ئاوات محمد گەڵاڵی
گرنگیدان بەبەرهەمە ناوخۆییەکانی کشتوکاڵ زۆر پێویستە. بەرهەمەکانی کشتوكاڵ بەربوومێکی نیشتمانی زۆر گرنگن.زۆرێک لەو بەرهەمانە بەشی پڕکردنەوە و (خۆژینی )پێداویستی خۆمان دەکات، ئەگەر هاتوو پشت بەو بەرهەمانە ببەستین ئەمەش مایەی خۆشحالیە. بەڵام بەهۆی بێ پلانی خۆمان و پلانی وڵاتانی دراوسێ وایکردووە گرنگی بەبەرهەمی ناو خۆیی خۆمان نەدەین.
ئەگەر هەر لە سەرەتاکانی شانزەهەمی زاینیەوە لە بارودۆخی ئابووری کوردستان وردبینەوە،دەبینین کشتوکاڵ شادەماری ئابووری کوردستان بووە. پاش کشتوکاڵ، بەخێوکردنی مەڕوماڵات و بازرگانی دێت.هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆکەشوهەوای جوگرافی و ژینگەکەیەوە كە گونجاو دەوڵەمەند بووە؛ كشتوكاڵ مێژوویەکی دێرینی هەیە لە کوردستاندا. چونکە دۆزینەوەی شوێنەوارەکان ئەوەیان سەلماندووە کە گوندی (جەرمۆ) یەکەم گوندی کشتوکاڵیە کە دۆزراوەتەوە ؛شوێنێكی شوێنەوارناسییە کە لە نزیکی دێی (کانی سارد) لە ڕۆژھەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانیدایە. یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانە کە تا ئێستا دۆزراوەتە کە کۆنترین ئاسەوارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ 7000 ساڵی پێش زایین.،بەدرێژایی سەردەمی عوسمانیش كشوکاڵ بڕبڕەی پشتی ئابووری کوردستان بووە؛ بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا گرنگی پێنەدرێت بەرهەمی ناوخۆییە، زیاتر پشت دەبەستین بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دانەوێلە و سەوزوە میوەی وڵاتانی دراوسێ كە خۆی لەخۆیدا ئەمە جۆرێکە لە بەهەدەرچوونی بەرهەمە ناوخۆییەکان کە دەوڵەمەندین بەهەموو بابەتەکان لەڕووی تامی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانمانەوە زۆر بەتامترە.ئبەرهەمە ناوخۆییەکان بەبەراورد بەوانەی دەرەوەی هەرێم هاوردە دەکرێن،خیارو تەماتەی خۆماڵی چەند بۆن و تامی جیاوازە لەگەڵ هاوردەکان. هەروەها هەنجیری ئاکرێ بامیەی قەڵادزێ، هەناری هەڵەبجەی شەهید هتد.چەند بەتام و خۆشن.ئەمانە چەند نموونەیەکن. بازاڕ لەعیراق و هه رێمی کوردستان و شارەکانیترە. لەدەرەوە تەنها شتمان بۆدێت هیچ بەربوومێکی ئێمە نانرێتە دەرەوە، ئەمەش بەهۆی کێشەی سیاسی و چەندین بەربەستیان دروستکردووە هەر لە گومرگەوە بگرە. کەچی ساڵانی پێشوو جوتیاران زۆر بەئاسانی بەربوومەکانی خۆیان دەناردە شارەکانی عیراق،کاتێک بەربوومی ناوخۆیی کەم دەبوو. ئێمەکە بانگەشەی دەوڵەتی کوردی دەکەین لەو مەرجانەی کەپێویستە هەبێت بۆ دروستبوونی دەوڵەت ئەویش: کشتوکاڵکردنە(دانەوێلە)یە و لەگەڵ دراوی نەختینە و سوتەمەنیە. پێویستە حکومەت ژێرخانی ئابووری ئەوەندە بەهێزبکات کە بەرگەی فشارە دەرەکییەکان بگرێت. لێرەدا هۆشیاری خەڵک لە گرنگی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و یارمەتیدانی جوتیاران (پلانی ستراتیجی بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆ) لەلایەن حکومەت بە پێویست و ئەرک دەزانم.