شێوازو ڕەهه‌ندەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان

بێـــــلان عــــاسی

توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاردەیەکی جیهانیە و لە ئێستادا هه موو میدیاکانی بەخۆیەوەسەرقاڵ کردووە،کۆمەڵێک تایبەتمەندی کلتووری و کۆمەلایەتی و سیاسی و ئابوری لەپشتە ئەگەر چی بەو پێیە توندووتیژی دژی ئافرەتات کات و شوێنی تایبەتی نیە و هه‌موو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی چ بەکۆمەڵگا پێشکەوتووەکان و چ بەکۆمەڵگای دواکەوتووە وە دەگرێتەوە ئەفرەتان لەکۆمەڵگای مرۆڤایەتی دالەلایەن باوک و براو هاوسەروکەسوکاری نزیکەوە وەکو خاڵ و مام وئامۆزاو تەنانەت خاڵۆزایشەوە ڕووبەڕووی توندووتیژی دەبنەوە بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ وناوەندەکانی تەندروستی توندووتیژی دژی ئافرەتان جگە لەوەی کە کاریگەری نێگەتیڤ وخراپی دەبێت لەسەر ئافرەت وەکو تاک کاریگەری زۆرخراپ ومەترسیداری دەبێت لەسەر تەندروستی خێزان و کۆمەڵگا .وە دەبێتە هۆی ئەوەی کە شیرازەی خێزان و کۆمەڵگا یش لێک بترازێت:

  • توندووتیژی جەستەیی : بە هه رجۆرە توندوتیژییەکی فیزیکی بەرامبەر بە ئافرەتا ن وەکو لێدان و سوتان و برین وکوشتن لەم جۆرەتوندووتیژیەدا ئاسەواری توندووتیژی بەتەواوی بەجەستەی کەسی لێدراو دیارە کە بە پێی نوێترین ئامارەکان 25/%ئافرەتانی کۆی جیهان دا ڕووبەرووی ئەم جۆرە توندوتیژییە دەبنەوە و ژنان لەترس و یان لەبەرشەرم باسی لێووە ناکەن وزیاتر بێدەنگی هه ڵدەبژێرن،هه ندێجار ئافرەتان وابیرئەکەنەوە کە ڕەنگە ئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر بە هاوسەرەکانیان لە نێو خێزاندا یان لەنیوو کەسو کاریان بەباشی بە ئەنجام نەگەیاندبێت بۆیە توندووتیژیان بەرامبەر دەکرێت .
  • توندووتیژی دەروونی: هه ندێکجار توندوتیژی دەرونی یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی زیادبوونی ئامارەکانی توندووتیژی کە بەرامبەر بە ئافرەتان دەکرێت کە بە شێوازێکی نەرێنی کاریگەری لەسەردەروونی ئافرەتا ن دروست دەکات کە هه ندێک جاربە به کارهێنانی وشەی نەشیاو و شکاندنەوەی ئافرەتان لەنێوو خێزا ن و کۆمەڵگاداکەدەبێتە هۆی برندارکردن وکەمکردنەوەی پێگەی ئافرەتان لەخێزا ندا و کەمکردنەوەی باوەربەخۆبوونی ئافرەتان لەناوکۆمەڵگەدا .بە پێێی وتەی بەشێک لەپزیشکا ن ئەم جۆرە کەسانە زیاتر بیرلەخۆکوشتن و خۆسوتاندن دەکەنەوە.
  • توندووتیژی خێزانی: باوترین شێوەی توندوتیژییە کە بەرامبەر بەئافرەتان دەکرێ بەکۆمەڵێک بیانوی پروپووچ ودواکەوتوانە بەرەو ڕووی توندووتیژی دەبنەوه‌، دڵپیسی یەکێکە لەوهۆکارەسەرەکیەکان و هه ندێ جار نەزۆکیش دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆتوندووتیژی دژی ئافرەتان،گیرۆدەبوونی پیاوانیش بەمادەسڕکەرەکان و بێکاری پیاوان و توڕەبوون و ناهۆشیاری پیاوانیش خۆی هۆکارێکە بۆتوندوتیژی .
  • هۆکاری کەسی: هه‌ندێک هۆکاری کەسی هه‌یە کە دەبێتە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی دژ بەئافرەتان وەک نەبوونی کەسایەتیەکی بەهێز کەوا بکات ئافرەتان ئه‌و ترسەی کە لە هاوسەرو پیاوانی تریاخود قسەی کۆمەڵگه‌ هه‌یەتی ڕووبەروویان ببێتەوە هه‌ندێک لە ئافرەتان توشی کۆمەڵێک ڕەخنەدەبنەوە لەکۆمەڵگه‌دا لە هه‌رشتێک کە لێیان بکرێت لەسەر شێوازی گۆڕینێ جلوبەرگ بێت یاخود شێوازی قسەکردن یان شێوەو شکڵی .هه‌رکاتێک ئافرەت کەسایەتێکی بەهێزی نەبوو نەیتوانی رووبەرووی ئەم شتانە ببێتەوە لەکۆمەڵگادا ڕووبەڕووی زۆرترین توندووتیژی دەبێتەوە لەکۆمەڵگەدا و پشت لەهه موو ئەو مافانە دەکات کە پێویستە بە دەستی بهێنێت.
  • توندوتیژی کۆمەڵایەتی: زۆرجاربەبیانووی لادان لەنەریتی باوو باپیران و لەکەدارکردنی شەرەف و ناموسی خێزان و هه ڵسوکەوتی نەشیاو ئابڕووبەرانە ئافرەتان لەلایەن باو ک و براو هاوسەرو کەسوکارەوە توشی توندوتیژی دەبنەوە،هه ندێجار ئافرەتان بە توندی دەکەونە ژێرچاودێری و هه‌موو ئازادی و سەربەستیەکیا ن لێ زەوت دەکرێت و بەزۆر بەشودان و بەزۆر جلووبەرگی تایبەت لەبەرکردن و بێبەری کردن لەمیرات و و بێبەشکردن لەخوێندن و کارکردنی لە دەرەوەی ماڵەوە دەچێتە ناوچوارچێووەی توندووتیژی کۆمەڵایەتی .
  • توندووتیژی ئابوری لەم جورە توندووتیژیەدا ئەو ئافرەتانە ی کە لەدەرەوەی ماڵ کار دەکەن و هه رچەن شانبەشانی پیاوان کاردەکەن بەڵام حەقدەستەکانیان کەمەو زۆرجار لەلایەن بەرێووبەر یان هاوکار چ لەلایەن ی جەستەی یا ن دەروونی توندووتیژیان بەرامبەردەکرێت،یان لەلایەن هاوسەر ەکانیان یان کەسوکاریانەوە بە توندترین شێوە مامەڵەیا ن لەگەڵدا دەکرێ .کۆمەڵێک کردارهه ن بە توتدووتیژی خێزانی دادەنرێت لەوانە: زۆرلێکردن لە هاوسەرگیری، بەشودان لەبری خوێن، تەڵاق دان بەزۆر، ناچارکردنی تاکەکانی خێزان لەسەر وازهێنان لە فەرمانبەرێتی یان کارەکەی، بڕینی پەیووەندی خزمایەتی، ناچارکردنی منداڵ لەسەرکارکردن وازهێنان لەخوێندن، لەباربردن بەکاریگەری، خۆکوشتن بەکاریگەری و لێدانی تاکەکانی خێزان و منداڵان بە هه‌ربیانویەک بێت .
    چارەسەركردن:
  • خوێندنی وانەیەک تایبەت کە بابەتەکانی تایبەت بێت بەلێبوردەیی ولەلایەن کەسانی شارەزاوە دابنێریت و لەتەواوی قۆناغەکانی خوێندن بخوێندرێت .
  • هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەڕێگای پیشاندانی فیلم و شانۆ و کردنەوەی کۆڕو دیبەیت وسیمینارلەسەر ئەم بوارە.
  • پەیڕەو کروونی یاسای پاداشت و سزا پاداشت بۆکەسی لێبوردە و سزایش بۆکەسی توندووتیژکە بە شێوەیەک بیت لەگەڵ بەندەکانی مافی مرۆڤ دا بگونجێت .
ھەواڵی زیاتر