دەنگدەر لە نێوان دروشم و کرداردا

سالار عوسمان

هەر حزب و هێز و هاوپەیمانییەتییەک، جگە لە سلۆگان و بەرنامەی هەڵبژاردن، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دروشمەوە بانگەشە دەکات و هزر و ڕوانگە و بەرنامەکانی دەخاتە ڕوو، دەنگدەریش لێیان ورد دەبێتەوە و باشترینیان هەڵدەبژێرێت، لێ پرۆسەکە هەر بەوەندە ناوەستێ، دەنگدەر هۆشیارە و ژبلی دروشمەکان، ژبلی سلۆگان و دەق و بەرنامەکان، کردار دەبینێت سەنگی حزبەکان لە مەحەکی کردار دەدات و ئینجا قەناعەتی بۆ چێ دەبێ و بڕیار دەدات دەنگ بە کام حزب بدات.
بە نموونە کە باس لە نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان دەکرێت، کام حزب بە کردەیی بەرگریی لە نیشتمان کردووە و کوردستانی پاراستووە و، کام حزبیش هەر خەریکی قسان بووە و، کام حزبەش زەڕبەی لە کوردستان داوە!..
خزمەتگوزاری، ئاوەدانی و ئارامی، ئەرێ کێ زۆرترین خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و ئارامیی پێشکەش کردووە و کامە حزبیش لەو بوارانەدا کورتی هێناوە؟.. ئەمانە پرس و پرسیاری گرنگن و دەنگدەر بە هۆشیارییەوە کردار دەبینێ و دەزانێ کێ زۆرترین بەرگری کردووە و زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش کردووە و لە بواری ئاوەدانیدا باڵایە و لە بواری ئارامییشدا پشتێنەی دڵنیاییە و، ئیتر لەسەر سندووقی دەنگداندا هەموو ئەم پرسیارانە وەڵام دەدرێنەوە.
دەنگدەرانی بەڕێز، پارتی دیموکراتی کوردستان باش دەناسن، بۆیە کە دەنگ دەدەن، دەنگ بە کردار دەدەن، کردارێک کە پارتی و لیستی 197 تیایدا پێشڕەون.

ھەواڵی زیاتر