ئاگری بێ دووکەڵ

حەمەسەعید حەسەن

هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی کۆن

ساتیرنووس ئەگەر خاوەنی مەسەلەیەک نەبێت، دەبێتە قۆشـــمەچی. هونەری نووســـینی ســـاتیر، لە هونەری نووســـینی ڕەخنە و شیعر و چیرۆکی ئاسایی دژوارترە، ئاخر ساتیرنووس وێڕای خەسڵەتەکانی ڕەخنەگر، شاعیر یان چیرۆکنووس، پێویســـتی بەوەیە خوێنیشی شیرین
بێت.(1)
کـــە 19٣٣ گـــۆران هۆنراوەی گۆڕان، لـــە ئینگلیزییەوە دەکات بە کوردی، بێکەس لەژێر کاریگەریی ئەو شیعرە جوان وەرگێڕدراوەدا، هۆنراوەیەک دەنووسێت.(2)
بێکەس دڵی بڕوای نەدا خامۆش بێ
لە بەستەیا کوردستان فەرامۆش بێ لە ڕووی شیری ڕووتا وەستا و نەڕانی ئازادیی ویست بۆ گەل و نیشتمانی(٣)
گۆران لە دێسەمبەری 1960دا، بە شیعرێک یادی بێکەس دەکاتـــەوە و پێـــی دەڵێت: “تا داری ئازادی بەســـتەی ســـەر زاری کورد بێ، تۆ زیندوویت.” یەکێک لە شیعرە جوانەکانـــی گۆران، دەقی: (هاوڕێـــم بێکەس)ە، کە بۆ
کۆچی دواییی ئەو شاعیرە شۆڕشگێڕەی گوتووە:
شاعیرێک بوو فەننان بوو ئەدای خوڕ خرۆشان بوو بە شیعری جوان نەڕانی بە یادی کوردستانی(4)
بەهـــاری 198٣ کە بەعس یەکێتیی نووســـەرانی کورد هەڵدەوەشێنێتەوە و شـــێرکۆی کوڕی بێکەس، دەچێتە ڕیـــزی یەکێتییـــە کارتۆنییەکـــەی ڕژێمـــەوە، هۆگری کـــوڕی گـــۆران، لەژێر کارکـــردی ئـــەو ڕووداوە بۆ ئەو چاوەڕواننەکـــراوەدا و بەزەبری ئەو هاوڕێیەتییە پتەوەی نێـــوان باوکیان، ساتیرەشـــیعرێک بۆ شـــێرکۆ بێکەس دەڵێـــت و تێیدا گۆرانی کوڕ، چەند دێڕێک لە شـــیعری (هاوڕێم بێکەس)ی گۆرانی باوکەوە دەخوازێت کە ئەمە
دەقەکەیەتی:

هاوڕێم شێرکۆ
مێشکم ئینتەلای تووش بوو
ئەوەندەی شیعر تێ چوو

شیعری جەنابت قوربان ئەی شاعیری میهرەجان شێرکۆی کوڕی بێکەس بووی کاک فایەق هەر تۆی بەس بووی بە پێجەوانەی باوکت نوێخواز و نوێهەوەس بووی هەم قۆز و قارەمان بووی هەم شیک و میهرەبان بووی بۆ هۆنراوە و هونەرت تانجت خستە سەر سەرت شێری کۆڕ و مەیدان بووی بە سەلیقە فەننان بووی ئەدای خوڕ خرۆشان بووی لە هەموو کوردستانا لەناو بیرئازادانا ئیشارەتیان ئەکردی زوو زوو ناویان ئەبردی کەچی ناوەکەت زڕا گڵۆپ بووی، بووی بە چرا چرا بووی، بووی بە گومڕا لە پێرار و پارەوە نرخت هاتە خوارەوە ئیستیمارەت ئیمزا کرد لای مچە و عەزەی مەلا(5) باوکی خۆتت لەبیر چوو بووی بە نۆکەری کابرا ئەرێ حەیفت نەکرد برا؟
هۆگر گۆران 198٣ سلێمانی
سەرچاوە و پەراوێز (1) محمد دکروب، تساۆلات امام الحداثە. (2) دیوانی گۆران، ل4٣7 محەممەدی مەلا کەریم. (٣) هەمان سەرچاوە، ل٣٣9 شیعری: یادی بێکەس. (4) شیعری: هاوڕێم بێکەس ل8٣ هەمان سەرچاوە. () مچـــە: مســـتەفا ســـاڵح کەریـــم. عـــەزەی مەلا: عیززدەدین مەلا مستەفا: د. عیززەدین مستەفا ڕەسوول. (*) ناونیشـــانی ئەم باسە، لە یەکەمین دێڕەشیعری: (یادی بێکەس)ی گۆرانەوە وەرگیراوە: هەڵدانەوەی لاپەڕەی کۆنی عومرە
بۆیە فرمێسک لە چاویایە ئەم شیعرە