هاوكاری و یارمەتیدانی کۆمەڵایەتی لە ئیسلامدا

عومەر چنگیانی

دەستەبەربوونی یەکتری، لە کۆمەڵگای ئیسلامیدا، یەکێکە لەهەرە ئەرکە لە پێشینەکانی تاک، خودای گەورە لەسەرەتای سورەتی(ماعون)دا ە دەفەرموێ:
(ئەوانەت بینیوە کە ئایین بەدرۆ دەخەنەوە و بەدرۆی دەزانن؟ ئەوانەی پشت لە هەتیو بێدەرەتانەکان دەکەن و نابنە هاندەر، دەسگیرۆیی بۆ هەژاران ) .
موسڵمانانی خۆشەویست، چاک بزانن کە ئاینی ئیسلام مرۆڤ هەڵدەنێ لەسەر خێر و چاکەو خۆشەویستی و یارمەتی و مرۆڤدۆستی و سەرخستن، یارمەتی و هاوکاری کۆمەڵایەتی لە عەقیدە و خورەوشتی ئێمەی موسڵماندا زۆر قوڵە و بناغەیە، چونکە زادەی یاساو نیزامێکی دەستکردی دونیایی نیە، بەڵکو ووتەی خودای گەورەیە، ئەم یارمەتیدانە سنوور و کاتێکی دیاریکراوی نیە، بەڵکو لەهەر کوێ ئیماندارێک موسڵمانێک هەبێ دەبێ دەستی یارمەتی بۆ درێژبکرێ، خودای گەورە دەفەرموێ .
گرنگی هاریکاری لە کۆمەڵگادا .
ئاینی ئیسلام تێڕوانینی مرۆڤێکی کۆشەگیری گۆڕی، کاتێک تەنها بۆ خۆی دەژیا و هەموو شتێکی تەنها بۆخۆی دەویست، بۆ مرۆڤێکی کۆمەڵایەتی بگریەت و نەتوانێ لەکاتی بینینی برسییەک یان هەژارێک یان داماوێک یان خودان پێداویستیەک پشتگوێیان بخات، بەڵکو خێرا هاریکار و هاوکاریان دەبێ بەهێز و بەماڵ کۆمەڵگای ئیسلامی یارمەتی و هوکاری کۆمەڵایەتی هێندە زۆرە وەکو کۆمەڵگا ماددیەکانی تر نیە کە مرۆڤ تەنها بۆخۆی بژیەت و ئاوڕ لەکەس نەداتەوەو هاریکاری براکەی نەبێ، هاوکاری و هاریکاری لەنێو کۆمەڵگادا زۆر گرنگە بەجۆرێک ئەگەر یارمەتی و هاریکاری لەهەر کۆمەڵگایەک دەرکەی وادایبنێ کە ئەم کۆمەڵگایە بوونی نیە .
بەرهەمی هاریکاری کۆمەڵایەتی .
هاوکاری و یارمەتی کۆمەڵێک بەرهەمی دونیا و دواڕۆژی هەیە .
یەکەم : بەرهەمەکانی لە دونیادا :
١ / بڵاوبونەوەی خۆشەویستی و برایەتی .
٢ / نەهێشتنی خۆپەرستی و بڵاوکردنەوەی هاوکاری و یارمەتی .
٣ / گوزەرانکردن لە ژێر یەک چیندا نەک ژیانکردن لەژێر چەتری چەندین چینی جیا جیا
بەرهەمەکانی دواڕۆژ :
١ / بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودای گەورە .
٢ / بەرزبوونەوەی پلە لە دواڕۆژدا
٣ / ئومێد نەخواستن بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی دونیا، هەروەک بێ ئیمانەکان لە دواڕۆژدا وادەکەن، خودای گەورە دەفەرموێ.
تێبینی: گۆشەی ئەمڕۆم توێشووی گوتاری ژمارە ٢٢٦م لەسەردوانگە مزگەوتی خەدیجە کوبرا لە٢٤ی١١ی٢٠٢٣، ئاراستەم کرد وەلێ بەداخەوە لەبەر نالەباری باری تەندروستیم نەمتوانی وەک پێویست بیخەمە بەردیدی ئێوەی بەڕێز.

ئەنقەرە

ھەواڵی زیاتر