دهۆک ڕووی ڕاستەقینەی کوردستانی بە جیهان ناساند

شێرکۆ حەبیب

لە ڕۆژانی ٢١-٢٢ ئەم مانگە شاری دهۆکی ڕەنگین میوانداری چالاکیەکی گرنگی نێودەوڵەتی بەخۆوە بینی کە لە لایەن زانکۆی ئەمریکی کوردستان ئامادە کرا بوو، میوانی زیاتر لە ۸٠ وڵاتی ئەوروپا و ئەمریکا و عەرەب و تورکیا و ئێرانی لەخۆ گرتبوو، جگە لە ئامادە بووانی نێوخۆ کە سەرجەم نزیکە ۹٠٠ میوان ئامادەی بوون سەرەڕای بینەرانی کەناڵە ئاسمانییەکان. بەندەش ئەو شەرەفەم پێدرا ئامادە بم. لە میانەی ئەو دوو |ڕۆژەدا چەندین وتار و بابەت لە لایەن سیاستمەدار و شارەزایانی بوارە جیاوازەکان پێشکەش کران، سەرجەم وتار و بابەتەکان بەگرنگی ئاماژەیان بە ڕۆڵی تەبای و پێکەوە ژیان کرد لە کوردستان، جگە لە ئاماژە پێکردنی قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
جێگای شانازییە کەوا ئەو ئاماژەیە بە گرنگی کوردستان بکرێت. ئەمەش خۆی لە خۆی دا شانازییە بۆ کوردستان و گەلەکەی و چڕکردنی هەوڵەکان بۆ ئارامی و ئاشتی؛ هەڵبەتە لەم ڕووەوە دەبێ ئاماژە بە ڕۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانی بکرێت کە هەردەم هەوڵەکانی ئەو ڕاستیە دەخنە ڕوو کە جیاوازی لە نێوان هیچ پێهاتەیەک نەکردوە و هەردەم دووپاتی لە یەکسانی وتەبایی و پێکەوەژیان کردووە.
هەر لەم ڕوانگەشەوە سەرۆکوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێزیان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی (وشەی كه‌مینه‌) نییە‌، به‌ڵكو هه‌موو مافی خۆیان هه‌یه‌، هاوكات یاسا له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌‌.
لە ڕاستیدا ئەوەی لە دهۆک ڕووی دا جێگای شانازییە بۆ کوردستان کە شاند و کەسایەتیەکانی بەشدار بوو بە بایەخەوە باسی کوردستان بکەن و ئاماژەی بە گرنگی ئەو کۆڕبەندە بکەن، هەڵبەتە ئەوە دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کەوا میللەتی کورد ئاشتیخوازە و هەردەم لەگەڵ تەبایی و پێکەوە ژیانە هەردەم ئامرازی چارە بووە نەک بەشێک بێت لە کێشە.
ئەوەی لە دهۆک بینیمان وە نەبێت لە بۆشایەوە هاتبێت بەڵکو هەوڵ و تێکۆشان و خۆماندووکردنی کەسانێکی دڵسۆزی نەوەی ئەم میللەتەن کە ڕووی جوانی و شارستانی کوردستانیان نیشان میوان و جیهان دا.
دەبێ سوپاسی سەرجەم ئەوانە بکرێت کەوا هۆکاری سەرکەوتنی ئەو کۆڕبەندە بوون هەر لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان دهۆک و پرۆتۆکۆل بەشی پەیوەندییەکانی جەنابی سەرۆک وەزیران و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس هەموو ئەوانی بەشێک بوون لەسەرکەوتنی ئەو کارە و دوو ڕۆژی شاری دهۆکی ڕەنگینیان سەڕەرای باران و سەرما بەکارەکانیان گەرمیان کرد سوپاس بۆ دهۆک و لە خۆگرتنی ئەو میوانانە.
بێگومان ئەوەش پەیامێک بوو بۆ جیهان کەوا کورد هەردەم ئاشتی خواز و مرۆڤ دۆستە و دووپاتی ڕۆڵی حکوومەتی هەرێم و دام و دەزگاکانی ئاسایشە لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی گیانیان کەئەمەش هۆکاری ئەمرۆی کوردستانە لە ئارامی و ئاوەدانی و تەبایی.

ھەواڵی زیاتر