خوناو حەسەن ساڵح
بە بۆنەی بیرەوەری پڕشکۆی شۆرشی نیشتتمانی مەزنی ئەیلوولەوە . لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و هەموو گەلی کورد دەکەم، شۆڕشی ئەیلوول کە بە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی نەمر سەری هەڵدا ، ئاراستەی مێژووی گۆڕی و ناسنامەی نەتەوەی گەلی کوردی لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان سەلماند، بڕوا بە خۆبوونی لە دڵی مرۆڤی کورد دا چاند و سەرجەم پیلانەکانی دوژمنانی هەڵوەشاندەوە کە دەیان ویست گەلەکەمان بتوێننەوە. ئەوپەڕی شەرەفە بۆ پارتی کە هەڵگیرسێنەری ئەو شۆرشە گەورەیە بوو کە لە سەختترین هەڵومەرجدا ڕووبەڕووی دوژمنان بووەوە، پارتی مەزن، حیزبێکی دایکی بزووتنەوەی نەتەوەی کوردە، بۆ جەماوەری نەتەوەکەشی سەلماندووە کە پارتی هەمیشە خۆڕاگر دەبێت و تەحەددای هەموو دوژمنانان و خائینان دەکات و بۆ هەڕەشەی هیچ کەسێ نایەتە سەرچۆك. هەر بەم بۆنەیەوە یادی ئەو قارەمانانە دەکەینەوە کە قوربانییان بە خۆیاندا بۆ ئەوەی ئاڵامان بەرز و شەکاوە بێت هەزاران هەزار ساو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدە نەمرانە و بە ئیجلالەوە لە بەردەم یادی ١١ی ئەیلوول بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی نەمردا دەوەستین. هەزاران ساو بۆ گیانی پاکی سەرکردەی بیری نەتەوایەتی بارزانی نەمر دەنێرین و لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان.