دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

‎تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز بۆ کوردانی کەرکووک

‎هاودەنگ فارووق

‎هەڵبژاردنی ئەمجارە تاقیكردنەوەیەكی گەورە و چارەنوسسازە بۆ هاووڵاتییانی كورد لەكەركووك و ناوچە داگیركراوەكانی دیکە؛ ئایا ڕێگە دەدەن بەوەی ناوچەكانیان بۆ هەتاهەتایە لەدەست دەربچێت؟ مەیدانەكە بۆ شۆڤێنییە ستەمكارو تەعریبچییەکان چۆڵ دەکەن؟ ئایا دەنگەكانی خۆیان دەكەنە خەڵات بۆ ئەو حزبەی، كە كەركووكی فرۆشت و شكۆی نەتەوەیی كوردی شكاند؟ یان دەنگی خۆیان دەكەنە چەكی دەستی پێشمەرگەكانی یەكلاییكردنەوەی چارەنووس؟ یان متمانەی خۆیان دەكەنە جوانترین ئەمانەت بۆ سەر شانی قوتابییەكانی ڕێبازی بارزانی كە هەرگیز ئەمانەت زایە ناکەن.
‎دەنگ بۆ کەڕامەت و هێنانەوەی شکۆ، دەنگ بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان، بۆ چەسپاندنی عەدالەت و گەڕاندنەوەی مافی خوراو و خەونی کپکراوی کورد.