ڕیفراندۆم دەستکاریکردنی پۆزەتیڤانەی مێژوو

د.سالار عوسمان

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕووداوێکی گەورە بوو، ڕووداوێک، نەک هەر بۆ ئێمەی کورد، بەڵکو بۆ دراوسێ و ناوچەکە و جیهانیش، ڕووداوێک، کە تا ژیان ماوە، نە کورد و نە دراوســـێ، نـــە ناوچەکە و نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانن لە دەرەوەی ئەو ڕووداوەدا بیربکەنەوە، کەواتە ڕیفراندۆم کردەیەکی ئاگایی مێژوویی
کوردییە، کە هەمووانی لە نێوخۆیدا کۆکردۆتەوە.
دەکرێ لە زۆر ڕووەوە قسە لە ڕیفراندۆم، پرس، بویەر و لێکەوتەکانی بکەین، بە مەرجێک خۆمان داماڵین لە ســـەتحییەت و بەرژەوەندییە حزبییەکان، یا باشتر بڵێم بەرژەوەندییە بچووکەکان، چونکە گەورەیی ڕووداوەکە و، لە بەرامبەردا بینینی بچووکی بەرژەوەندییەکان، نەک هەر نامانخەنە سەر ڕاستەڕێی تێگەیشتنێکی پاک، بەڵکو دووچاری هەڵە بیرکردنەوەشمان دەکەن، تایبەت لە پرسگەلی ئینسان، ماف، ئازادی و دیموکراسی.
تێگەیشتنی پاک ئەوەیە، کە کورد لە لەحزەیەکی مێژووییدا ویستی دەســـکارییەکی پۆزەتیڤانەی مێژوو بکات، بـــەڵام بە میکانیزمێکی ئاشـــتییانە و دیموکراســـییانە، بەڵام دونیا نەک هەر ڕاســـت نەبوو لەگەڵ دروشم و پرەنســـیپەکانی، کە بانگەشەی بۆ دەکات، بەڵکو ئازاری کوردی دا و، ئیتر کورد وەک هەمیشە ئەو ئازارەشی تێپەڕاند.
لە تابلۆی پڕ ئیفتیخاری ئەو ڕووداوە گەورەیەی هەرێمی کوردستاندا، لەو دەسکاریکردنە پۆزەتیڤە مێژووییەدا، لە ڕیزی پێشەوەی گەلێکی ماندووی مافخوراودا، ســـەرۆک مەســـعود بارزانی هەیە، کە هەموو ژیانی بۆ ئازادیی گەلەکـــەی تەرخان کردووە و بەقووڵی چۆتە نێو
مێژووەوە.