بەکارهێنانی پێرمستۆن

هۆزار تۆفیق ئیبراهیم

پێناسەیەکی کورت بۆ ناساندنی خشتی سپی (پێرمستۆن): لەم ماددانەی پێک هاتووە (چیمەنتۆ پاودەری ئەلەمنیۆم و لم و ئاو و هتد) بە هۆی پەستانی بەرزی هەڵمی ئۆتۆماتیکی و پلەی گەرمی ١٥٠ پلەی سیلیزی و
بڕینی چەند ڕیکارێکی تر ئەم جۆرە خشتانە ئامادە دەکرێن. پێرمستۆن لە ڕووی زانستی و کردارییەوە کەرەستەیەکی سەرکەوتووە لە بیناسازیدا، بە سەرکەوتوویی لە ئەوروپا و ئەمریکا و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کارهاتووە و سەرکەوتوو بووە هەروا لە وڵاتە گەرم و ساردەکانیش بە تایبەتی بە هۆی ئەو تایبەتمەندیەی کە بەرگری هەیە بۆ
گەرما و سەرما. دیوارکردن بە بلۆکی پێرمستۆن لە کوردستان بە شێوەیەکی پێشکەوتوو
فراوان برەوی پێنەدراوە بە بەکارهێنانی وەک کەرەستەیەک لە بیناکاندا؛ ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک، یەکێک لەوانە کارگەی پیشکەتوو بۆ دروستکردنی بلۆکی پێرمستۆن نییە..دەتوانریت بیر لە کردنەوەی کارگەی لەم جۆرە بکەنەوە بۆ ئەوەی پێویستی پڕۆژەکان دابین بکات و بەشێوەیەکی بەرچاو لە پرۆژەکاندا بەکاربهێنرێت. وە هۆیەکی تر ئەوەیە کە وەبەرهێنەران و ئەندازیاران ئاشناییان بەم جۆرە کەرەستە نییە، بە شێوەیەکی بەرچاو لەبەر نەبوونی ئەم کەرەستە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. پێویستە چەند تایبەتمەندیەکی گرنگی ئەم کەرەستە بخەینە ڕوو بۆ
زیاتر ناساندنی بۆ ئەوەی زیاتر بایەخی پێ بدرێت لە کەرتی بیناسازییدا بەکار بهێنرێت:
١- کێشێکی سوکی هەیە.

٢-بەرگرییەکی زۆری هەیە بۆ (گەرمی و ساردی و دەنگ). ٣-توانای هەڵمژینی ئاوی زۆر کەمە.

٤-توانای کشانی کەمە.

٥-بەکارهێنانی خێرا و ئاسانە.

٦-توانای بەرگری زۆرە.

٧- بۆ ڕووکاری بیناکان شێوەیەکی گونجاوی هەیە.

٨-ڕێژەی شکان و لەناوچوونی زۆر کەمە.

٩-بەرگری پلەی گەرمی هەیە.

١٠-سەلامەتی ژینگەیی.

١١- تەمەنێکی دریژتر دەدات بە بیناکان.
ئەم گرنگیانەی کە باس کراوە لە سەرەوە، هەریەکەیان هۆیەک دەبێت بۆ سوود گەیاندن بە پڕۆژەکان، بۆ نموونە کە کێشێکی سوکی هەیە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بیناسازی لە بناغەی بیناکەدا، توانای هەڵمژینی ئاوی زۆر کەمە بە جۆرێک چەند مانگێک باران لێی بدات بە بەردەوامی کە لە لبغیش نەکرابێت شێ ناداتە ژورەوە لە کاتێکدا خشت
بە شەو و ڕۆژێک شێ دەداتە ناوەوە. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی (عزل)ێکی باش هەیە بۆ دەنگ و بە
جیاکەرەوەی گەرمی ناسراوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی پاشەکەوت کردنی وزەی کارەبای بەکارهێنراو، ئەمە یەکێکە لە تایبەتمەندییە زۆر باشەکان. هەروەها خێرایی لە تەواوکردنی کارەکان کە ئەمەش وا دەکات بەشێوەیەکی باشتر کاری پڕۆژەکان پێش بکەون چونکە ئەوەی کێشێکی کەمی هەیە و قەبارەی گەورەیە. ڕیژەی خەسارەتی زۆر کەمە، چونکە هەر پێوانەیەکت بوێت ئەتوانیت بە ئاسانی لە پڕۆژەکە بۆ خۆتی ئامادە بکەیت . یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە بەرگری لە ئاگر و پلەی گەرمی بەرزی هەیە بۆ سووتان دەتوانێت بەرگەی چەند کاتژمیرێک ئاگر بگرێت و بیناکان لەکاتی گڕ گرتندا یەکسەر نەڕووخێن. لەبەر ئەوەی پێرمستۆن بە بەکارهێنانی ماددەی سروشتی بەرهەم دەهێنرێت بەبێ ئەوەی لە هیچ گازێکی ژەهراوی بەرهەم بهێنرێت بە تەواوەتی لەگەڵ سەلامەتی ژینگەییدا دەگونجێت بە دۆستی ژینگە پۆڵێن دەکرێت. تەمەنی بیناکان درێژتر دەکات بەراورد بە کەرەستەکانی تر کە بە کاردێت بۆ دروستکردنی بینا و باڵەخانەکان. پێرمستۆن بەکارهێنانەکانی زۆرە دەتوانرێت بەکاربهێنریت بۆ مەبەستە دیاری کراوەکان وەک (کارگەکان، قوتابخانەکان، بینای نیشتەجێبوون،زانکۆکان،هتد…