هەوڵی شۆڤینییەکانو دژایەتیکردنی گەلی کورد

شێرکۆ حەبیب

چەندین دانیشتنە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بابەتی بوونی شاری هەڵەبجەی شەهید لە بەرنامەی کاری ڕەتدەکاتەوە بەبیانوی جیاواز و تەنانەت هەندێک لەوانەی تا ئیستا بەهەمان بیری شوفێنی دەسەڵاتی گۆربەگۆر بیردەکەنەوە ڕێگری لەو پرسە دەکەن. ئاخو بوونی شاری هەڵەبجە بە پارێزگا چ گرنگی و سوودێکی هەیە؟ بێگومان ئەگەر لە ڕوانگەیەک سەیری بکەن ئاخو بوونی بە پارێزگا ئەو پێنچ هەزار شەهیدە زیندوو دەکاتەوە ئایا ڕۆحیان ئاسوودە دەکات، ئایا چ سووودێکی هەیە بۆ ئەوانەی تا ئیستا بەو گازە ژەهرە کیمیاییە دەناڵێن، بێگومان هیچ سوودێکی نییە، ئایا ئەوە وەفداری و سۆزە بۆ خەڵکی ئەو شارەی کە دڕندانە ترین تاوانیان دەرهەق ئەنجام دا لە لایەن ڕژێمێکی دکتاتۆری شۆفێنی ڕەگەز پەرست بۆ یەکەم جار لە مێژوو تاوانی لەو جۆرە ئەنجام بدرێت لەلایەن دەسەڵاتی وڵات بەرامبەر هاووڵاتیانی. بێگومان بوونی بە پارێزگاکردنی بابەتێکی مەعنوییە زیاتر بۆ خەڵکی ئەو شارە و سەرجەم گەلی کورد و پێزانینێکە لەگەڵ ئەوانەی تا دوێنی لەو شارە خۆیان حەشار دابوو لە ترسی ڕژێمی سەددام و ئەگەر خەڵکی ئەو شارە و ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان نەبووایە ئەوانەی ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدان ئەگەر میللەتی کورد پاڵپشتیان نەکردبانە بۆ بونیادنانی عێراقێکی دیموکراسی، ئەوانە ئەمڕۆ و تا قیامەتیش ئەوە نەبوون لەو شوێنە و لە دەسەڵات بن، بەڵام هەستی شوفێنی و ڕەگەزپەرستی لە خوێنیان دایە، دژایەتیکردنی بوونی هەڵەبجەی شەهید بە پارێزگا جارێکی دیکە کیماباران کرایەوە ئەم جارە نەک پێنچ هەزار هاووڵاتی بەڵکو هەموو دانیشتوانی هەڵەبجەی کردە قوربانی، و ئەگەر لە توانایان بوایە دە جاری تر هەڵەبجەیان شەهید دەکردەوە. ڕاستە گەلی کوردستان لە ژێر هەموو بەرد و دارێکی کوردستان شەهیدی داوە و خوێنی ڕشتووە، بەڵام هەڵەبجە بووە بە سیمبوڵی بەرخودان و بووە ناسنامەی میللەتێک، هەڵەبجە ئەگەر لە شارێکەوە تەنانەت بیکەن بەلادێ و گوند هەر هەڵەبجەیە و سیمبوڵی خۆڕاگرییە، هەردەم سەربەرزە، هەڵەبجە لەو زۆر مەزنترە.