پە‌یامێك بۆ ‘بۆڵتننیوزی’ ئێرانی پە‌تی درۆ كورتە‌

ھە‌ولێر

بەداخـــەوە لەو چەند ڕۆژەی دواییدا، بۆلتنیوز و چەند میدیاییەكی دیكەی كۆماری ئیســـامیی ئێـــران، جارێكی دی لە درۆ و بوختان و هەواڵی داتاشراوی بێ بنەمادا تێهەڵچوونەوە.

لەســـەر زاری ســـەرۆکی کۆمەڵی دادگەری باسی ئەوەیان کردووە گوایە؛ سەرۆك مەســـعوود بارزانی، گوشاری بۆ عەلی باپیری سەرۆکی کۆمەڵ هێناوە، كە پشتیوانی لە (حەماس) نەكات، چونكە ئێران پشتگیری حەماس دەكات، بە بوختانی میدیای درۆپشەی ئەوان گوایە، بارزانی تەحەموولی كەمترین ڕەخنە ناكات كە لە (زایۆنیستەكان) بگیرێت.
ئەم چیرۆكە خەیاڵییە هیچ بنەمایەكی نییەو نووســـینگەی ســـەرۆکی کۆمەڵیش لەوبارەیەوە ڕوونكردنەوەی داوە و هەواڵەكەی میدیای ئێرانی ڕەتكردووتەوە، لە ڕونكردنەوەكەدا مەكتەبی ســـەرۆکی کۆمەڵ دەڵێ : ســـەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و نە بەڕێز کاک مەسعود هیچ پەیوەندی کردووە و نە سەرۆکی کۆمەڵیش قسەی لەمشێوەیەی کردووە.

ڕاســـتیەكەی جێگەی سەرســـووڕمانە كە ئایە میدیاكانی ئێران تا كەنگێ پشـــت بە درۆ و دەلەسە دەبەستن، ئایە دەوڵەت بە سیاسەتی میدیای درۆ و چەواشەكاری بەڕێوە دەچێت؟ ئاخر دەپرسین مەبەستی كۆماری ئیسامی لەم حكایەتە درۆینانە چییە؟

لەبارەی ڕووداوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی نزیك سیاسەتی سەرۆك بارزانی زۆر ڕۆشن و زەلالە..

باشتر دەبوو بۆڵتەننیوز و میدیاکانی دیكەی جمهووری ئیسامی واز لە وەشانی زانیاریی ناڕاست بێنن، چونكە درۆزن هەردەم ڕووڕەشیی بەر قاپی خوداو مەردووم دەبێت.

ئێمە باش تێدەگەین لەوەی كە لەم قۆناغەی مێژووی ناوچەكەدا كە هەستیارترین قۆناغە، شەڕی دەروونی و پڕوپاگەندە و ساختە هەواڵ، دەبێتە بەشێك لە ئەركی دەزگا میدیایی و هەواڵگرییەكان. بەڵام چۆن دەزگایەكی دەوڵەتی دەبێت دەست بۆ چڵەپووش بەرێت لەكاتێكدا دەیەوێت ستراتیژێكی میدیایی پیادە بكات.

لەهەموو ئەوانەش گرنگتر، چۆن هەڵدەشاخێت بەقەد و باڵای چیایەكدا كە ناوی بارزانییە و، ڕەگوڕیشەی بەناو فەرهەنگ و مێژووی خاك و نەتەوەیەكی ڕەســـەندا شـــۆڕبووەتەوە. ئایە بۆ ئەو میدیایە و نەخشەڕێژەكانی پشتییەوە، باشتر نییە ئەو مۆدیلە تەقلیدییە پڕ لە كین و بوغزە تێپەڕێنن و، میدیایەك دروســـت بكەن وگوتارێك پەرە پێ بدەن كە جوانییەكان ببینێت و هەوڵی دروســـتكردنی پردی پێوەندی لەنێوان نەتەوەكانی ناوچەكە و ڕەمزە مێژووییەكاندا بدات؟

ئێمە دەزانین ئەو ڕەفتارە نابەرپرسانەی ئەو میدیایانە لەچیەوە سەرچاوەی گرتووە و بۆ ئەوەند بە بارزانی و مێژوو خەباتەکەی تەنگاون. پەیامی بارزانی ئاشـــتی و لێکتێگەیشـــتن و تەبایە و دژی خۆسەپاندن و ئەو پیانگێڕیانەیە کە سەقامگیری و دۆستایەتی و پێکەوەژیانی نەتەوەکانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج.