پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە ســـەنتەری حکومـــی هەولێـــر. بنووســـە ناوەندی حکوومەتیی هەولێر. مەنووســـە ئاماژەی بەوەشکردووە. بنووسە ئاماژەی بە ئەوەش کردووە. مەنووســـە بڵاویکردەوە، دەســـتپێدەکات، فۆڕم. بنووسە بڵاوی کردەوە، دەست پێدەکات، فۆرم. مەنووسە فیدڕاڵ، هەمانکاتدا. بنووسە فیدراڵ، هەمان کاتدا. مەنووسە لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیار دینارەکە. بنووسە لەگەڵ گەیشتنی حەوت سەد ملیار دینارەکە. مەنووســـە ئـــەو پرۆژەیە بـــە ملیارێـــک و 74 ملیـــۆن دینار دروستکراوە. بنووسە ئەو پرۆژە بە یەک ملیار و حەفتا و چوار ملیۆن دینار دروست کراوە. مەنووسە پەرلەمانتارانی ئێران بڕیار لە بەرژەوەندی توندکردنی ســـزاکانی ســـەرپێچیکردنی بنەماکانـــی پۆشـــینی جلوبەرگی ئافرەتان دەدەن! بنووســـە پەرلەمانی ئێران بڕیاری توندکردنی ســـزای ئەو ژنانە دەدات کە ســـەرپێچیی بنەماکانی پۆشـــینی جلوبەرگ دەکەن. ئاخر ئەو ڕستەی ئێوە نووسیوتانە، خوێنەر دووچاری سەرگێژە و سەرئێشە دەکات! مەنووسە پێشـــوازیمان لە میوانەکان کرد، قسەمان بۆ گەنجان کرد، وێنەمان گرت. بنووسە پێشوازیم لە میوانەکان کرد، قسەم بـــۆ گەنجەکان کرد، وێنەم گرت. بکەر تاکە، دەبێ کردارەکەش تاک بێت. مەنووسە ســـەرۆکوەزیران کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ نیویۆرک هێنا. بنووسە سەرۆکوەزیران لە نیویۆرک گەڕایەوە. مەنووســـە هیچ ســـەردەم و زەمانێک. بنووسە هیچ سەردەم و کاتێک. مەنووســـە لە پارەوە تا بەئەمڕۆ دەگات. بنووسە لە پارەوە تا ئەمڕۆ. مەنووســـە پێباشـــترە، بەخەرچی خۆی، بیخەیاتە، ســـنیەک، بەخۆزلزانینێکەوە. بنووســـە لا باشـــترە، بـــە خەرجی خۆی، بیخاتە، سینییەک، بە فیزێکەوە. مەنووســـە کوالیتی، لۆکەیشتن، عەرزی جەمالی خۆیان دەکەن. بنۆسە جۆر، شوێن-جێگە، جوانیی خۆیان نیشان دەدەن. مەنووســـە میلەتێک بارمتەی دەستی سەرکێشی بەرپرسە ماوە بەســـەر چوەکانێتی. بنووســـە میللەتێک بارمتەی سەرکێشیی
بەرپرسە ماوەبەسەرچووەکانییەتی