بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ
ڕێکەوتی 19 شوباتی 2004 ڕۆژنامەی (الحیاة)ـی لەندەن دۆکیومێنتێکی (دزەپێکـــراوی) ئەمەریـــکای بڵاو کـــردەوە کە بە (دەسپێشـــخەری ڕۆژهەڵاتـــی ناڤینی مەزنتر) ناســـرا. دۆکیومێنتەکە وەک یاداشـــتێکی نێوخۆ بۆ ئەندامانی گروپی G8 ئامادە کرابوو. مەبەســـت لە (مەزنتر؛ Greater) ئـــەوە بوو کـــە دەسپێشـــخەرییەکە ناوچەیەکی جوگرافی فراوانتـــر لەو ناوچەیە بگرێتـــەوە کە بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناســـراوە و بەمـــەش وڵاتانی وەک تورکیا و ئێران و پاکســـتان و ئەفغانســـتانیش بگرێتەوە. ئـــەو دەسپێشـــخەرییە بەرلەوەی ڕابگەیەنرێت، شکســـتی هێنـــا بەهۆی چالاکییە تێرۆریســـتییەکانی ناو عێـــراق دژایەتی هەموو دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ پرۆژەکە. نزیکەی 20 ســـاڵ دوای ئەوە دەسپێشـــخەرییەکی تر ڕاگەیێنرا بە ناوی (ڕێـــڕەوەی ئابووریی نێوان هینـــد و ڕۆژهەڵاتی ناڤیـــن و ئەوروپا) و بە ڕێـــگای بارات (Bharat Road)ـیش ناو دەبرێت، وەک مونافیسێک بۆ ڕێگای ئاوریشمی چین. ئەمجارە ئەم دەسپێشخەرییە نوێیە لە کۆبوونەوەکەی مانگی ڕابردووی G20 لە نیودڵهیدا، ڕاگەیێندرا. ئەم پرۆژەیە هیند و ئیمارات و سعودیە و ئوردون و ئیســـرائیل بە ئەوروپاوە دەبەســـتێتەوە لە ڕێگای تۆڕێکی فراوانی ڕێگاوبانی خێرا و ڕێگای ئاســـنین و ڕێگای ئاوی بۆ بازرگانی و گواســـتنەوەی کارەبا و هایدرۆجین. بڕیاری پرۆژەکە دوای ئەوە درا کە ســـعودیە و ئیسرائیل لە ڕێکەوتن نزیک بوونەتەوە. دوای کەوتنە بواری جێبەجێکردنی پرۆژەکە، گۆڕانکاری گەورە بەســـەر ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا دێ، بەڵام گۆڕانکارییەکان لەبری ئەوەی سیاســـی بن زیاتر ئابوورین و گۆڕینی ڕژێمەکان ناگرێتەوە. ئەم دەسپێشخەرییە بەشێوەیەکی گشتی دەبێتە مونافیســـی دەسپێشخەری پشـــتێن و ڕێگا (ڕێگای ئاوریشم)ی چین و ڕیگای گەشەپێدانی مەزن (Great Development Road) کە بڕیاروایە کەنداو لە ڕێگەی بەندەری فاوەوە بە تورکیا و لەوێشـــەوە بە ئەوروپاوە ببســـتێتەوە. بۆ جێبەجێکردنی دەسپێشخەری پشتێن و ڕێگا کە ســـاڵی 201٣ ڕاگەیێنرا، تا ئێســـتا چین ڕێکەوتنامەی لە گەڵ 150 وڵاتـــدا ئیمزا کردوە و زیاتر لـــە تریلیۆنێک دۆلاری خەرج کردوە. هەرچی پرۆژەی بەستنەوەی کەنداوە بە تورکیاوە لە ڕێگەی عێراقەوە، هێشـــتا لە سەرەتادایە و بە ڕاگەیاندنی پرۆژەی ڕێڕەوی ئابووری نێوان هیند و ڕۆژهەڵاتی ناڤین وئەوروپا، ڕێگای گەشـــەپێدان گورزی گەورەی
بەردەکەوێت و بەمەش عێراق و ئێران و تورکیا زەرەرمەندی ســـەرەکی دە‌بن.