بە کورتی بە کوردی

هۆشیار سیوەیلی

دۆستەکان، داوای یەکڕیز و تەباییمان لێ دەکەن
لە کاتی ئیمزاکردنی ڕاگەیاندنی خۆسەربەخۆکردنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریـــکادا، بێنجامین فرانکلیـــن، لە دامەزرێنـــەرە دیارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە کاتی واژۆکردنەکەدا گوتی:
We must indeed all hang together، or، most assuredly، we .shall all hang separately واتە: یان دەبێ هەموومان پێکەوە بین، یان بە جیاجیا لەسێدارە دەدرێین.
هەر ئـــەو یەکگرتنە بووە هەوێنی دامەزراندنـــی دەوڵەتێکی زلهیزی وەک ئەمەریکا. ســـەرۆک نێچیـــروان بارزانییش لە یادی شۆڕشـــە مەزنەکەی ئەیلوولـــدا گوتی (یەکڕیزی و تەبایی، تاقـــە ڕێگەی تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و مەترســـی و ســـەختییەکان و پاراســـتنی فیدراڵی و ماف و دەسکەوتە دەســـتوورییەکانی هەرێمی کوردستان و هێنانەدیی ئێستا و داهاتوویەکی باشترە بۆ گەلی کوردستان.) هەڕەشەکانی سەر هەرێمی کوردستان جدین و پێویســـتە بە جـــدی بیر لە بەرەنگاربوونەی ئەو هەڕەشـــانە بکەینەوە. هیـــچ بیـــر و هەنگاوێکی جدیش بەو ئاراســـتەیەدا بەبێ ڕێکخســـتنەوەی نێوماڵی کورد ســـەر ناگرێ. دۆســـتەکانمان لە دەرەوە و ناوەوە داوامان لـــێ دەکەن (بە لایەنی کەمەوە) لە بەغدا یەکدەســـت و یەکدەنگ بین تا ئەوانیش بتوانن هێندەی گوشـــار بخەنە سەر بەغدا تا ڕێز لە دەستوور و یاســـا و ڕێکەوتنەکان بگرێت. لە زۆر وڵاتدا کاتێک هەڕەشـــە و مەترسیی گـــەورە یەخەی وڵات دەگرێت، ئەوا حیزبەکان بەرژەوەندیی حیزبی وەلاوە دەنێـــن و حیزبەکانی پێکهێنـــەری حکومەت (دەســـەڵات) و ئەوانەی لە دەرەوەی حکومەتن یان ئۆپۆزیۆســـۆنن لەسەر بەرنامەیەک ڕیک دەکەون و (حکومەتـــی یەکێتیی نیشـــتمانی) دادەمەزرێنـــن. کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردســـتانیش لە ساڵی 2006ـدا حکومەتێکی یەکێتیی نیشـــتمانی و بنکەفراوان بوو کە دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارە پێک هـــات تا ئاســـەواری دووئیدارەیی نەهێڵێت و هەرێم بتوانێت ســـوود لەو دەرفەتـــە وەربگرێت کە دوای ڕوخاندنی حکومەتـــی بەعس هاتە ئاراوە. هێشـــتا نزیکەی پێنج مانگمان ماوە بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئەو کاتە دەکرێت هەرســـێ حیزبە ســـەرەکییەکەی ناو حکومەت لەسەر بەرنامەیەکی پێنج مانگە ڕێ بکەون تا بتوانن ڕوەبەڕووی کێشەکان
ببنەوە و دەشتوانرێت دوای هەڵبژاردن فراوان بکرێت