یادەوەری هەواڵێکی ناخهەژێن

ڕێزان نەوزاد عەزیز

هەموو ڕۆژەکانی مێژووی کورد دڵتاسێن و خەمناکن، هەموو شار و شاخ و دەشت و دۆڵێک دەیان یادەوەری تاڵ و حەسرەتباری کوردیان بە یەخەیانەوە هەڵواسیوە.
ڕێکەوتی 31/ 1/ 1995 تەقینەوەیەکی گەورە لە دەزگەی یەکێک لە بیناکانی ئۆپۆزسیۆن لە هاوینەهەواری پیرمام ڕوویدا. ژمارەیەک هاووڵاتی شەهیدبوون و ژمارەیەکیش برینداربوون.
هەواڵێکی ناخۆش و دڵچڵەکێن و ناخهەژێن بوو، بەرپرس و کارمەندانی حکوومی و هاووڵاتییان بە لێشاو ڕوویان لە شوێنی تەقینەوەکە کرد و سۆراغی شەهید و بریندارانیان کرد.
حکوومەتی بەعس هەموو هەوڵێکی دەدا پەشێوی و دووبەرەکی و بەلبەلە دروست بکات و دۆخەکە بشێوێنێت.
ئەوسا ڕۆژنامەی ” برایەتی” وەک یەکەم ڕاگەیاندنی ئەو کات دەگاتە شوێنی ڕووداوەکە و دیمانە لەگەڵ هاووڵاتیان دەکات و ڕێپۆرتاژێک لەوبارە ئامادە دەکات. لەم ڕووداوەدا 22 هاووڵاتی دەبنە قوربانی کە 19یان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوون.
ئەم هەواڵە ئەوسا تێکڕای خەڵکی کوردستانی تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم دامودەزگە حزبی و حکوومییەکان ڕادەسپێرێت بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەم تاوانە و بەمەش خەڵکەکە نیگەرانییان دەڕەوێتەوە و دەزانن پارتی پارێزەر و خەمخۆری سەر و ماڵیانە.
لێرەدا ڕێپۆرتاژەکەی برایەتی و چەند وێنەیەکی ڕووداوەکە هاوپێچ دەکەین، بۆ ئەوەی یادی قوربانییانی ئەم ڕووداوە هەر بەرزەفڕ بمێنێتەوە قەت لە یادمان نەسڕێتەوە.

  • دایک و باوکی شەهید بوونە، بە ناوەکانی نەوزاد عەزیز و جەمیلە ئەحمەد حەسۆ.
ھەواڵی زیاتر