ڕێگە‌ ڕاستە‌كە‌!

هاودەنگ فارووق

گەڕانـــەوەی حزبـــە کوردســـتانییەکان بـــۆ لۆژیكـــی بەرژەوەندییـــە باڵاكانی كوردســـتان، واتە كۆبوونەوە لە ژێر چەتری حكوومەتی هەرێمی كوردســـتان، ئەو كەڤاڵە سەرنجڕاكێشـــە بوو، كە تەواوی نەیارانی كوردســـتانی شۆك كرد.

ئەوان بەناچـــاری خۆیان لەبەردەمی دیمەنێكدا بینییەوە كە كوردەكان یەكدەنگ و یەكڕەنگ و هاوڕیز، داوای مافی گەلەکەیان كرد. دیمەنێك كە پێشـــبینییان نەدەكرد كە كوردەكان لە هەولێرەوە تا بەغدا، پێكەوە بەیەك دەنگ گوتیان: برسیكردنی خەڵكی كوردستان هێڵی سوورە.

ئیدی نەیارانی گەلی كوردستان ئۆپشنەكانی خۆیان ژمارد و بینیـــان هیچ ڕێگەچارەیەك نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیرادەی میللەتێك جگە لە ملدان بۆ ئەو ئیرادەیە.

ئەوان لەبەردەم هاوكێشـــە تازەكەدا، بواری مانۆڕ و كات كوشتنیان نەما و ڕێككەوتنیان هەڵبژارد. ئەم جوڵەی حزب و فراكسیۆنە كوردستانییەكان، زۆرێك خەیاڵ و پیلانی نەیارانی كوردستانی پوچەڵكردەوە.
مەســـەلەی مامەڵـــەی تایبـــەت لەگـــەڵ پارێـــزگاكان لەدەرەوەی دەســـتوور، یەكێك لەو دۆسییە گرنگانەبوو كـــە ڕێككەوتنەكە بۆ هەتاهەتایە كۆتایی پێهێنا، چونكە جارێكی دی حكوومەتی هەرێمی كوردســـتان وەك تاكە نوێنەری شـــەرعی هەموو خەڵكی كوردســـتان مامەڵەی دەستووری و شەرعی لەگەڵدا كرا.

حكوومەتی هەرێم خاوەنی ڕاســـتەقینەی دۆســـییەكانی خەڵكـــی كوردســـتانە، نـــەك حزبێـــك یان گـــروپ و دەستەیەك، بەغداش ئەوەی بەناچاری وەرگرت و ملیان بۆ دا.

ئـــەم ســـەركەوتنەی حكوومەتی كوردســـتان و گەلی كوردســـتان، دیدێكی نوێی بۆ بەغدا گەڵاڵە كرد، چونكە ئەوان زۆر بەســـادەیی لەوە تێگەیشـــتن كـــە خەیاڵ و پیلانەكانی تێكدانی قەوارەی هەرێمی كوردســـتان، لای خەڵكی كوردســـتان و حزبەكانی هێڵی سوورە و هەموو ناكۆكییەكانی نێوان حزبەكانی كوردستان ناكاتە ئەوەی قبووڵی بكەن قســـە لەبـــارەی یەكپارچەیی و مانەوەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

لێـــرەوە ئیدی لاپەڕەیەكـــی نوێ، هاتووەتـــە كایەوە و پێویستە بەغداش ڕوانگەی خۆی بگۆڕێت و
تێبگات لـــەوەی فیدراڵیی و مانەوەی قەوارەی هەرێم و یەكپارچەیی خاكەكەی و یەكڕیزی حزبەكانی كوردستان، مەســـەلە گەلێك نین كەئەوان بتوانن قسەی تێدا بكەن، بەڵكـــوو ئەوە كـــورد خۆیەتی بڕیار لەشـــێوەی ژیان و حكومڕانـــی و سیاســـەتی خـــۆی دەدات. كـــورد خۆی بڕیـــار دەدات چۆن و كەی دەچێتە بەغدا و لەســـەرچی ڕێكدەكەوێـــت و لەســـەرچی ڕێكناكەوێـــت. ئەمـــە ئەو پەیامەیە كە پڕە لەسەروەری و تژییە لە ڕووحی شكۆی نەتەوە.