ئامانج شاكەلی
مەنووسە حکومەتی عێراق بڕیاریداوە کە بانکەکانی رافیدەین و رەشـــید قەرزێکـــی مانگانەی 500 ملیار دیناری بدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان. بنووسە حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید قەرزێکی مانگانەی پێنج سەد ملیار دیناری
بدەن بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان. مەنووســـە پارەمان لێبڕابوو. بنووســـە پارەمان لێ بڕابوو.
مەنووسە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ 230 هەزار تۆن ترێ لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەبێت. بنووســـە پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ترێی ئەمساڵ لەو پارێزگەی خۆرهەڵاتی کورستان دوو سەد و سی
هەزار تەن بێت. مەنووســـە توانرا دوو هاوڵاتی هەرێمی کوردســـتان ئازادبکرێن کە لە ســـعوودیە دەســـتگیرکرا بوون.: توانـــرا دوو هاووڵاتیـــی هەرێم کە لە ســـعوودییە گیرابوون، ئازاد بکرێن. مەنووسە پێویستە پلانێکی هەموو چەشن و توندتر بگیرێتەبەر. بنووســـە پێویستە پلانێکی گشتگیر و توند بگیرێتە بەر. مەنووســـە ڕێوشـــوێنەکانی بەرگریکردن لە لافاو لە پلانەکانیـــدا جێبەجێ دەکات. بنووســـە چۆنییەتی ڕێگریی لە لافاو لە پلانەکانیدا جێبەجێ دەکات. مەنووســـە فەرماندەیی هێزەکانی ســـنوری عێراق رایگەیاند، لە شەوی رابردو سێ کەسیان بە تۆمەتی بەزاندنی سنور دەســـتگیرکردوە کە بە نیازبون بە شـــێوەیەکی نایاســـایی بێنە پارێـــزگای دهۆکەوە. بنووســـە فەرماندەیی هێزە ســـنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: شـــەوی ڕابردوو سێ کەسیان بە تۆمەتی بەزاندنی ســـنوور گرتـــووە، کە بە نیـــاز بوون بە
شێوەیەکی ناقانوونی بێنە پارێزگەی دهۆك