڵداوەتەوە و خستوویەتی بەردەم هاووڵاتیان، و دەبێ ئەو لایانە ئەوە بزانە کەوا هاووڵاتی هۆشیارە و ئاگاداری ڕاستیەکانە.