داواکردنی مافەکان ڕەوا و یاساییە بەڵام!

شێرکۆ حەبیب

گومان لەوەدانییە ساتێک مامۆستایان فەرمانبەران و مووچەخۆران داوای مافەکانی خۆیان دەکەن بە پێدانی مووچە ئەوەش مافێکی یاساییە رێپێدراوە و رەوایە، بەڵام بەو مەرجەی بە شێوازێکی سەردەمیانە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و بۆ ئەو مەبەستەی داوایدەکەن نەک رێڕەوی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن بۆ مەرام و خواستێکی دیکەی دور لە یاسا و رێنمایەکان و دژ بە بەهاکانی نیشتمان
بێگومان کەس دژی ئەوە نییە کەوا داوا لە حکومەت بکرێت بۆ دابینکردنی ئەو مافە یاساییە کە بژێوی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە. و دابینکردنی مافەکانی مووچە خۆران ئەرکی سەرەکی حکومەتی هەرێمە جونگە ئەوانە فەرمانبەری کوردستان و بەبڕیاری ئەو دامەزراون بۆیە دەبێ حکومەت هەموو هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ ئەم مەبەستە.
تا ئێرە ئەوەی گوتمان ئاساییە، بەڵام دەبێ لە هەمان کات بارودۆخی هەرێمیش لەبەرچاوبکرن، ئایا حکومەت بڕە بوودجە تەواوی لەبەردەستدایە و بۆ مووچە دابەش ناکات، من لەو باوەرە نیم هێچ حکومەتێک بڕێک پارەی لە ژێر دەست دابێ و خەرجی نەکات بۆ فەرمانبەرەکانی، نەخاسمە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کە شەو و رۆژی کردۆتەوە یەک بۆ پێشکەشکردنی کارەخزمەتگوزاری و بەرقەرار بوونی ئاسایش ومافەکانی هاووڵاتیان
مامۆستایان مافی خۆیانە داوای مووچەکەیان بکەن، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن هەر تەنیا ئەوان نین بەڵکو سەرجەم فەرمانبەرانی کوردستان بەسەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانەوەش و تەنانەت وەزیرەکەی مامۆستایانیش، مووچەیان وەرنەگرتووە و کاتێک بەرێز وەزیری پەروەردەی دەڵێ دەبێ دەوام بکەن لە روانگەی پەرۆشی بۆ رۆڵەکانی ئەم میللەتەیە بۆ رۆڵەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان کە پێشمەرگە بە بێ مووچە بەرگری لە وڵات و نیشتمان دەکات شەرف و کەرامەتی هەمووان دەپارێزن بۆ پەرۆشی رۆڵەی شەهیدانە کە گیانی خۆیان بەخشییە کوردستان، مامۆستایان راستە مافی خۆیانە بەڵام هەر ئەوان نین سەرجەم مووچە خۆرانی هەمان گرفتیان هەیە، گرنگە مامۆستا لە پێناوی رۆڵەکانی شەهیدان و پێشمەرگە دەوام بکەن و نووسین و خوێندن فێرئ ئەو منداڵانە بکەن، نەک دوای هەندێ دروشمی بریقەدار بکەون ئەوانەی دوێنێ دەیان گوت نەوت و داهاتەکان رادەستی بەغدا بکەن، ئیستاش خۆیان بێ دەنگ کردوە،بۆ چی رووی داواکاریەکان لە حکومەتی ناوەندی ناکەن کە ئەوان هۆکارن بۆ دوا کەوتنی مووچە و پابەند نییە بە دەستور و یاساو رێککەوتننامەکان، با حکومەتی بەغدا بەرێک و پێکی بوودجە بنێرێت، ئەوسا ئەگەر حکومەتی هەرێم مافی هەر هاوولاتیەکی زەوت کرد دەبێ هەموو روبەڕوی ببینەوە، بارودۆخەکە هەستیارە دەبێ هەموو لایەک قەوارەی هەرێم بپارێزێت ودژی پلانی نەیاران کۆ دەنگ بن و هەموو تواناکان یەک بخرێن بۆ یەکریزی و یەک هەڵوێستی دوای هەندێ بەڵێنی نەیاران نەکەون کە تەنیا دژی کوردستان و میللەتەکەیەتی.

ھەواڵی زیاتر