لە‌ شە‌شە‌مین ساڵیادی شازدە‌ی ئۆكتۆبە‌ر و یادی داستانە‌كانی پردێ و سحێلادا

سەگڤان هالو

شازدەی ئۆكتۆبەر زامێکی قوڵ و ڕۆژێكی تاڵە لە مێژووی سیاسی گەلی کوردستاندا كە تێیدا خیانەتی نیشتیمانی و ئەو پەڕی ناپاكی لە هەمبەر خاكی پیرۆزی کوردستان و گەلە ستەمدیدەکەی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کرا و زۆر بێ شەرمانە لەلایەن چەند کەس و گرووپێکەوە کرا.

ئەو خیانەتە زامێکی ئەوەندە قوڵە لەسەر جەستەی تاكەکانی گەلی کوردستان کە هیچکات لە یاد ناچێت، تا دونیا مابێت لە یادگەی ڕۆڵەکانی میللەتەکەمان ناسڕێتەوە.
خیانەتی نیشتیمانی لە هەر وڵاتێک و شوێنێک بکرێت قورسترین باج بەسەر بکەرەکانی دا دەسەپێندرێت و ڕوژێک هەر دێت بەسزای خویان بگەن لە دادگایێکی دادپەروەرانەی گەلی کوردستاندا شازدەی ئوکتوبەری٢٠١7 بووە هوی گەیاندنی زیانێکی گەورە بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و گەلی کوردستان دەستکەوت گەلێکی زۆری لە دەست چوو و هەتاکو ئەمڕوش ئاسەوارەکانی ئەم خیانەتە بەردەوامە و نیوەی خاکی پیڕوزی کوردستان لە ژێر دەستی نەیارانی کوردستاندایە، شایانی باسکردنە خیانەتی شازدەی ئۆكتۆبەر کە لە لایەن هێزی نەیاری كورد بۆ ئەجندایێکی سیاسی دەرەکی ئەنجام درا .

بووە هوی دروست بوونی بوشاییەکی سیاسی و پەرتەوازەییکی تەواو لە گوڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا و دوخێکی خراپ و مەترسیدار بەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دا هات .

پارتی و بارزانی وەک حزبێکی سیاسی خاوەن خەسڵەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی، هیچ کات سازشی نەکردووە و ناکات و دەستبەرداری ماف و خاكی گەلی كوردستان نابێت و خۆی بە خاوەن و پارێزەری سەرەكیی كوردستان دەزانێت باجەکەشی هەر چەند قورس بێت بێ دوودڵی لە پێناو مانەوەی کورد و کوردستانیاندا دەیدات.