ھێلین نامە‌

نەسرین حەسەن

ڕێکخراوی((ئێف. دی . ئەی)) کە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکایە، یەکەم حەبی خۆراكی پەسەند کرد بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی دوای منداڵبوون. ئەم دەرمانە کە بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەنووسرێت و پزیشکانیش هیوادارن بتوانێت گۆڕانکاری لەم جۆرە خەمۆکییەدا بهێنێتە ئاراوه. پێشتر تاکە چارەسەری ئاسایی بۆ خەمۆکی دوای منداڵبوون بەكارهێنانی دەرزی بوو کە لە ڕێگەی خوێنبەرەوە بۆ نەخۆشەکان بەكار دەهات،کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەم دەرمانە دەڵێن: ئەم دەرمانە لە چەند مانگی دیکەی ساڵی ٢0٢٣دا دەخرێتە بازارەوە، بەڵام تا وەكو ئێستا نرخی ئەم حەبە دیاری نەکراوه.

  • توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە ڕەنگە فۆرمێکی نەرم لە یۆگا ڕێگەیەکی زۆر باش بێت بۆ یارمەتیدانی ئافرەتانی بەساڵاچوو کە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر هەیە، لە توێژینەوەیەکدا کە یۆگای کوندالینی تێدابوو، بەشداربووان ڕایانگەیاند کە کاریگەرییەکانی کەمکردنەوەی فشار بووەتە هۆی ئەوەی بیرەوەرییان کاراتر بێت.”‘دکتۆر هێلین لاڤێرتسکی”، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ دەڵێت: “ئافرەتان زیاتر بە ئامادەکاری زیاتر لە پیاوان یۆگا ئەنجام دەدەن، یۆگای کوندالینی بریتییە لە سروود و ڕاهێنانی هەناسەدان و مێدیتەیشن، کە ئامانج لێی زیادکردنی هۆشیارییە لە دەروون و جەستەدا. توێژینەوە زانستییەکانی پێشوو دەریانخستووە کە یۆگا دەتوانێت سوود بە ناوچەیەکی مێشک بگەیەنێت، كە پەیوەندی بە یادەوەرییەوە هەیە.
  • “ئایان پرێسلی” ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی شاری بۆستن لە ئەمەریكا دەڵی: زۆر گرنگە پێش ئەوەی بیر بكەینەوە كە چۆن خانمان دەبنە كەسێكی سەركەوتوو، بێین و بە تێر و تەسەلی قۆناغەكانی ژیانی كچانمان شی بكەینەوە و بە تەواوی شارەزای ئەو قۆناغە راگوازییە بین كە كچ تێیدا پەروەردە دەبێت، چونكە كچانی شەكەت و تێكشكاو خانمی تێكشكاویان لێ دەردەچێت.