ئەسعەد عەدۆ
بۆ نه وه كانم ..!
خەڵكانێك هەن لە ملهوڕیاندا نەیانتوانیوە دەخزمەت دایك و باوكیان دابن ، بۆیە ئەمڕۆ پەنجەی پەشیمانی دەگەزن ! بەئومێد بوون دایك و باوكیان لە ژیاندابوایە تاكو بتوانن هەندێك خوڵامەتیان بۆ بكەن ، لەمبارەیەوە لە رێگەی
نەوەكانی خۆمدا ئامۆژگاری نەوەی ئێستا دەكەم ! كەسێ من كاكه(لاس ، مەم ، باس) ئەوەی بە ئێمە نەكرا فەرموون ئێوە بیكەن ، تا لە تواناتاندایە رێز لە گەورەكان بگرن و بەزەییتان بە بچووكەكاندا بێتەوە ، دڵنیاتان !دەكەمەوە خۆشی و ئارامی مرۆڤ لەنێو ماڵ دەست پێدەكات هەر كەسێكیش گەیشتە ئەو لەزەتە دنیەوییە ، مەحاڵە لە دنیای ئەبەدیشدا (كه دڵنیام باوهڕتان ێیەتی) هەمدیس لە شوێنێكی خۆش و ئارامدا دەگیرسێنەوە
تا دوێنێ هەزاران كیژۆڵەی كورد بە ئاگری عیشقی ئەو جحێڵانە دەسووتان كە بە جلوبەرگی كوردەواری بە تایبەتی جلی خاكیی پێشمەرگایەتی دەگەڵ دۆی داوەتێ پێچە شاییەكیان دەكرد ، كوڕانیش هەردەم لێویان بۆ ماچی سەرگۆنای نەشمیلێكی فستان دەبەر یان شكاكی دەبەر تەتلەی دەكرد ! كەچی ئەمڕۆ بێ ئەوەی هەست بە گەورە تاوانی خۆیان
بكەن لە هەردوو ئیحساسدا بێبەشن ، ئەوینی دامێن پاكی كوردانەی نێوانیان و خۆشەویستی و مەنزڵەتی جلوبەرگی كوردەواری ، دڵنیابن رۆژێك دادێت خۆتان و نەوەكانتان بە دوای كوورتەكی مۆری بەپەمۆ یان دەلینگی حاجی حسێنیدا وێڵ دەبن ! هەموو بۆن و بەراتی گوڵە نێودارەكانی هۆڵەنداو
كارگەكانی فەڕەنسا وەك بۆنی سۆتكەو قەنەفری گەردەنی كیژانی كوردەواری لووتتان نازوورێنتەوە !
جاران لەرینەوەی هەردوو بسكی بەتەشی لوولدراوی
حەیامەندانی كورد ئۆقرەی لە جحێڵانی گووند هەڵدەگرت ! كەچی ئەمڕۆ سەرەڕای ئەو هەموو (بێ جلوبەرگیە) هەستی كپكراوی جوامێرێك نابزوێنێ ! من ناڵێم وەرن دژە شەپۆڵ مەلە بكەن ! چەند هەوڵدەن
بۆ بەرەوپێشچوون هێشتا كێمە بەڵام پێویستە نەوەی دادێ شارەزایی لە فەرهەنگی كورددا هەبێت ، كاتێ باس لە جەنجەڕ ، شەغرە ، دڕدۆنگ ، سەكشیر ، بێشە ، زبارە ، چێشتە هەینیانە ، پێشمەرگە ، بڕنۆ دەكرێ سەرسام نەبن ، پێویستە ئێوەیش بزانن زاراوەی (نێرەكەری دەشتی هەولێر) ناونیشانی عینفەوانی جوامێرانی (هێزی دەشتی هەولێر) بوو ، دەبێ بزانن هەندێجار وشەی نابەجێ بۆ قارەمانێتی و جەربەزەیی و پێهەڵدان بەكار هاتوە ! من دڵنیام لە زمانە
زیندووەكانی دنیاشدا ئەو جێگۆڕكێیە لە ماناوگووتندا هەیە پێویستە نەوەی ئێوە بزانن ئەگەر دایە حەلیمی خاوەن
شەش شەهید ! خەجەباوە ، عهیشێی عەلی تەكتریۆف ، لەعلیخانێ گۆڤەیی ، لەیلا قاسم ، خوشكە بەیان شهریف نەبوان ، ئەو میللەتەی ئێمە نەدەگەیشتە ئەو قۆناغە ، ئەوەتە ئێمە شانازی بە ژنانی خۆمان دەكەین ، كەچی ئەمڕۆ نەوەی ئەو حەیامەندانە لە كوردستاندا تووشی تووندوتیژی
دەبنەوە ! بە نەوەی ئەمڕۆ ناڵێم : وەرن بچینە دروێن ! بەڵام پێویستە
ئەوە بزانن كە تا دوێنێ مەلەغان ، داس ، قەیناغ ، هەسان ، گاسن ، كەرەستەی چاندن و كۆكردنەوەی دانەوێڵە بوون ، بە مانایەكی دیكە داواكارم فەرهەنگی زمان ، كەلەپوور ، زانست
، دەوڵەمەند بكەن تاكو لە دەوڵەتبونماندا سەركەوتووبین.