ئامانج شاكەلی
مەنووسە لە رۆژی رابردوش. بنووسە دوێنێش. مەنووســـە دهستیپێكرد، نەعل، حەمام. بنووسە دەستی پێکرد، سەرپێیی، گەرماو. مەنووســـە بەهۆی بەرزبونەوەی ڕادەی شـــێوە دەبێت. بنووسە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ یە. مەنووســـە ناكۆكی نێوان دو بەرپرس. بنووسە ناکۆکیی نێوان دوو بەرپرس. مەنووســـە گرژی و ئاڵۆزی دروســـتبو. بنووسە گرژی و ئاڵۆزی پەیدا بوو. مەنووســـە موچە، سور، رونکردنەوە، بونەوەر، بەروبوم. بنووســـە مووچە، ســـوور، ڕوونکردنـــەوەو، بوونەوەر، بەروبووم. مەنووسە نیە، چیە، دیە. بنووسە نییە، چییە، دییە. مەنووســـە بانق، دیکتاتۆریەت، عەربەچیەتیە. بنووسە بانک، دیکتاتۆری، عەرەبچییەتی یان عەرەبایەتی. مەنووســـە چیـــڕۆک، چۆنێتـــی، دهخرێتهڕو. بنووســـە چیرۆک، چۆنییەتی، دەخرێتە ڕوو مەنووسە هاوڵاتی، خاو بو، دانیشتو. بنووسە هاووڵاتی، خاو بوو، سنوور، دانیشتوو. مەنووسە چبوە سنورەکە. بنووسە چووبووە سنوورەکە. مەنووســـە ئەوەیشیخستەڕو، جەختیشیکردەوە. بنووسە ئەوەشی خستەڕوو، جەختیشی کردەوە. مەنووســـە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارســـتانی کۆیە. بنووسە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە. مەنووســـە شەڕ دروستبو. بنووســـە شەڕ ڕووی دا، یان شەڕ قەوما. مەنووســـە گیانلەدەستدان. بنووسە مردن، یان هەرنەبێ بنووسە گیان لەدەست دان. مەنووســـە نەشـــارەزایی لە مەلە کردن. بنووســـە مەلە نەزانین. مەنووسە بارانبارینێکی زۆر. بنووسە بارانێکی زۆر. مەنووسە ڕاستی مەسەلەکە. بنووسە ڕاستیی مەسەلەکە. مەنووســـە پرۆژەکان ئەنجامدران. بنووســـە پرۆژەکان
جێبەجێ کران