ئە‌یلوول ، شۆڕشی مانا و بە‌رھە‌مداری!..

د.سالار عوسمان

ئەیلـــوول، ئەو شۆڕشـــە مەزنـــەی لێوڕێژە لـــە مانـــا و بەرهەمداری، سەرەکیترین ماناکانی بریتییە لە: تەسلیمنەبوون و ئازادی.

ئـــەم ڕێبـــازە، کە ڕێبازی بارزانـــی ـ یە، هەروابووە و هـــەروا دەبێت، نەوەکانی ڕاهێناوە لەســـەر تەســـلیمنەبوون، ئێســـتایش کە گوشار و زوڵم زۆرە و زۆرتر دەبێ، لەگەڵیدا گیانی تەســـلیمنەبوون و خۆڕاگری پتر هەڵدەکشـــێ. وێنەکانی کەرکووک بە نموونە، ڕقی پەنگخواردووی پیرۆزی کوردانی ئێرە و ئەوێ، سەراپا واتە تەسلیمنەبوون. ســـەبارەت بە ئازادیش، هەموو هاوارەکانی مێژووی کورد، لە نێویشیدا شۆڕشـــی ئەیلـــوول، بۆ ئـــازادی بـــووە، تەنانەت خوێنبەخشـــین و گیانفیداییەکانیش گەڕان بووە بەسەر مەرگدا بۆ ئازادی.

ئەیلوول ئیلهامی لە دوێنێی خۆی وەرگرتووە، کە شۆڕشـــەکانی بارزان و ئـــەو کاروانە پـــڕ ئیفتیخارە دیرۆکیە بەردەوامەیە، که تا ئێســـتاش لەســـەر دەســـتی ڕابەری قەومی و نیشـــتیمانیی کوردستان(سەرۆک مەسعود بارزانی) بەردەوامە و، بە دەسکاریکردنی پۆزەتیڤانەی مێژوو، لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا بەرجەستەتر و بەرهەمدارتر بوو و هەڵکشا بۆ نەمریی.

شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشی گۆڕانکارییە لە عێراق، شۆڕشی دروستکردنی تێگەیشـــتنی نوێیە بۆ چەمکەکانی ژیان، لەوانە:(بوون، ماف، ئازادی، دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە).

ئێستا کە سیاسییە دەستڕۆیشـــتووەکانی عێراق هەرێمی کوردستان و گەلەکـــەی ئـــازار دەدەن، دەبێ مێژوو بخوێننـــەوە، دەبێت بە نموونە لاپەڕەکانی شۆڕشی ئەیلوول و لاپەڕەکانی ڕژێمەکانی عێراق بخوێننەوە و لەو ڕاستییە حاشـــاهەڵنەگرە ڕۆشنە سەلمێنراوە تێبگەن، کە دۆز و مـــاف و ڕەوایی کۆتاییان پێ نایەت، بۆیە دەبێت وردتر ســـەیری وێنە گەورەکە بکەن و لە هەڵچوون دوور بکەونەوە.

دروود بۆ ڕابەری شۆڕشـــی ئەیلوول (مســـتەفا بارزانی) و شەهیدان و پێشمەرگە و گەلی کوردستان.