بۆ لادەر و ملکەچبووانی کورد

عارف ڕوشدی

چەندبارە دەڵێم؛ لادەر و ملکەچبووانی زمان کورد ، لە هەمو ناپاکەکانی جیهان ، بێ ئەرزشترن. ئەوەندەی ناپاکەکانی کورد زمان لە ئۆین داتاشینن دژی پێگەی هەرێم، نیوەی ئەوان خودی نەیارانمان سەرقاڵ نین. بەغدا یاری بە کەسایەتی و سەروەری تاک بە تاکی خەڵکی کوردستان دەکا. بەلام لادەران هێشتا لە گۆماوی بۆ گەنیدا دەتلێنەوە. بەغدای ڕووخاو تەنها پارەی حەرامی هەیە ، لە ٢٠٠٣ وە ، هیچ داتایەکی نییە لە بارەی داهات و خەرجییەکانی عێراق، بەڵام هەر چی ژەهری خۆیانە دەکەنە یاساورێسا بەسەر سەری گەلەکەماندا دادەڕێژن. سەرەڕای ئەوەی بەغدا بە پێوەرە دانپێدانراوە جیهانییەکان لە هەموو ئاستەکاندا لە یەکەمین ڕیزبەندی لیستی گەندەڵی و خراپەکاری دایە، پۆپۆلیستی زمان کورد لە پێشبڕکێدان لە بواری پێشێلکردنی کەسایەتی دەستوری
پێگەی هەرێمی کوردستان! بۆیە وا پێویست دەکات، کۆمەڵانی گەل و سەرجەم لایەنە نیشتیمانپەروەرەکان لە پێناوی دەربازبوون لەم تەڵەکەبازییەی حکومڕانانی بەغدا هاوکار و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن، بەڵکو داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت، وەک سەردەمی سەدام، چۆن لە بڕیاری (٩٨٦) دا بودجەی هەرێمی کوردستان جیاکرایەوە ، ئێستاش هەمان شێواز پەیرەو بکرێت .

ھەواڵی زیاتر