یە‌كریزی و یە‌ك ھە‌ڵوێست سە‌ركە‌وتنە‌

شێرکۆ حەبیب

کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی باوکی ڕۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی دامەزرا، بەمەبەستی یەکریزی و یەک هەڵوێستیی کورد خەباتی کرد. هەروەک دەزانین پێش پارتی لەو کاتە چەند حزبی و لایەنی کوردی بوونتان هەبوو، مەبەست لێرە پەیامی پارتی یەک هەڵوێست و تەباییە ئەمڕۆش دەبینین بۆ چوون و هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ هەمان مەبەستە، جونگە پارتی حزبێکە لە پێناو سەرفرازی و دابینکردنی مافەکانی کورد دامەزراوە، هەر لەو ڕوانگە و تێڕوانینی جەنابی سەرۆک بارزانی و بۆ چوونەکان و هەوڵەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی لە دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی کوردستان سەردانی بەغدای کرد بە یاوەری شاندی حکومەت کە ئەندامییەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پێک هاتبوو، سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە کاتی سوێندی خواردن ئەو بەڵێنەی دا کە داکۆکی لە مافەکان بکات و تەبایی و یەکڕیزی
بپارێزیت. بێگومان سەردانی ئەو شاندە بەو شێوازە
لە کات و ساتە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە کە بۆ نەیاران و ناحەزان ئەوە ڕوون ببێتەوە هەر ناکۆکیەک لە نێوخۆی کوردستان هەبێت کاریگەری نابێت لەسەر تەبایی و یەک هەڵوێست بۆ مافەکانی کوردستان، زۆرێک لێرە و لەوێ لە هەوڵی ئاڵۆزی دۆخی نێو خۆی کوردستان دان و لە ڕاگەیاندەکان تومەتی بێ بنەما و هەڵبەستراو دروست دەکەن، بەڵام ئەو سەردانە هەموو ئەو خەونانەی زیندە بەچاڵ کرد کە کاڵفامەکان و نیاران خەونیان پێ
وەدەدیت دەبێ لە بەغداش دەسەڵاتداران و کاربەدەستان لەو بکەن کەوا مافی گەلی کوردستان سازشی لەسەر ناکرێت بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحاڵە لەسەر یەک تۆزقاڵ لە مافی کوردستان سازش بکات بۆیە گرنگە مافە دەستورییەکانی کوردستان جێبەجێ بکات ئەگەر بیانەوێت دەوڵەتێکی دیموکراسی فدراڵی بنیاد بنرێت، دەبێ لەوەش بکەن کەوا ئەوانەی بە زوڕنای ئەوان یا بێگانە سەما دەکەن ئەوانە هتچ نرخێکیان نییە تەنیا مەرامیان نۆکەری بێگانە و دژایەتی میللەتەکەیانە میسرییەکان پەندێکیان هەیە دەڵێ (مالقوش العیش یاكلوه جابوا لهم عبد یلگشوه ) ئەوەش مانای هەندێ کەس باسی خۆیان دەکەن و خۆیان بە کەسایەتی و کاریگەر دەزانن بەڵام لە ڕاستی وا نییە هەندێ کەس و لایەن لە کوردستان لەو جۆرەن.