رۆژنامەی ھەولێر

شكۆی نە‌تە‌وە‌ بە‌یادی چە‌خماخە‌ی ئە‌یلوولە‌وە‌

هاودەنگ فارووق

شۆڕشـــی ئەیلوول، لە کاتێکدا هەڵگیرسا، كە شەوی دەیجووری كورد بوو، بارزانی نەمر توانی لەو شـــەوە ئەنگوستەچاوەدا ترووســـكاییەك بكاتەوە، ئێستاش، سەرۆك مەسعود بارزانی، بەحیكمەت و دانایی و لێزانی و بیرتیژیی خۆی، هەنگاو بە هەنگاو پێشڕەوی نەتەوەی كورد دەكات بۆ گەیاندنی گەلی
كوردستان بۆ ئەودیوی تونێلەكە.

هەموو قوتابییانی ڕێبازی بارزانیش، گوێڕایەڵ و بەگیان و ئیرادەی سەرەتای شۆڕشـــەوە، لەدوای ســـەرۆكەوە ڕێدەكەن و، دڕ بـــەو یەڵدایە دەدەن، كە داگیركەر بۆ كوردی خوڵقاندووە.

هیندییەکان لە ســـەروبەندی ڕزگاربوونیاندا لە دەست داگیرکاریی ئینگلیز و ڕاگەیاندنی ســـەربەخۆیی، ڕۆژانە بە ســـەدانیان لە برسان دەمردن! وڵاتانی ئەورووپایـــی، کەشـــتییەکی گەورەی پڕ خۆراکیان بـــۆ دەنێرنە کەنارەکانی دەریای هیند، حزبەکانی هیندســـتان سەرباری ناکۆکی و ململانێی توندیان، لەگەڵ ســـەردارانی وڵات، هەموو وێکڕا کۆبوونـــەوە و بڕیاریان دا، خۆراکی هەناردەکراوی داگیرکەر ڕەتکەنەوە. یەک مانگ کەشتییەکە لە کەنار دەریادا مایـــەوە، تا بە خۆراکی بەســـەرچووەوە گەڕێندرایەوە، یەکدەنگ گوتیان: با بمرین لە برسان، بەڵام کەڕامەتی میللەتی هیند پارێزراو بێت، با بە گەلێکی دەرۆزەکەرمان ناوزەد نەکەن.

كورد هەرگیز لە برســـان نەمردووە، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕینیش ســـەری بـــۆ موچە و بۆ پارووەنانێك شـــۆڕ نەكردووە، نابێت بهێڵین پەڵەی شوورەییمان بە نێوچاوانەوە بلكێت، وەک میللەتێکی ژێرپێی نەتەوەی سەردەستەی خۆسەپێنی عێراق ودەستپانكەرەوە داگیرکەران وێنا بکرێن.
بڕیـــاری ژیرانە بـــۆ ئەم پرس و ئەم دۆخە، دەبێ لـــە بازنەی بەرژەوەندییە‌ باڵاکانی کوردستان دەرنەچێت.

پێویســـتە پارەدارو دەوڵەمەند و كۆمپانیاكانی كوردســـتان كە لەســـایەی ئەو حكومڕانی و ئازادیی و زەمینەی ئاسایشـــی كوردســـتاندا، پێگەیشتوون ، ویژدانی خۆیان ئاســـوودە بكەن و خۆیان دەستپێشـــخەربن، دەســـتباری حكوومەتی خۆیان بن، بۆ پرسی موچە هاوكاربن و باربۆی فەرمانبەران بن، نەهێڵن كەرتەكانی ژیان و بووژانەوەی بووەستن.

ئەوانە مێژوو بە شانازییەوە ناویان دەنووسێتەوە. لەم كاتەدا، كە دەســـتبادانی كوردستان لەلایەن بەغدا و ئەجێندای دەرەكی گەیشتووەتە قۆناغێكی هەستیار، پێویستە كات بە فیڕۆ نەدرێت و هەنگاوی جیددی بنرێت بۆ ئەوەی شكۆی كورد بپارێزرێت.

لـــەم نێوەندەدا، بەرپرســـیارێتیی هەمووانە دەســـت لەناو دەســـت و لەبەر ڕۆشـــنایی گۆڕانكارییەكانی قۆناغەكە بجوڵێن و ئەنجوومەنێك یان ژوورێكی ئۆپەراســـیۆن لەهەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان و پێكهاتە سیاســـییەكان دابنرێت و ببێتە هاوكار و دەســـتباری بڕیارەكانی حكوومەت بـــكات و وەك ئەنجوومەنێكـــی ڕاوێژكاریش كار بكات بـــۆ ئەوەی بەردەوام پێشـــنیاز بداتـــە حكوومەت تاكـــوو حكوومەتی كوردســـتان بتوانێت وەك كەناڵێكی شەرعی و یاسایی كاری خۆی بكات. بەپرســـیارێتی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و گەیاندنی كـــورد بەكەناری ئارامی، تەنهـــا بەرپرســـیارێتی یەك لایـــەن و یەك ناوچە و شـــارێك نییە، بەڵكوو بەرپرسیارێتیی هەمووانە. هەمووان پێویستە خۆ گورج بكەنەوە، وەڵامی ئەم تەحەدا گەورەیە بدەنەوە.
ناكرێت لێگەڕێین تۆپەڵە بەفرەكە خلۆر ببێتەوەو، شـــكۆ و مێژوومان ببێت
بەژێرییەوە.