بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئایا مەیدانی جەنگی غەزە لەوەی ئێستا فراوانتر دەبێ؟
ئەو گورزی ســـەربازی و ســـایکۆلۆجیەی حەماس لە ئیسرائیلی دا، ماوەیەکی دەوێ تا شـــوێنەکەی ســـارێژ دەبێتەوە، بەڵام پەڵـــە و جێگەی ئەو گورزە بە لەشـــی زامداری دامەزراوەی سەربازی و ئاسایشـــی ئەو وڵاتەوە هەر دەمێنێ. سارێژبوونەوەی برینی ئەو گورزە (وەک خۆیان دەڵێن) بە لەناوبردنی ئیدارەی حەمـــاس دەبێ لـــە غـــەزە؛ ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەم هەنـــگاوە بەردەوامە. تا چ ئاســـتێک ئەو هێرشـــە ســـەرکەوتوو دەبێت و زیانی گیانی لە هەردوو لا چەند دەبێت، پێشـــبینیکردنی زەحمەتە. ئەوەی ئیســـرائیل و هاوپەیمانەکانی دەیانەوێـــت بەر لە هێرشـــەکە بیکـــەن ئەوەیـــە نەیەڵن مەیدانـــی جەنگەکە فراوانتر بێت، بـــە تایبەتی حیزبوڵای لوبنان تێکەڵاوی جەنگە نەبن و گەر ئەو دەرفەتەیان قۆســـتەوە و هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل یان بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە، ئەوا توانای بەرپەرچدانەوەی تەواویان هەبێت. هەربۆیە ئەمەریکا جگە لە کەشتیە فڕۆکەهەڵگرەکەی جیراڵد فۆرد و ئایزنهاوەر، چەندین بنکەی دژەموشـــەکی (THAAD) و پاتریۆتی هێناوەتە ناوچەکە. پێشـــبینی دەکرێـــت لەو چەند ڕۆژەدا لە زەمینەوە هێرش بکرێتە ســـەر غەزە. هەرچەندە حیزبوڵا چەندین مووشـــەکی گرتۆتە ئیســـرائیل و میلیشـــیاکانی تر لە چەند شـــوێنێک بـــە درۆن پەلاماری چەند بنکەیەکی ســـەربازی ئەمەریکایان داوە و ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی کردوە، بەڵام پێناچێت جەنگەکە لەوە فراوانتر بکرێ. سووریا لەو دۆخەدا نییە بتوانێت هیچ وەڵامێکی ئیســـرائیل بداتەوە، هەروەک لیژنەی کاروباری عەرەبی لە پەرلەمانی ســـوریا دەڵێت (دۆخەکە لەوە ئاڵۆزترە کە ســـوریا بتوانێت کاردانەوەیەکی ســـەربازی دژی ئیســـرائیل هەبێت). لە بەرژەوەندیی ئێرانیشـــدا نییـــە جەنگەکە فراوان بێت لەکاتێکدا ئیسرائیل پشـــتگیرییەکی جیهانیی هەیە و ئەمەریکا و ئەوروپا هۆشدارییان داوەتە هەموو لایەک. حەماس هیچ پشتگیرییەکی عەرەبی نییە بە تایبەتی میسر و ســـعودیە و دەسەڵاتی فەلەستین دژایەتی خۆیان بۆ حەماس نەشـــاردۆتەوە. حیزبوڵا و میلیشیاکانی تریش بەبێ پشـــتگیری ئێران ناتوانن خۆیان تووشـــی سەرکێشییەکی لەم چەشنە بکەن. لە ئاستی نێودەوڵەتییشدا حەماس پشـــتگیریی نییە. ڕووســـیا و چین لە بەرژەوەندییاندا نییە ڕێکخراو و بزووتنەوەیەکی وەک حەماس گەشـــە و نەشـــوونما بکات. چەندین سیناریۆ بۆ ئایندەی غەزە هەیە، لەوانە ڕاگواستنی بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی (کە زۆر زەحمەتە جێبەجێ بکرێت) یان دوای هەڵوەشـــاندنەوەی ئیدارەکەی حەماس،
ڕادەستکردنەوەی غەزە بە دەسەڵاتی فەلەستینی لە ڕامەڵا