هێشتا زۆر کێشه یەکلانەبۆتەوە، بۆیە پێویستە دەنگ بدەین

سالار عوسمان

هێشتا زۆر کێشه یەکلانەبۆتەوە، بۆیە پێویستە دەنگ بدەین

کورد، کوردستان، هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی بە قۆناغێکی هەستیاردا دەرباز دەبن، بەکورتی زۆر کێشە هەن یەکلانەبوونەتەوە، کێشەی ناسنامە، کێشەی خاک، کێشەی ژیان و بژێوی و هەموو بابەتە پێوەندارەکان، کە دەستوور و یاسا پشتیوانییان دەکات، جا ئەم پرسانە هەر سیاسی نین و ئەگەر هەر تەنێ لە ڕەهەندی سیاسییەوە لێیان بڕوانین غەدریان لێ دەکەین، ئەم پرسانە پرسی هەمووانن، پرسی هاوڵاتی و دامەزراوەکان، زانا و دانا و نێوەندە جیاوازەکان، تەنانەت پرسی دەنگدەری بەڕێزیشە، کە لە ڕێی دەنگی پڕ بەهای خۆی ڕۆژی دەنگدان ڕووەو ماف و چارەسەر و لە بەرژەوەندیی کوردستاندا دەنگ بدات، کوردستان، ئەو نیشتمانە ماندووەی، لەوەتەی هەیە هاواری ژیان دەکات و لێناگەڕێن بە مافەکانی ژیان بگات.

دەنگدەری هێژا
لەبیرت بێ دەنگی تۆ بەهادارە و کێشەکانی کوردستان بە دەنگی تۆ دەگاته جۆرێک لە چارەسەر، چارەسەری دیموکراسی و مەدەنیانە، بۆیە وریابە و دەنگ بە بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بدە و لیستی 197 هەڵبژێرە.