٢٤٥ئایا شەڕی فەلەستین کێشەی عەرەبە و لەسەر خاکە؟

عومەر چنگیانی

٣-٣
8- ئەبوموحەممەدی ئەندەلوسی، ناسراو بە ئیبنولعەتییە، لەتەفسیرەکەیدا(المحرر الوجیز فی تفسیر الکتاب العزیز)دەڵێ: (پەروەردگار فەرمانی پێدان بچنە نێو ئەو زەوییەوە کە خوا لە قەزاو لە قەدەری خۆیدا بۆئەوانی داناوە کە ببنە خاوەنی، کە تێیدا نیشتەجێ ببن، کە ببنەدەستەڵاتداربەسەریەوە).
9- ئەبوفەرەجی ناسراو بە ئبنولجەوزی لە تەفسیرەکەیدا (زاد المسیرفی علم التفسیر)دەڵێ: (مەبەستی پەروەردگار لەو بۆنووسینەی زەوییە موقەدەسەکە بۆ بەنو ئیسرائیل، لەسەر رای (سودیی) و ئیبنو عەباس واتە بەپێویستی گێڕاوە لەسەرتان بچنە ناوی، لەسەر ڕای محەممەدی کوڕی ئیسحاق، واتە: بەئێوەی بەخشیوە، لەسەر ڕای ھەندێکی تر لە زانایان واتە: لە (لەوحەل مەحفوزدا بۆئێوەی نووسیوە)، دوای ھێنانی ئەو ڕایانە و تاو و توێکردنیان، دەفەرموێت: (موسا مەبەستی بەوە بوو کە دەبێتە موڵکی ھەمووبەنوئیسرائیل! با ھەندێکیشیان سەرپێچییان کردبێت!نەک مەبەستی ھەربەوانەبێت کە ئەوکات بەدەوری موساوە بووبن!.
10- عەبدوڵڵای کوڕی ئەحمەدی نەسەفی لەتەفسیرەکەیدا(مدارک التنزیل وحقائق التاویل) دا دەڵێ: (بۆی نووسیون واتە: لە لەوحەل مەحفوزدا وای نووسیوە کە دەبێتە سوکناو شوێنەواری ئێوە).
11- ئەبولفیدا ئیبنولکەسیر، لەتەفسیرەکەیدا(تفسیر القران العظیم)دەفەرمێت: (خوای گەورەوە لەم ئایەتی بیست ویەکەمەی سوڕەتی مائیدەدا، باسمان لە موسا بۆدەکات (سڵاوی خوای لێبێت) کە چۆن ھانی قەومەکەی خۆی دەدا، تاکو خەبات بکەن لەپێناوی خوادا و لە پێناوی سەندنەوەی مافی زەوتکراوی خۆیان بۆگەڕانەوەیان بۆ بەیتو لمەقدیس، کەکاتی خۆی بەدەست باوو باپیری ئەمانەوە بووە لەسەردەمی یەعقوبی باوکە گەورەیانەوە، (سڵاوی خوای لێبێت) کە ئەوە بوو بەھۆی برسێتی ونەداراییەوە لەسەردەمی یوسفدا (سڵاوی خوای لێبێت)ئەوێیان بەجێھێشت و چوونە میسر ولەوێ نیشتەجێ بوون، ئیتر ھەر لەوێ مانەوە تا سەردەمی موسا(سڵاوی خوای لێبێت) کە میسریان چۆڵ کردو خوای گەورە ڕزگاری کردن لەدەست فیرعەونی میسرو ستەمی قیبتێکانی لەوەوە نزیک، کە پەڕێنرانەوە لە ئاو، پەروەردگار پێی فەرموون: (بڕۆنە ناو ئەو زەوییەموقەدەسەی کەخوا بۆئێوەی داناوە، کەلەوکاتەدا عەمالیقەکان داگیریانکردبوو ).
12- بۆ میسکی خیتامیش دەڵێم: جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، -ڕەحمەتی خوای لیێست-، لە لێکدانەوەی ئەم ئایەتەدا لە (تەفسیری نامی)یەکەی دا دەفەرموێت: واتە: (ئەی قەومی خۆم بڕۆن بۆناو ئەو عەرزەپیرۆزە کە خودا بڕیاری داوە بۆ ئێوە، بەمەرجی فەرمانبەرداری بۆی، کە بریتییە لە خانووی (بیت المقدس)و ئەترافی ئەوبەیتە کە پیرۆز بووە بەوە کە بووە بەقەرارگا و ئارامگای پێغەمبەرانی بەنی ئیسرائیل – سڵاوی خوایان لێبێت -).
دووەم/ ئیبنولقەیمی جەوزی رەحمەتی خوای لێبێت لە کتێبی (زاد المعاد فی ھدی خیر العباد )بەرگی سێ لاپەڕە(٣١٤)دا دەڵێ: (عومەر ڕەزای خوای لێبێت لە سەردەمی خەلافەتی خۆیدا کە دەستی کرد بە دوور خستنەوەی جوولەکە لە نێو (نێو دوورگەی عەرەبی)، جوولەکەکانی (خەیبەر) و (فەدەک)ی دەرکرد، بەڵام ئەو جوولەکانەی کە (لەتەیما)و – تەیما ئێستا شارێکە لە شارەکانی سعودییە – (وادیل قیڕا) بوون دەری نەکردن! چونکە ئەودووشوێنە دەکەونە نێو شامەوە و بەلای عومەرەوە لەوادیلقیڕاوە بەشام دادەنرێت !).
سێیەم / پێغەمبەر(دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت) دەفەرمێت: (نەفرینی خوا لەوکەسە بێت کە سنوور و ناوێنی زەوی دەگوێزێتەوە)، بنواڕە فەرموودەی ژمارە(١٢٦١)مختصر صحیح مسلم.
من جارێکیتر دەڵێم: وێڕای نەفرین کردنم لە ستەم بڕوام وەھایە کە کۆمەڵێک سنووری پیرۆزی شەرع ھەن نابێ ببەزێنرێن و کۆمەڵێک سەماحیش ھەن نابێ فەرامۆش بکرێن، ئیتر نە ئەوان وەک ھەندێک سەرچاوەیان دەڵێت (شعب اللە المختار)ن ونە ئەبێ مافی ژیانیشیان لێ زەوت کرێ.

ھەواڵی زیاتر