منداڵ و دوارۆژ

كازم کۆیی

كه‌ وتت منداڵ واته‌ نه‌وه‌ و گه‌ل و نیشتمانێكی داهاتووی نوێ-له‌چاوی منداڵ سه‌ركرده‌و هه‌مووپیشه‌یه‌كی دوارۆژ به‌دی ده‌كرێت-له‌بازووی منداڵ- هێزی پاراستن و بنیادنانی وڵات ده‌بینرێت- بۆیه‌ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان واته‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی گه‌لێك كه‌ترسی داهاتووی دوا رۆژی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌بێت- بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و خزمه‌تكردنی منداڵان زۆرن و جۆراو جۆرن-كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ یه‌كێكن له‌م بوارانه‌- به‌شی منداڵانیش له‌ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌خزمه‌تی منداڵانی كورد ده‌كات له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی و رێنمایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی شاعیرو نووسه‌ره‌كانی كورد له‌پێناو په‌روه‌رده‌ كردن و فێركردنی منداڵان له‌ڕێگه‌ی هۆنراوه‌ و چیرۆك و ئۆپه‌رێت و…هتد.
ده‌ست خۆشی له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌م بواره‌ كارده‌كه‌ن به‌هیوای به‌رده‌وامی و كاری باشترو پێشكه‌وتووتر تا گه‌یشتن به‌ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان.