حەمەسەعید حەسەن
شیعری درێژ و ڕۆمانی ئه‌ستوور
ئه‌وه به ئاسایی ده‌زانم، گه‌لێك له وێبسایته دێرینه کوردییه‌کان، هانا بۆ چه‌کی ئێکسپایه‌ربووی جنێو ببه‌ن، ئه‌وه‌یشم هه‌ر له‌کن ئاسایییه، به‌رپرسی ماڵپه‌ڕیک، پێوه‌ندیی به ده‌زگایه‌کی سه‌رکوتکه‌ره‌وه هه‌بێت و بۆ زڕاندنی ناو و ناوبانگی ئه‌م و ئه‌و، هه‌مان مێتۆدی ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی به‌عس ڕه‌چاو بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یشم پێ هه‌رس ده‌کرێت، هه‌فته‌نامه‌ی کوردیی وایش هه‌بێت، ساڵانێکی دوور و درێژ، توند توند ده‌ست به داوێنی جنێوه‌وه بگرێت و توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت، ده‌ستبه‌رداری ببێت. ئه‌وه‌یش به عاجباتی نازانم، که‌سی وا هه‌بێت، پێی ئاسایی بێت، خۆی ناو بنێت (به‌دگۆ) و له مانگنامهکهیهوه(١) به‌و (نازناو)ه‌وه که به خۆی ڕه‌وا بینیوه، سه‌رقاڵی به‌خشینه‌وه‌ی جنێو بێت. ئه‌وه‌م پێ سه‌یره، نووسه‌رێک خۆی به سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه و هه‌ڵگری چراوگی ڕۆشنگه‌ری بزانێت، به ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه، هیچ سڵ له به‌خشینه‌وه‌ی جنێو نه‌کاته‌وه!
ئه‌وه‌م پێ ئاسایییه که‌سانێکی جنێوده‌ری ڕووقایم، له که‌ناڵێکی ئه‌لیکترۆنی یان کاغهزینهوه، به ناوی خۆیانه‌وه، بێ دڵه‌ڕاوکێ، به گوتاری کورت و هی درێژ، جنێو دابه‌ش بکه‌ن، ئه‌وه‌یانم هه‌ر زۆر پێ ئاسایییه، (پیاوان)ێکی جنێونووسی زراوتۆقیو، به ناوگه‌لێکی وه‌همییه‌وه که هه‌ندێکیان ناوی ژنانه‌ن، له وێبسایته دهمشڕهکانهوه، سه‌رومڕ بێ ئه‌وه‌ی پشوویه‌ک به خۆیان بده‌ن، ڕۆژانه به چه‌کی جنێو، هێرش و په‌لاماریان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌م پێ عاجباتییه، (ئه‌دیب)ێکی کورد که خۆی پێ داهێنه‌رێکی گه‌وره بێت، له‌ڕێی (ده‌قی ئه‌ده‌بی)یه‌وه، کێشه تایبه‌تییه‌کانی به چه‌کی جنێو یه‌کلایی بکاته‌وه. ئایا ئه‌وه داهێنان نییه، هاوزه‌مان خه‌ریکی ڕۆمانێکی ئه‌ستوور یان ده‌قێکی شیعریی کراوه بیت که زاده‌ی (خه‌یاڵ)ن و ڕقت له هه‌ر که‌سێکی (ڕاسته‌قینه)یش بێت، تێرجنێوی بکه‌یت!
به‌ختیار عه‌لی له (شیعر)ی (ئه‌ی ئه‌وه‌ی من گوناهبار ده‌که‌یت)دا، ئه‌م جنێوه زێدهمزرانه، به هه‌موو ئه‌وانه ده‌دات که ڕۆژێک له ڕۆژان، سووکه‌ڕه‌خنه‌یه‌کی ئه‌ده‌بییان لێ گرتووه:
(ئه‌ی گه‌مژه
لووتی تۆ له‌وه زهلیلتره،
بۆنی باغی من بکات.
تۆ له جنسی مێرووله‌ی خووساوی،
من له جنسی خودام.
تۆ پاسه‌وانی که‌لاوه‌ی،
من ئه‌ندازیاری (یۆتۆبیا)م.
تۆ کڕیاری زبڵخانه‌ی،
من نوور و گڕ و ڕه‌شه‌بام.)(٢)
جوێن و مه‌رایی دوو ڕووخساری یه‌ک دراون، ئه‌وه بۆیه جنێوفرۆشان وا ڕاهاتوون، له کاتێکدا جنێو به که‌سێک ده‌ده‌ن، مه‌رایی بۆ یه‌کێکی دیکه ده‌که‌ن. به‌ختیار عه‌لی له‌و ڕێسا دێرینه‌ی تێپه‌ڕاندووه، ئاخر ئه‌و له کاتێکدا جنێو به‌م و به‌و ده‌دات، ستایشی خۆی ده‌کات.
به‌ختیار عه‌لی له ڕۆمانی (شاری مۆسیقاره سپییه‌کان)یشدا، به هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی پێیان وایه، ئه‌ویش وه‌ک هه‌ر ئه‌دیبێکی دیکه، له‌سه‌روو ڕه‌خنه‌وه نییه، ده‌ڵێت: (هه‌موو تێکستێکی گه‌وره، هه‌میشه کۆمه‌ڵێک دوژمنی گه‌مژه‌ی هه‌یه، منیش ڕۆژێک له ڕۆژان له‌و نووسه‌رانه نه‌بووم، خه‌ڵکی گه‌مژه بمترسێنن، به پێچه‌وانه‌وه هێزی خۆم له‌وه‌دا ده‌بینی که توانایه‌کی سهرسووڕهێنهرم تێدایه، به پیاوانی بێده‌ماغ پێبکه‌نم.)(٣) سه‌رنج بده‌ن! ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، گه‌مژه و بێدهماغن، وه‌لێ خۆی خاوه‌نی توانایه‌کی سه‌رسوڕهێنه!
له هه‌مان ڕۆماندا ده‌ڵێت: (گه‌ر ڕۆژێک ئه‌و کتێبه ده‌رچێت، خه‌ڵک ڕه‌خنه له من ده‌گرن، سه‌د که‌س هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م کاسبییه ده‌ژین که کاسبیی نووسه‌ره بێبههرهکانه،)(٤) وه‌ک خۆی له هه‌مان جێ‌دا ڕوونی کردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستی له‌و کاسبییه، ڕه‌خنه‌گرتنه له زمانی نووسین. که‌واته له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه، هه‌ر نووسه‌رێک هه‌ڵه‌یه‌کی زمانی بۆ ڕاست کردبێته‌وه، نووسه‌رێکی بێبههرهیه و کاسبی به نووسینی ڕه‌خنه‌وه ده‌کات، ڕه‌خنه له زمانی نووسینی وی!
به‌ختیار عه‌لی له هه‌مان ڕۆماندا ده‌ڵێت: (سیاسییه‌کی لووت قولاپی ده‌ناسم، باریکێکی قژڕه‌شه، که قسه ده‌کات، ده‌نگی له ده‌نگی قه‌حبه ده‌چێت.)(٥) خوێنه‌ری ئاسایی ده‌زانێت، مه‌به‌ستی له‌و سیاسه‌تکاره، مه‌لا بێیە که جارێک له جاران کوفری کردووه و ڕه‌خنه‌ی لێ گرتووه. له‌و ڕۆماننووسه ده‌پرسم، ئایا هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ده‌نگی ژنانی سێکسفرۆش و ئافره‌تانی دیکه‌دا هه‌یه؟ ئایا ئه‌وه سووکایه‌تیکردن نییه به ئینسان، به ژنێک که هه‌لومه‌رجی دژواری ژیان، ناچاری ده‌کات سێکس بفرۆشێت، بڵێیت قه‌حبه؟ ئایا گوتنی قه‌حبه له‌بری سێکسفرۆش، له قسه‌ی ئه‌دیب و خۆ پێ ڕووناکبیر ده‌چێت؟ ئایا خوێنه‌ر به‌و پاساوه قایل ده‌بێت، سبه‌ی نووسه‌ر بڵێت: ئه‌و جنێوانه هی خۆم نین، هی کاره‌کته‌ره‌کانی ناو ڕۆمانهکهمن؟
سێکسفرۆشی له ئه‌ڵمانیا که نووسه‌ری لێ ده‌ژی، پیشه‌یه‌کی یاسایییه و سێکسفرۆشیش وه‌ک هه‌ر کارمه‌ندێکی دیکه، باجی داهات ده‌دات و ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته به کۆمه‌کی سۆشیال ده‌ژین، بڕێک له‌و پاره‌یه‌ی بژێوییان بۆ دابین ده‌کات، ئه‌و باجه‌یه که سێکسفرۆشان ده‌یده‌ن.
جارانی زوو ئه‌وه کارێکی ئاسایی بوو، شاعیرێک ده‌سه‌ڵاتدارێک دابشۆرێت، یان هه‌جووی شاعیرێکی دیکه بکات، وه‌ک شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ده‌یکرد و نه‌یاره‌کانی خۆی ده‌دایه به‌ر تیری وشه، به‌ڵام تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ڕێی (په‌خشانه‌شیعر)ی درێژ و ڕۆمانی قه‌به‌وه، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، وه‌ک ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک به ناوی به‌ختیار عه‌لییه‌وه تۆماری ده‌کات. ئایا ئه‌وه کاره‌سات نییه، خۆمان پێ داهێنه‌ر بێت و له ڕێی داهێنانه‌وه، خه‌ریکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بین؟ ده‌وێرم بڵێم، ئه‌وه مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێت، ئه‌وی (ڕۆمان) به مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وه‌گه‌ڕ بخات، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له که‌سانی ڕاسته‌قینه‌ی دیاریکراو، نووسه‌رێکی ڕووتوڕه‌جاڵ خه‌یاڵی، کزبههرهی که‌متوانایه.
*
(١) که به داخه‌وه ناوی بنه‌ماڵه‌یه‌کی له خۆی ناوه، ڕۆڵی له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا به‌رچاوه، ئاخر ئه‌وه وێڕای بازرگانیکردن به ناو و ناوبانگی ئه‌و بنه‌ماڵه هێژایهوه، سووکایهتیکردنیشه به‌و ماڵباته.
(٢) به‌ختیار عه‌لی، تا ماته‌می گوڵ، تا خوێنی فریشته، کۆی به‌رهه شیعرییه‌کان، ل٤١٣ چاپخانه‌ی ڕه‌نج ٢٠٠٦ سلێمانی.
(٣) به‌ختیار عه‌لی، شاری مۆسیقاره سپییه‌کان، ل١١ چاپخانه‌ی ڕه‌نج ٢٠٠٥ سلێمانی.
(٤) سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل٢١١
(٥) هه‌مان سه‌رچاوه، ل٤٩٤