حەمەسەعید حەسەن

دیاکۆ هاشمی


حەمەسەعید حەسەن هۆنەر، نووسەر، ڕەخنەگر و وەرگێڕێکی لێهاتووە کە لە نووســـینەکانیدا لە تەوەرە قووڵ و گرنگەکانی وەک فەلســـەفە، ئایین، ئازادی، خۆشەویســـتی، مافی ژنـــان، دادپەروەری و خەبات بۆ
بەهاکانی ژیان دەدوێت.
پەیڤەکانی نەترس و بوێرانەن و ڕووپامایی بۆ کەس ناکەن. دەنیشـــنە ســـەر دڵ و هەســـتی خوێنەر دەبزوێنن. زمانی وشـــەکانی کوردییەکی پاراون و وەک گولیکی بەهاری ڕەسەن و خەمڵێنراون، هەوڵ دەدات بە ڕەچاوکردنـــی گونجاوترین ڕێنووس ئاســـانکاری بۆ هزر و چاو بکات تا خوێنەر بەخێراترین شێوە و کەمترین هەڵە لە مەبەستەکانی تێ بگات.
شیعرەکانی وەک دارێکی بەبەری بەساڵاچوون کە سەرچاوەن بۆ ئەزموون و فێربـــوون. هەر پەیڤێکـــی بەوردی هەڵدەبژێرێـــت و زمانەکەی وەک چەمێکی ڕوون بریســـکەی دێت و خۆی دەکشێنێت بەرەو دەرودەشت. بە وشـــەکانی دنیایەک لە هەست و بیرکردنەوە و تابلۆ دروست دەکات کە دەست لە دڵ و دەروونی خوێنەر دەخشێنن. خۆشەویستیی بۆ زمان
لە هەموو ڕستەیەک و هەر دەربڕینێکیدا دیارە.
حەمەســـەعید حەســـەن وەک ڕەخنەگرێک، تیژ و لێڕامێنە. دەست بۆ بڤەکانی ژیان دەبات، شارەزەردەواڵە دەورووژێنێت و لە چزوو ناترسێت.
توانای شـــیکردنەوە و دەربڕینـــی بیروڕاکانی ســـەبارەت بە ئەدەب و کۆمەڵگا بەتەواوی قاییلکەر و ئارخەیان و متمانەبەخشن. ئەو نەک هەر هەڵوێست دەگرێت، بەڵکوو ڕێنمایی و تێڕوانینیش پێشکەش دەکات کە
جیهانی ئەدەب و وێژەی کوردی دەوڵەمەندتر دەکات.
حەمەســـەعید حەســـەن هەروەها داکۆکی لە دادپەروەری و یەکســـانی دەکات. ئەو لە نووســـینەکەی وەک ســـەکۆیەک کەڵک وەردەگرێت بۆ تیشکخستنەســـەر پرســـە کۆمەڵایەتییە ئایینییە گرنگەکان و وەبیری مرۆڤ دەهێنێتەوە کە گرنگی بدەن بە خەباتکردن بۆ جیهانێکی باشتر.
لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم کە حەمەســـەعید حەســـەن کەسایەتییەکی ناوازەیـــە لـــە ئـــەدەب و زماندا، وشـــەکانی هێزی ئیلهامبەخشـــین و گۆڕانکارییـــان تێدایە و وەک مۆم و ئاو لە هەر قەبارەیەکدا بەئاســـانی
جێ دەگرن

ھەواڵی زیاتر