(٤٣)هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدی سەرکردە (فەتاح حەمە ئەمین ئاغا)

زاگرۆس شەهید فەتاح ئاغا

شەهیدی سەرکردە (فەتاح ئاغا) نموونەیەکی بەرز و درەوشاوەی ناو خەبات و مێژووی شۆڕشگێڕی گەلەکەمانە و سمبووڵی وەفادارییە بۆ کوردستان.
شەهید (فەتاح ئاغا) سەرکردە و کەسایەتییەکی دیار و گرنگی ناو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو ، دڵسۆزی ڕێبازێکی پیرۆز و گەشی کوردانە و کوردستانی بوو. ڕێبازێک، کە بارزانی نەمر دایڕشتبوو بۆ گەیشتن بە سەرفرازی یەکجارەکیی کوردستان، هەڵگری بیر و ئەندێشەیەک بوو کە پڕ لە نۆڕم و بەها بەرزە نەتەوەییەکان بوو.
(فەتاح ئاغا) سەرکردەیەکی ئازا و شایستە بوو، ڕاپەڕێنەری ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەخت و گرنگەکانی شۆڕش بوو ؛ هەر ئەم خاسیەتانەش کردبوویە جێگا متمانە و ئومێدی گەورەی جەنابی (بارزانی نەمر)، چونکە زۆر لێبڕاوانە لە ڕۆژگاری هەڵەت و پڕ لە کەند و کۆسپی نائومێدیدا مەشخەڵی خۆرێکی پرشنگداری سەرفرازییان بردەوە سەر شاخە سەربەرزەکانی کوردستان و لەوێوە گوڵی ڕووناکیان دایەوە لە یەخەی نیشتمان.
شەهید (فەتاح ئاغا) گیانی پاکی بە خاکی پیرۆزی کوردستان، بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، کە ڕێبازی خەمخۆری و مەردایەتییە بەخشی. چووە ناو لاپەڕەکانی مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و لەخۆبووردوویی ، دیرۆکێک کە بەرگریی بوو لە ناسنامەی نەتەوەیی و بە ئازادیی گەیشتن و پێکەوە ژیانی شەرافەتمەندانە.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەکەمان.

ھەواڵی زیاتر