مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە زیاتـــر لـــە 13 ملیـــۆن قوتابـــی بـــەرەو قوتابخانەکانیان ڕۆیشـــتوون. بنووســـە پتر لە سیازدە ملیۆن قوتابی دەستیان بە خوێندن کردووە. مەنووســـە دوو رووداوی هاتووچۆ روویدا. بنووســـە دوو ڕووداوی هاتوچۆ قەومان. مەنووســـە ڕێکارەکانی سەلامەتیی ئاگر لە نێو باڵەخانە و هۆڵەکانـــدا چۆنە؟ بنووســـە ڕێکارەکانـــی ڕێگریی لە کەوتنەوەی ئاگر لە نێو باڵەخانە و هۆڵەکاندا چین؟ مەنووسە گۆڕانی کەشوهەوا بەرهەمی خوێی ئیسپانیایی کەمکردووەتەوە. بنووســـە گۆڕانی کەشوهەوا بەرهەمی خوێی ئیسپانی کەم کردووەتەوە. مەنووسە ماوەی چەند سەدەیەکە کەنداوی قادش خاکی ئیسپانیا بەبەرهەمی خوێ پاراو دەکات! بنووسە چەندین ســـەدەیە کەنداوی قادش سەرچاوەی خوێی ئیسپانیایە؛ ئاخر خوێ خاک پاراو ناکات، ئاو خاک پاراو دەکات! مەنووســـە کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی خوێ! بنووســـە کۆکردنەوەی خوێ. مەنووســـە کۆبوونەوەی ئاو. بنووســـە پەنگخواردنەوەی ئاو. مەنووســـە تەرمی مردوویەک. بنووسە تەرمی کەسێک، یان جەستەی مردوویەک. مەنووســـە تەرمی هاووڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە. بنووسە هاووڵاتییەکی کوژراو دۆزرایەوە. مەنووسە خاوێنکردنەوەی شەقامەکان بەردەوامی هەیە. بنووسە خاوێنکردنەوەی شەقامەکان بەردەوامە. مەنووسە سەروو 13 ئۆتۆمبێل داویانە بەیەکدا. بنووسە پتر لە 13 ئۆتۆمبیل پێکیاندا داوە. مەنووســـە بوو بە هۆی كوژرانی هەزار ســـەدان كەس. بنووسە بوو بەهۆی کوژرانی سەدان هەزار کەس مەنووسە مشار، یابان، حکومی. بنووسە هەڕە، ژاپۆن، حکوومەتی. مەنووســـە بڕیاریانداوە، دروســـتناکات، تاقیدەکرێتەوە، پێشبینیدەکرێت. بنووسە بڕیاریان داوە، دروست ناکات،
تاقی دەکرێتەوە. پێشبینی دەکرێت

ھەواڵی زیاتر