خالید فاتیحی
نامه‌ی حه‌وته‌م
بۆعالییهی ئازیزم.
نابێت به‌لامانه‌وه سه‌یربێت، كه‌سێك یان شتێك، كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆلای خۆیمان راده‌كێشێت. یاسای گشتی ئه‌م راكێشانه هه‌ندێجار به‌جۆرێك له ناوسروشتدا شاردراوه‌یه، كه چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان پێیه‌وه نییه.
به هه‌ر جۆرێك بێت من سۆزی تۆ بۆلای خۆم راده‌كێشم. دڵنیابه هه‌موو دڵه‌كان وه‌كو دڵی شاعیر نه ئافرێندراون. لاوازی و به‌هێزی له هه‌موو شتگهلێكدا ده‌بینرێ، كه‌واته هیچ كه‌س وه‌كو من تۆی خۆشناوێت. موگناتیسێك له‌پشت په‌ڕه كاغه‌زێك بجووڵێنه، ئه‌و ده‌رزییه‌ش كه له‌سه‌ر پهڕهكهیه ده‌جووڵێت. خۆشویستنه دووراو دووره‌كانیش هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ دڵدا هه‌یه. تۆش له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه ده‌ستت بۆ رادهوهشاندم.
كه‌وایه سه‌رنجی دڵ و راده‌ی هه‌ستیاری كه‌سه‌كان بده. لێره‌وه‌یه كه ده‌توانی په‌نا بۆ ئه‌و دڵه ببه‌یت.
عالییه! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ تاقیبكه‌وه. مێژوو و، به‌رهه‌می شاعیره گه‌وره‌كان بخوێنه‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه دڵ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شته‌كانه‌و هیچ كه‌س وه‌كو ئه‌و شاعیرانه نه‌یانتوانیوه كه‌ڵك له هه‌ستیاری وه‌ربگرن، دوای ئه‌وه بیروبۆچوونی خۆت بخه به‌رده‌م ئه‌م حه‌شیمه‌ته. زۆربه‌ی كه‌سانی شیك پۆش و به‌ژن و باڵا رێك ده‌بینی كه به‌دفه‌ڕو بێ سۆز و بێوه‌فان، كه‌وایه ده‌ستت بخه ناوده‌ستی كه‌سێكه‌وه كه ده‌ستت ده‌پارێزێت. پێیه‌كانت له شوێنێك دابنێ كه نهخلیسكێی.
شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا، كه له كاتی هه‌ڵاتنی مانگ و خۆر هێنده جوان و له‌به‌ردڵانن، كێ توانیویه‌تی متمانه‌یان پێبكاو به‌سه‌ریاندا راكشێ؟ به‌ڵام كێوی پته‌و، ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت به‌سامه، به‌ڵام هه‌موو گوڵه‌كان له ده‌وری ئاڵاون.
وه‌ره! وه‌ره، سه‌ر دڵی من.
نیما
11ی گوڵانی 1305
*نامه عاشقانه‌كانی شاعیری ناوداری ئێران، نیما یوشیج (1897- 1959) كه به باوكی شیعری نوێی فارسی ده‌ناسرێ.