هەندێ ئارەزوو دڵی شێری دەویێ

گۆهدار شکری ئاکرەیی

هەرێک لە ئێمە هەست بە وە دەکەین ئارەزووەکانی مرۆڤ بەگشتی لە ته مەنێک بۆ تەمەنێکی تر گۆرانکاری بەخۆوە دەبینێ، گۆرانکارییە کانیش بەندن بە قەد تێگەیشتنی ئەو شێوە ژیانەی تۆ هەڵیدەبژێری و دەبێتە ئارەزوو و ستایلی ژیانت، ئەمەش بەو واتایە دێ هەر تەمەنێک بەشێوازو جۆرێک ژیانکردن و ئارەزوو دەخوازێ . بە تایبەتی ئەوەی ئێمە مەبەستمانە هەندێ ئارەزوو، پێکهاتەی ئامانجەکەی وا دەخوازێت لە رووبەروو بوونەوەیدا دڵی شێری هەبێ لە هەوڵ و خۆراگری بەتایبەتی لە هەمبەر ئارەزووە ئەستەمەکان کەهەوڵەکان بەرزی و دابەزین بەخۆیەوە دەبینێ . ڵێرەوە هەوڵده دەین ڕوونی کەینەوە یاخۆت ئەو تێگەیشتنەمان بۆ درووست ببێت، بۆچی هەندێ لە ئارەزووەکان دڵی شێری پێویستە؟ لە بنەڕەتدا ئەمە خۆی لەخۆیدا بەو مانایە دێ هیچ مرۆڤێک بە هیوای ئەوە نەبێ لە زۆر لە کارەکانیدا رۆژگار کارەكەی ئاسانتربکات، بە پێچەوانەوە خۆی ئارەزووی بەهێز تربوون بکات لە بریارەکەی و بەردەوام بێ و ئامانجەکەی گرنگترین بەشی کارەکانی بێ. بە هیچ شێوەیەک لەو کات و ساتانە بیر لە ئارەزووێکی تر نەکاتەوە تا بە ئارەزووەکەی نەگات. چونکە وازهێنان لە هەندێ ئارەزوو وەک هەڵە وایە، هەڵەی ساتێکیش تەمەنێک پەشیمانی لە دواوەیە، بۆیە یەک لە هەوڵەکانت وێنای ئامانجەکەت بەخەیاڵ بێنە بەرچاو بۆئەوەی ببێتە باشترین پاڵنەر و خۆڕاگریەکەت بەقەد ئەندازەی کارەکە بێت.
چونکە هەر کارێک لەبنەڕەتدا ئەندازەی هەوڵی خۆی هەیە، و هیچ گەشە پێکردنێک لە خۆیەوە روونادات . نمونەش بۆ ئەمە ئەوەتا زۆر جار گەر تێبینیت کردبێت هەست بەوە دەکەیت لەرۆژگارێکدا تێپەر دەبیت خەریکە لە ئارەزووەکانت نزیک دەبیتەوە. هیچ پێت سەیر نەبێ ئەوە تواناو هەوڵەکانتە تۆی گەیاندۆتە ئەم رۆژە کە تامەزرۆیان بوویت، کەچی هیچ گۆرانکاریه ک ڕووینەداوە بە سەر ئەو کارەی کە ئارەزووت بووە یا خۆت ئاسان کرابێت هەمان ئارەزووە، تەنها ئەوەی جیاوازە ئەوەیه كه تۆ ئارەزووی ئەوەت کردووە و بە هێزتربی لە هەمبەر بابەتەکەوە بە قەد ئەندازەی هەوڵی کارەکە هەوڵت بۆداوە . ئەمانەش هەمووی ئەوەمان بۆ دەسه لمێنێ هیچ ئارەزوویەک هه ندە ئاسان نیە تاکو بەئاسانی پێبگەیت ئەگەر ئاسانترین ئارەزووش بێت. چونکە مەودای هەریه ک لە ئێمە و ئارەزوو تواناو هەوڵەکەیەتی بە تایبەتی لەهەمبەر ئارەزووە ئەستەمەکان یاخۆت ئەو ئارەزووانەی ستایلی گونجاو نەبێ لەگەڵ مەبەست و توانا مان بێگومان هەوڵ ەکان سەرکەوتوو نابن، به تایبەت بەو ئارەزووانەی کە مرۆڤەکان بەگشتی بە ئاسانی دەستی پێیان ناگات، ئەگەر دڵی شێریشت هەبێ هەر بەدی ناهێن كه بێگومان حیکمەتی خۆی تیایە، بە پێچەوانەوە پێویستە بە کارێکی ڕاست و گونجاو لە قەڵەم بدرێت ! چونکە زۆر لە ئێمەی مرۆڤ لە دەرەنجامەکەی بێ ئاگایین و پەی بەحەقیقەتەکانمان نەبردووە . چونکە ئەگەر هەموو ئارەزووەکانمان بەدی هاتبان دڵنیابە کێشەیەکی مرۆڤایەتی بەدوای خۆی دەهێنا. ژیان بەگشتی بەومانایە و شێوەی ئێستا تیا یدادەژین جیاواز دەبوو لە چێژو تامی. لە هەموویان ترسناکتر لەیەک چوونی مرۆڤەکان لە تواناو بێ تواناییان جیاوازیەک نە دەبوو، دەرەنجام هەوڵوو توانا و شکۆمەندی و هونەری مرۆڤایەتی مانای نەدەما.

ھەواڵی زیاتر