یادی پڕشکۆی (ڕۆژنامەی هەولێر)بەرزو پیرۆزبێت

لەیلا بەرزنجی*

چەندین ساڵ لە زەحمەتیی و ڕەنج و تێکۆشانی نووسەرەکان هەڵدەدەینەوە بەلاپەڕەکانی مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردیدا شۆڕدەبینەوە بەرەو سەرەتایەکی ڕەنگین بۆ ئەو هیوا و ئومێدانەی کە ئەمڕۆیان بۆ مێژوو دروستکرد، ئەمڕۆ دەگەڕێینەوە بۆ نیوسەدەو زیاتر لەخەبات و تێکۆشانت بۆ ئەو دەمانەی ناوهێنانت پڕبوو لە زەحمەتیی و شەونخونی، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نووسەرەکانت، لەزەحمەتیی و مشەقەتی، بێزارو وەڕز نەدەبوون ولەخزمەتی بەردەوامی تۆدا کۆڵیان نەدا، یادکردنەوەت دەمانگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتایەک کەمرۆڤ بەدوای سەرچاوەیەکدا دەگەڕا بۆ دەستکەوتنی هەواڵ و زانیاری لەوکاتەدا کە زۆر بە زەحمەت دەتوانرا هەواڵەکان ببیندرێ و ببیسترێ گوێیه کان کپکرابوون و چاوەکان بەسترابوون بۆ بیبنن، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا خامەی بەبڕشتی نووسەرەکان بەردەوام بوون لە نووسین و کپ نەدەبوون و نەدەتوانرا مەرەکەبی پێنووسەکەیان لە دڵ وچاویاندا وشک بێت.
یادی هەولێر پیرۆزبێت لە هەموولایەک. دەستخۆشیی و پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی گشت کارمەندە ماندوونەناسەکانی ئەم ڕۆژنامەیە دەکەم، کەهەمیشە و بەرده وام جوانتر و پیشەییانەتر کاردەکەن بۆ ئەوەی هەواڵی تازە بخەنە بەردەم خوێنەران. هاوکات ڕۆژنامەی “هەولێر” سەکۆیەکە بەبێ جیاوازی بۆ گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە هەمانکاتدا سەرجەم نووسەرەکان کۆدەکاتەوە لە دوو توێی لاپەڕەکانی و، ئاسانکاری دەکات له کارەکانیاندا، بەرپرسیارانە پێداچوونەوە دەکەن بۆ بابەتەکان.
من وەک نووسەرێک و لە هەمان کات وەک خوێنەرێکی کاراش بەردەوام بە دواداچوون دەکەم بۆ دەستەکەوتنی زانیاریەکانی ڕۆژ و سەرچاوەی هەواڵەکان کە لێرەدا دەستمدەکەوێ، کە دابەش بووە بەسەر 16 لاپەڕە کەهەرلا پەڕەیەک تایبەتە بەبەشێکی دیاریکراو کە ئەمانەن: (هەواڵ و زانیاری و هەواڵ و بەدواداچوون و نێودەوڵەتی و ڕیپۆرتاژ و وتار و تەندروستی و هونەر و جڤاک و وەرزش و ئەدەب و پشوو) وزۆر هەواڵی تریش لەخۆدەگرێ کە ڕۆژانە لە لاپەڕەو بەشەکاندا دەکەونە بەر دیدی خوێنەران بەوێنەو تەواوی وردەکارییەکانه وه. جگە لە مەیش کارمەندەکان خۆنەویستانە کاردەکەن و (ڕۆژنامەی هەولێر)ـیش بە بێ بەرامبەر دەگوازرێتەوە بۆ ناو دام و دەزگاکانی ئیداری و حکوومی و ڕێکخراوەیی و شوێنە گشتییەکان و خۆی دەکات بە هەموو شەقام وکۆڵانەکانی هەرێمەکەماندا. لە هەمانکات بەهۆی لینکی تایبەتەوە دەتوانرێ بە ئاسانترین شێوە بەدوای ماڵپەری ڕۆژنامەی هەولێردا بگەڕێی و زانیاریەکانت دەستبکەوێ کەئەمەش لە ڕێگای زانستی ئەلکتڕۆنیی وعەولەمەو تەکنەلۆژیا وە یه. هەرچەندە خوێندنەوەی ڕۆژنامە لە لاپەڕەی ڕۆژنامە تام و چێژێکی خۆی هەیە بە بەراوورد بە لینکی ئەلکترۆنی، بەڵام ئەمەیان ئاسانکاریە بۆ ئەو کەسانەی پەرۆشییان هەیە بۆ خوێندنەوە، هیوادارم ڕۆژنامەی هەولێر قوتابخانەکانی شار بێبەش نەکات لە خۆی وکاربکات بۆ ئەوەی زۆرترین خوێنەری ڕۆژنامەمان هەبێت، دووبارەئەم یادە مەزنە لە هەموان پیرۆزبێت.

  • بەڕێوەبەری قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان لەسنووری پەروەردەی بنەسڵاوە
ھەواڵی زیاتر