حەمەسەعید حەسەن
کەسێک لە ناخمدا دەژی
قازانجی ماددی و خۆشیی دنیایی، بەلای (حەلاج)ەوە، هیچ بەهایەکیان نەبوو، ئەو شاعیرە سۆفییە ڕاستەقینەیە، سەنگەری هەژارانی هەڵبژارد و لەپێناوی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیدا گیانی بەخت کرد. چونکە سۆسیالیزم ساراماگۆ گوتەنی:”پێش ئەوەی سیســـتەمێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی بێت، دۆخێکی ڕۆحییە،” لە سەردەمێکدا کە هیچ باسێک لە سۆسیالیزم نەبوو، حەلاج پڕ بە پێستی وشەکە، سۆسیالیست بوو.
میلان کوندێرا هەستی بە شەرمەزاری دەکرد کە شیعری بۆ ستالین گوتووە، ئەوە پەڵەیەک بوو بە ژیانی (گوێنتەر گراس)ەوە کە لە ڕێکخراوی لاوانی نازیســـتەکاندا کاری کردبوو. شـــاعیرە بەعســـییەکان لەو شیعرانەیان پەشـــیمانن کە بۆ سەددام حســـێنیان نووسیوە. ڕۆژێک دادێت، ئەوانەی سەرسەختانە داکۆکیی لە هەڵەی ئەم یان ئەو حیـــزب دەکەن، ئەوانەی لەپێناوی قازانجی دەســـەڵاتدارانی گەندەڵکاردا، یەخەی ئەم و ئەو دەگرن و ئەوانەیشی لەسەر خواستی کەسانی سەرووی خۆیانەوە
دەنووسن، ئەنگوستی پاشگەزبوونەوە بگەزن.
بۆچی دەنووســـیت؟ چونکە کەس شک نابەم هێندە لێمەوە نزیک بێت، متمانەی تـــەواوی پێ بکەم و نهێنییەکانـــی خۆمی لەکن بدرکێنم. نازانـــم بڕوا دەکەن یان نا، فێرناندۆ پیســـوا گوتەنی، “کەســـێکی دیکەی غەیری خۆم لـــە ناخمدا دەژی، هەر چی دەنووســـم لەسەر خواستی، یان ڕاســـتتر بە فەرمانی وییە” و تا هەنووکە هەرگیز نەمتوانیوە دڵی بشـــکێنم، یان دروستتر لە قسەی دەربچم، ئەوە بۆیە ڕێک کەوتووە، شـــتی وام نووســـیوە، ســـوور زانیومە بەهۆیەوە نەک هەر بەرژەوەندیم،
تەنانەت ژیانیشم دەکەوێتە مەترسییەوە.
کە دەنووســـم خـــۆم وەک قوتابی دێتە بەر چاو و کەســـەکەی ناخیشـــم وەک مامۆســـتای ڕێنووس، ئەو چی بڵێت، ئەوە دەنووســـم. پێم وایە ئەوی بە فەرمانی کەســـەکەی نێو ناخی نەنووسێت، دەشێت نووسەر بێت وەلێ ناشێت ڕاستگۆ بێت. پاوڵ کیلان پێی وایە: “تەنیا بە زمانی دایکمان دەتوانین ڕاســـتی بڵێین، ئەوی بە زمانی غەیری زمانی دایکی، شـــیعر بڵێت، ئەوەی دەینووســـێت درۆیە.” ئاخۆ ئەو نووســـەرانەی بە زمانی دایکیان نانووسن، نووســـینیان زادەی فەرمانی کەسەکەی
ناخیانە؟
کافکا دەڵێت: “تەنیا ئەو کتێبانە بخوێنەوە کە بێدارت دەکەنەوە، ئەو کتێبانەی دەتهەژێنـــن و بەســـتەڵەکی ناخت دەشـــکێنن.” بەو ڕۆماننووســـە سەرســـامم کە کارەکتەری ڕۆمانی، بەرەو ڕووی بارودۆخێک دەکاتەوە، گۆڕانی ڕیشـــەیی بەسەردا بێت، شەیدای خوێندنەوەی ئەو کتێبەیشم، وێڕای ئەوەی چێژی لێ دەبینم، دەبێت بە هەوێنی گۆڕانیش لە بیرکردنەوە و ڕەوتارمدا، ئەو کتێبەی هەســـت دەکەم دوای
خوێندنەوەی کەسێکی ترم، کەسێکی چاکتر